‌ڕۆژنامەیەک: مێسی مەرجی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە

وێستگە سپۆرت-


لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی واژوو نەکردوە کە بڕیارە تاکوو ساڵی ٢٠٢١ بێت.

هەروەکوو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا جۆردی مێستری، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە وتی، مێسی هێشتا واژووی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی نەکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، مێسی داوای لە بەرشەلۆنە کردووە کە هەندێک گرێبەست ئەنجامبدەن لەگەڵ یاریزانی نوێدا ، پێش ئەوەی کە گرێبەستەکەی واژوو بکات.

مێسی لە ئێستادا یەکێک لە باشترین ئەو یاریزانانەی لەگەڵدا نەماوە کە پشتیان بە یەکتر دەبەست لە یارییەکاندا ئەویش نەیمار دا سیلڤایە.

مێسی پێی گونجاوە عوسمان دێمبڵی لە بوروسیا دۆرتمۆندەوە بێتە یانەکەیان و شوێنی نەیمار بگرێتەوە.

ئەگەر ئەم گرێبەستە سەری نەگرت و عوسمان نەهاتە بەرشەلۆنە ، ئەوا یاریزانی تر ناوەکانیان ئامادەیە وەکوو پاولۆ دیبالا و دی ماریا و ئەنتوان گریزمان.

لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بڕیارە واژوو لەسەر گرێبەستێک بکات کە تاکوو ساڵی ٢٠٢١ درێژەی هەیە لەگەڵ نوێکردنەوەی بۆ ساڵیکی تر لە کاتێکی دیاری نەکراودا ، هەروەها وەکوو ڕۆژنامەکان دڵێن مێسی موچەکەی دەبێتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵیکدا ، هەرچەندە بەرشەلۆنە تا ئێستا خۆی ئەمەی نەوتووە.


PM:02:02:18/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 7085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌