‌چێڵسی نرخی کۆستای کەمکردەوە بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت

وێستگە سپۆرت-


یانەی چێڵسی و دیگۆ کۆستا ڕێژەکانیان بەرەو کەمتر دەچێت و کۆستا نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ بلوز ، ئەو یانەیەش نرخەکەی کەمدەکاتەوە بۆ ئەوەی تا زوتر بڕوات.


 

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی بڕیاریداوە ئەو ٥٠ ملیۆن پاوەندە کەم بکاتەوە کە لە ڕابردوودا لەسەر نرخی دیگۆ کۆستا دای نابوو بیکاتە ٣٠ ملیۆن پاوەند.

کۆستا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ لەندەن و نایەوێت لەگەڵ چێڵسی ڕاهێنان بکاتەوەو دوێنێش وتی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

کۆستا لە سەرەتادا نەگەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەی چێڵسی، ئەو یانەیەش سزای دارایی داو موچەی دوو هەفتەی بڕی کە ٣٠٠ هەزار پاوەند بوو بۆ هەر هەفتەیەک.

چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری کۆستا بێت، چونکە دەزانێت دۆخی لەگەڵ کۆنتی ڕاهێنەردا چاکنابێتەوە.

ئێستا چێڵسی لە جیاتی ئەوەی کە داوای ٥٠ ملیۆن پاوەند بکات ، ٣٠ ملیۆن پاوەندی لەسەر نرخی ئەو یاریزانە ئیسپانییە داناوە.


PM:02:18:18/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری