‌دواین هەل دەدرێتە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-


چارەنوسی عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند هێشتا چارەنوسی یەکلا نەبۆتەوەو بەشێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش دەڵێن پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەیی داهاتوودا چارەنوسی ئەو یاریزانە بە تەواوی یەکلا دەبێتەوە.

پێشتر بوروسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاندبوو دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە گفتوگۆکان کۆتایی پێبهێنێت و پێش بازاڕی گواستنەوە یەکلا ببێتەوە.

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دواین هەل دەداتە یانەی بەرشەلۆنە تاکوو ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەلی دەداتێ تا بتوانێت پارەی داواکراو بدات و گرێبەستەکە یەکلا بکاتەوە.

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی لەسەر لەسەر یاریزانەکەی داناوە، بەڵآم بەرشەلۆنە نایەوێت بەم نرخە ئەو یاریزانە بکڕێت.


AM:11:50:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری