دووبارە کوشتنی کورد

‌رێبین عومەر ‎

بەداخەوە لە بەدبەختی کوردی بێ مافدا؛ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا لە رۆژی بیرەوەری ئەنفال دا، گەنجێکی کوردیان بەناوی شەهید (محه‌مه‌د سه‌عید) لە گەڵاڵە نزیک ماوەت شەهیدکرد.

گەنجەکە هیچ تاوانی نەبووە جگەلەوەی بەنەتەوە کورد بوو.

خوێنی کورد بەلای وڵاتانی سەردەستەوە بەلاشەو نرخی نییە..!

کەسیش لەسەر کورد کوشتن نایەتە دەنگ.

کەس ئاخ بۆ خوێنی رژاوی کورد هەڵناکێشێت؛ تەنانەت خودی دەوڵەتی عێراق و هەرێمیش بێدەنگن، جار جار بەیانێکی نیگەرانی دەردەکەن زیاتر لەوەناکەن.

دەوڵەتی تورکیا ماوەی چەند ساڵێکە بە پاساوی جەنگ دژی پی کەکە هێرشدەکات سەر ناوچە سنورییەکان، بەڵام زۆرینەی کات هێرشەکانی سڤیل دەکاتە ئامانج.

وڵاتانی هەرێمی جگە لە پێشێلکاری سەروەری ئاسمان و خاکی عێراق لەم سەردەمەشدا؛ وەها بیر دەکەنەوە گرنگە ئەوەیە کە کوردێک کەمتربێتەوە ئەوسا سەرئێشەیەک کەمتردەبێت، بوونی ئینسانی کورد بەمەترسی سەرخۆیان دەزانن؛ هەرلەبەر ئەوەش "سڤیلیش خوێنی حەڵاڵکراوە" ئەگەر نا لە کوێی دنیا هەیە درۆن سڤیل بکاتە قوربانی و دەسەڵاتی سیاسیش بێدەنگی هەڵبژێرێت؟!


AM:11:02:15/04/2024

ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی