‌بایرن میونخ ٧٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئەستێرەیەکى بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ ئامادەیە 75 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی دانى ئۆلمۆ خەرجبکات.

پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئۆفەرێکی گەورەی بەدەست گەیشتووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یەکێک لە ئەستێرەکانی لە داهاتوودا.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگی بە گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانە کەتەلۆنیەکە دەدات و ئامادەیە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا خەرجبکات.

ئەو پێگەیە باسی لەوە کردووە، یانە ئەڵمانیەکە ئەو یاریزانە ئیسپانیە بە یاریزانێکی گونجاو دەزانن لەپێناو بەهیز کردنی هێڵی ناوەڕاست، لە بەرامبەریشدا یانە کەتەلۆنیەکە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە رازیدەبن لەپێناو ئەوەی بڕێک پار بەدەستبهێنن تا بتوانن چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدەن.

لە کۆتاییدا دڵنیاییداوە لەوەی کە دانی ئۆلمۆ تا ئەم ساتە بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر لەو یانەیە ئاستی بەرز نەبێتەوە ئەوا بڕیارێکی تر دەدات کە ئەویش رۆیشتنە لە یانە کەتەلۆنیەکە


AM:11:20:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌