‌عێراق و ئیمارات یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ئیمارات  یەکسانبوو.

لە یارییەکی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی چوون بووە میوانی ئیمارات.

لە خولەکی 10 عەلی حەمادی گۆڵی پێشکەوتنی بە بە ئەسیستی ئاکام هاشم بۆ عێراق تۆمارکرد.

ئیمارات هەر زوو خۆی رێکخستەوە و دوای هەشت خولەک توانی گۆڵی یەکسانبوون لە بەرامبەر عێراق لە رێگەی پێرێرا تۆماربکات، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین گۆرانکارییان کرد لە پێناو گۆرینی ئەنجامەکە، سەرەرای فشارەکانی هەردوولا بۆ تۆماریی گۆڵ بەڵام ئەو تایمە بە خاوێنی کۆتاییهات.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات، یاریی گەرانەوە لە یاریگای بەسرە ئەنجامدەدرێت، تیایدا براوە و گەیشتوو بە قۆناغی داهاتوو دیارییدەکرێت.


AM:01:56:14/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌