‌لە دوای ١٣ ساڵ ، وەین ڕۆنی گۆڵی کرد

وێستگە سپۆرت-


وەین ڕۆنی هێرشبەری نوێی یانەی ئێڤەرتۆن دوای گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە، توانی یەکەم سەرکەوتن ببەخشێتە ئێڤەرتۆن و گۆڵی بردنەوەی کرد.

ڕۆنی لە دوای چەند ساڵیک یاریکردن بۆ مان یونایتد، دواجار لە دوای ١٣ ساڵ گەڕایەوە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن و گۆڵێکی بۆ ئەو یاەیە تۆمار کرد.

ڕۆنی لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ئێڤەرتۆنی بەرەو مان یونایتد بەجێهێشت، بەڵام لە هاوینی ئەمساڵدا گەڕایەوە بۆ ئێڤەرۆن.

ڕۆنی لە یاری یەکەمی ئێڤەرتۆن بەرامبەر بە ستۆک سیتی توانی گۆڵی یەکەم و بردنەوە بۆ یانەکەی بکات.

ئەوەش گۆڵی ژمارە ١٩٩ی ڕۆنی بوو لە خولی ئینگلتەرا، جگە لەوەی کە ١٠١ گۆڵی لە بەرژەوەندی هاوڕیکانی دروستکردووە.


PM:07:08:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌