‌بەرشەلۆنە چارەنوسی پێنج لە یاریزانەکانی یەکلادەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چارەنوسی پێنج لە یاریزانەکانی یەکلادەکاتەوە، ئەوانیش ئاردا توران، تۆماس ڤێرمایلین ، دۆگلاس پێرێرا و مونیر حەدادی و سێرجیۆ سامبەرن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕۆیشتنی دۆگلاس خەریکە لە بەرشەلۆنە یەکلادەبێتەوە بۆ ئەوەی کە پەیوەندی بە یانەی بەنفیکای پرتوگالییەوە بکات.

هەروەها ئاردا توران دەمێنێتەوە لە بەرشەلۆنە، هەرچەندە ئەگەر هەیە ڤاڵڤێردی زۆر پشتی پێ نەبەستێت.

هەروەها تۆماس ڤێرمایلین نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ و پەیوەندی کردنی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە.

سەبارەت بە مونیر حەدادی، بەرشەلۆنە پێویستە یان دەستبەرداری ئەو بێت یان سامبەر، لە ئێستادا حەدادی شوینی لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە دا نیەو وەکوو یاریزانێکی سەرەکیش هیچ پشتی پێ نابەسترێت.

دواین یاری بەرشەلۆنە لە جامی خوانگامبەردا کە ئەنجامیدا، توران و دۆگلاس بەشداریان نەکرد، ڤرمایلینیش بەهۆی پێکانەوە بەشدار نەبوو.


PM:04:20:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌