‌لە مۆندیالی 2026 چەند ڕووداويکی سەیر ڕوودەدەن.

وێستگە سپۆرت-

لە دوای ڕاکێشانی تیروپشکی مۆندیال و ئاشکرابوونی کۆمەڵەکان دەرکەوتن لە مۆندیالی ساڵی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕووداوی سەیر ڕوودەدەن 

لە 5 ی ئەم مانگە لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا تیروپشکی مۆندیال لە واشنتۆن ڕاکێشراو، هەڵبژاردە بەژدارەکان بەسەر 12 کۆمەڵەدا دابەشکران، وە پاش دابەشبوونی هەڵبژاردەکان بەسەر کۆمەڵەکاندا دەرکەوت چەند ڕووداوێکی سەیر لەم مۆندیالەدا ڕوودەدەن.

- بۆ یەکەمجارە لە مۆندیالدا 48 هەڵبژاردە بەژدارەی دەکەن و مۆندیالەکە لە 3 وڵاتی جیاواز بەڕيوە دەچێت کە ئەوانیش ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک یەنجام دەدرێت. 
- لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا فەڕەنسا و نەرویج کەوتونەتە یەک کۆمەڵە واتا لەو قۆناغەدا مباپێ و هالاند ڕووبەڕووی یتەکتر دەبنەوە. 
- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی ٣ هەڵبژاردەی جیاواز دەبيتەوە ( کۆڵۆمبیا، ئۆزباکستان، یەکێک لە هەڵبژاردەکانی کۆماری کۆنگۆ کە پاشکۆی مۆندیال دەکەن . 
 - لە ئەگەری سەرکەوتنیان بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکانیان ئەگەری هەیە لە قۆناغی دواتردا مێسی و ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە .
- مەکسیک و ئەفریقای باشوور یاری کرانەوەی ئەم مۆندیالەش دەکەن ئەوە لە کاتێکدایە لە مۆندیالی 2010 شدا هەمان دوو هەڵبژاردە یاری کرانەوەی ئەو مۆندیالەشیان ئەنجام دا . 

مۆندیالی 2026  بڕیارە لە هاوینی ئەو ساڵەدا لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕيوە بچێت و چاوێکی زۆر لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆیە کە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن لەبەر ئەوەی دواین مۆندیالە کە تیایدا بەژدار دەبن. 




AM:10:32:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌