‌ڤیدیۆ؛ مانچستەر سیتی لە دوا ساتەکاندا فریای خۆی کەوت

وێستگە سپۆرت-


یانەی مانچستەر سیتی لە دوا ساتەکاندا لە ڕیگەی ڕەحیم سترلینگەوە خۆی لە شکست ڕزگار کردوو بەرامبەر بە یانەی ئێڤەرتۆن بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی بەرامبەر بە ئێڤەرتۆن یاریکرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٣٥ دا ، وەین ڕۆنی گۆڵی یەکەمی بۆ ئێڤەرتۆن کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٨٢ دا ، ڕەحیم سترلینگ گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بۆ مان سیتی کردو لە شکست ڕزگاریکرد، یارییەکەش لە کۆتاییدا بە گۆڵیک بۆ هەردوولا کۆتاییهات و بوونە خاوەنی خاڵێک.





AM:12:00:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌