‌زیدان سیاسەتەکەی ڕابردوو بەکاردەهێنێتەوە

وێستگە سپۆرت-


زیەندین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەمان سیاسەتی وەرزی ڕابردوو لە پێکهاتەی یارییەکانی بەردەوام بێت و دڵنیاش بێتەوە لە ئامادەبوونی یاریزانەکان بۆ وەرزیکی نوێی لالیگا.

وەکوو لە هەواڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیادا هاتووە، زیدان دەیەوێت لە یەکەم یارییەوە بە بەهێزییەوە دەربکەوێت وەکوو زەنگێک بۆ سەرجەم یانەکان، کاتێک لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕوی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا دەبنەوەو یارییەکەش لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوودا دەبێت.

چاوەڕواندەکرێت هەریەکە لە کاسیمیرۆ و ئیسکۆ و گاریس بەیڵ بگەڕێنەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی ، دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیادا بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یەدەگبوون.

کاسیمیرۆ دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی وکۆڤاسیج دەچیتەوە یەدەگ ، هەروەها ئیسکۆ دەچێتەوە سەرەکیی و ئاسینسیۆ بۆ یەدەگ ئەوەش وەکوو لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەی ناوبراودا هاتووە.

لەبەر ئەوەی کە ڕۆناڵدۆ یاری ناکات و ڕاگیراوە بۆ٤ یاری لالیگا ، گاریس بەیڵ لە پاڵ بێنزیمە هێرشبەری سەرەکی دەبێت.

چاوەڕواندەکرێت یاری بە ناچۆ بکات لە جیاتی ڤاران ، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە سوپەری ئیسپانیا پێشکەشی کرد.

ڕۆناڵدۆ دوای یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممە، لە ٣ هەفتەی داهاتوو تریشدا یاری ناکات و ئەم مانگە بۆ ئەو پشووەیەکی ترە.


AM:10:55:18/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌