‌سەرەڕای ڕاگرتنی، ڕۆناڵدۆ سبەیشەو یاری دەکات

وێستگە سپۆرت-


هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کە پێشوازی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەیان بکەن کە لە ٣ یاری داهاتووی خولی یانەکانی ئیسپانیادا یاری ناکات، بەڵام سبەیشەو لە یاریگای بێرنابیۆوە دەردەکەوێتەوە.

وەکوو ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باسی دەکەن، ڕۆناڵدۆ سبەیشەو بەشداری یاری جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات و سەرەکیش دەبێت لەو یارییەدا کە بەرامبەر بە یانەی فیۆرەنتینا یاری دەکەن.

ڕۆناڵدۆ جگە لەو یارییە ، تاکوو ٢٠ی مانگی داهاتوو یاری ناکاتەوە چونکە بۆ ٥ یاری ڕاگیرابوو، ٢ یارییان تەوابووەو ٣ یاری ماوە.

هەموو ساڵێک یانەی ڕیاڵ مەدرید لە جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا ڕووبەڕوی یانەیەک دەبێتەوەو ئەمساڵ ڕووبەڕوی فیۆرەنتینای ئیتاڵی دەبێتەوەو یارییەکە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەوی چوارشەممە دەبێت.


AM:09:55:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری