‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید لەسەر حسابی بەرشەلۆنە بوە پاڵەوان

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە دووبارە کردەوەو بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیادا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٤ دا ئاسیننسیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، دواتر هەر لەو تایمەداو لە خولەکی ٣٩ دا ، کەریم بێنزیمە توانی گۆڵی دوەم بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا هیچ یانەیەکیان نەیانتوانی گۆڵ بکەن و یارییەکە بە ٢ گۆڵی بێ بەرامبەربە سودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایهات.

ڕیاڵ مەدرید یاری چوونیشی ٣ بە ١ بردبووەو بوە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.


AM:08:49:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌