‌ئەمڕۆ دوو خولی گەورەی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە.. یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ

وێستگە سپۆرت-


ئەمڕۆ یارییەکانی خولی یانەکانی ئیسپانیاو ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوەو چەند یارییەکیش بەڕێوەدەچن.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وەکوو لە ڕابردوودا ئاشکرایکردبوو، ئەمڕۆ هەینی یارییەکانی وەرزیکی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوەو پێش دەستپێکیش خولەکێک وەستان هەیە بۆ ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی کە لە ئیسپانیا دوێنێ ڕوییدا لە ناوچەیەکی گەشتیاری بەرشەلۆنە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناو گەشتیارانداو ١٣ی کوشتووەو ١٠٠ دیکەشی بریندار کردووە ئەوە جگە لەوەی ١٥ یان برینەکەیان مەترسیدارە.

وەکوو ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان کردووە لە ئێستادا تیرۆریستان ناتوانن بۆمب و باروت بهێننە ئەوروپاوەو لەوێش دەستیان بکەوێت ، بۆیە ناچارن ئۆتۆمبێل دەدزن و دەیکەن بە ناو خەڵکدا.

سەبارەت بە یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئیسپانیا، کاتمێر ٩:٤٥ خولەک یەکەم یاری دەستپێکی خولەکە دەکرێت ، یانەی لێگانێس ڕووبەڕوی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دەبێتەوە.

دواتر کاتژمێر ١١:١٥ خولەک ،یانەی ڤالێنسیا ڕووبەڕوی یانەی لاس پالماس دەبێتەوە.

خولی ئەڵمانیاش کە یەکێکە لە پینج خولە گەورەکەی ئەوروپا ، ئەمڕۆ یارییەکانی دەستپێدەکات ، پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو کە بایرن میونخ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک یاریی هەیەو لە ئەیلانز ئارینا بەرامبەر بە بایەر لیڤەرکوزن یاری دەکات.

بۆ ئەم یارییە وەکوو باسکرابوو و کە ڕاهێنەر وتبوی، مانوێل نۆیەر بەهۆی پێکانەوە بەشداری یەکەم یاری ڕەنگە نەتوانێت بکات.

لە فەڕەنساش ، مۆناکۆی هەڵگری نازناو کە وەرزی ڕابردوو پاڵەوان بوو ، یاری هەیەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک ، ڕووبەڕوی یانەی میتز دەبێتەوە.


AM:10:13:18/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌