‌هۆکاری ئەوەی کە بۆچی سزاکەی سەر ڕۆناڵدۆ لانەبرا

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی پاڵنان بە ناوبژیوانەوە بۆ ٥ یاری ڕاگیرا، لە دوای ئەوە ڕیاڵ مەدرید تانەی لەو بڕیارەداو داوایکرد بۆی سوک بکرێت، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمەی ڕەتکردەوە.

ڕۆناڵدۆ جگە لەوەی کە بۆ ئەو ٥ یارییە ڕاگیرا، بە بڕی ٣ هەزار و ٨٠٥ یۆرۆش سزادرا.

سزاکەی ڕۆناڵدۆ کە بۆ ٥ یاری ڕاگرتن بوو، یارییەکیان بەهۆی کارتە سورەکەیەوەبوو کە ڕاگیرابوو، ٤ یارییەکەی تریش بەهۆی پاڵنانەوە بوو بە ناوبژیوان.

هەرچەندە ڕیاڵ مەدرید داواییکرد کە سزاکەی ڕۆناڵدۆ سوک بکرێت، بەڵام یەکێتییە ئیسپانییەکە ئەوەی ڕەتکردەوە.

وەکوو لە هەواڵی ڕۆژنامەکاندا هاتووە، هۆکاری ئەوەی کە وایکرد سزاکەی سەر ڕۆناڵدۆ سوک نەکرێت دووەم کارتی زەرد بوو کە وەریگرت، چونکە نواندنی کرد بۆ ئەوەی کە لێدانی سزایان بۆ ئەژماربکرێت، بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە دەرکردنێکی دروست وەسفی کرد.


AM:10:57:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌