‌بەرشەلۆنە دڵی بەرگریکارێکی خۆشکرد

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەم وەرزەشدا دەستبەرداری تۆمار ڤێرمایلین نەبێت و بیرۆکەی دەستبەرداربوون لێی جارێ دوابخەن.

ڕۆژنامەی SPORT.ESی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە ئێستا لە بڕیاری کۆتاییدایە بۆ ئەوەی کە لەم وەرزەشدا ڤێرمایلین بهێڵیتەوەو نەڕوات.

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گونجاوی بۆ نەهاتووە تاکوو دەستبەرداری ڤێرمایلین بێت، ئەوە هۆکارە بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە.

ئێستا بەرشەلۆنە تەنیا چاوەڕوانی ئەوە دەکات ئەگەر تاکوو ٣١ی ئەم مانگە گرێبەستێکی گونجاو لە یانەکانەوە بۆ کڕینی ڤێرمایلین بۆ بەرشەلۆنە نەهات، ئەوا ئەو یاریزانە لە ریزی بەرگریکارەکاندا دەمێنێتەوە لە پاڵ پیکێ و ئۆمتیتی و ماسکیرانۆ.

ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پێی وایە کە ڤێرمالین بژاردەیەکی باشە بۆ یانەکەیان و وا دەکات کە بەرشەلۆنەو باشترە لەوەی کە بەرگریکارێکی نوێ بکڕن.




AM:01:11:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌