‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە یەکەم یاری بە سەرکەوتن دەستپێکرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنە یەکەم یاری بە سەرکەوتن لە خولی ئیسپانیادا دەستپێکردو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ڕیاڵ بیتسی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا ، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ بیتیسی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٣٦ دا بە هەڵەی یاریزانی بەرامبەر بەرشەلۆنە بووە خاوەنی گۆڵی یەکەم، دواتر لە خولەکی ٣٩ دا سێرجی ڕۆبەرتۆ گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد.


لە تایمی دووەمدا گۆڵ نەکراو بەرشەلۆنە توانی ٣ خاڵی یارییەکە بەدەستبێنێت.


PM:11:18:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌