باشورى كوردستان و خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراسى
لەتیف فاتیح فەرەج
سه‌ره‌تا :
ساڵى 2015 نامیلكه‌یه‌كى بچوكم له سه‌ر كه‌ركوك و ناسنامه نووسى ، له‌وێدا باسى رێگه چارهكانى به‌رده‌م پرسى كه‌ركوكم كردبوو له ناویاندا ،پرسى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ ، پێشتریش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ى خۆم كردبوو ، هه‌رچه‌ند كاردانه‌وه‌ى به‌شێك له نهتهوهگهره كوێر بینه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسه خراپ بوو ، به‌ڵام هه‌ستم كرد كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنیش هه‌یه ، له 2016 به تیراژى هه‌زار دانه نامیلكهكهم چاپكرد و بڵاومكرده‌وه ، له‌م رۆژانه‌ى به‌رێدا كاتێك سه‌یرى بار‌و دۆخى باشورى كوردستان ده‌كه‌م ، كاتێك ئه‌و هه‌موو دژبهریهى ده‌بینم كه حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان له نێوان هه‌ولێرو سلێمانى و شاره‌كانى تردا دروستیان كردووه ، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئاخۆ ، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى رۆژئاواى كوردستان كه ئێستا توركیا سه‌رسه‌ختانه له هه‌وڵى له بار بردنیایهتى ، ناكرێ ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ باشور ، ئه‌گه‌ر جیاواز تریش بێت ، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوه‌سته بكه‌م و هه‌مان بابه‌ت بخه‌مه به‌ردیدى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت دیموكراسیه‌ت گه‌شه بكات و هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك چوار چێوه بمێنێته‌وه ، به‌ڵام به ره‌نگ و رویه‌كى نوێوه ، ره‌نگه ئه‌م كاره له بنه‌ڕه‌تا ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى تر زنجیره به‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌یى نیشتمانى دروست بكاته‌وه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تا بۆ ئه‌وه بێت كه بتوانین برینه‌كان ساڕ‌ێژ بكه‌ین .
خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراسى به چ جۆرێك:
هه‌رێمى كوردستانى عیراق به بار‌و دۆخێكى تایبه‌تا تێپه‌ڕیوه ، له رابردودا به هۆى نه‌گونجانى پارتى و یه‌كێتى و به هۆى شه‌ڕى براكوژیهوه هه‌رێمه‌كه له‌به‌ر یهكترازاوهو به كرده‌وه كراوه‌ته دوو به‌شه‌وه ، له دواى 31ى 1996ه‌وه شێوه‌یه‌ك له نادادى و جیاوازى كردن له نێوان شار‌و ناوچه‌كاندا په‌یڕه‌و كراوه ، یه‌كێتى سه‌ره ڕاى ئه‌وه‌ى شه‌ریك و هاوبه‌شى حكومه‌ت بووه ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ئه‌و نادادى و سته‌مه چاره‌سه‌ر بكات ، ئه‌م شێوازى نادادى و جیاوازیه كه به‌به‌رنامه كراوه بۆ دوو ئامانج بووه ، یه‌كه‌م بۆ كڕینى وه‌لائى ئه‌وانه‌ى جیاوازیه‌كان ده‌بینن به دوو مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ى كاریان بۆ ده‌كرێت بكه‌ونه ژێر كاریگهریهوهو ئه‌وانه‌ى كاریان بۆ ناكرێت خه‌ون به‌و دۆخه‌ى ئه‌وانى تره‌وه ببینن، دووه‌م بۆ توڕه كردن و دابڕینى ئه‌وانى كه نادادیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت له حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه ، ئه‌م نادادى و جیاوازیه جۆرێك له بچڕانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و تێكچوونى زنجیره به‌ندى كۆمهلاچیهتیهى دروستكردووه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه راست بكرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ر یه‌كتر هه‌ڵوه‌شانى زیاتر دروست نه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسیاره‌تیه‌كان له چوار چێوه‌ى دیارى كراودا چڕبكرێنه‌وه، پێویسته جۆرێك له خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌كان و ناوچه‌كان دروست بێت ، هه‌رێمى كوردستان زۆر له باره بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته چه‌ند خۆ به‌ڕێوه بهریهكى سه‌ربه‌خۆوه ، سلێمانى له خۆ به‌ڕێوه به‌رى دیموكراتیدا زیاتر گه‌شه ده‌كات تا لامه‌ركه‌زیه‌ت كه مرۆڤ ناتوانێ پێشبینى جۆره‌كه‌ى و باشیه‌كانى بكات ، گه‌رچى كارنامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به ده‌یان خاڵ هه‌وڵیان داوه سودو بایه‌خه‌كانى رونبكه‌نه‌وه .
ئه‌و شێوازى خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراسیه‌ى له رۆژئاواى كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌نگاوێكى باش و دروسته بۆئه‌وه‌ى چاوى لێ بكرێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵێكى گرنگ بۆ یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ى ئهرێنیانهى هه‌رێمى كوردستان به‌یه‌كه‌وه ، هه‌رێمى كوردستان له رابردوودا به هۆى ئه‌و نادادى و جیاوازیه‌وه روبه‌ڕوى گرفتى ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بووه‌ته‌وه ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه بمێنێته‌وه ئه‌م جۆره له خۆ بهڕوهبهریه .
خۆ به‌ڕێوه به‌رى دیمو‌كراتى و پرسى ده‌ستورى هه‌رێم :
ئه‌گه‌ر تا ساڵى 2003 هه‌ر بیانویه‌ك هه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان نه‌نوسرێته‌وه ، ئه‌وه له دواى ئه‌و ساڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم نه‌ك تۆمه‌تبار تاوانبارى سه‌ره‌كى نهنووسینهوهو رانهگهیاندنى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستانن ، له دواى 2003ه‌وه ده‌یان و سه‌دان كۆڕ‌و سیمینار‌و میتینگ و وتار‌و توێژینه‌وه له سه‌ر ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان گیران و نوسران ، ده‌ستور تاڕاده‌یه‌كى زۆر رۆیشته پێشه‌وه ، له پارله‌مانى كوردستان قسه‌و باسى زۆر له باره‌وه كرا ، ئه‌م به‌نده‌ى خودابه چه‌ندین وتارم له سه‌ر نووسى و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ر ده‌ستوریش له كه‌ركوك ئێمه پێى هه‌ستاین ، ئه‌وه سه‌ره ڕاى ئه‌وه‌ى كاره‌بایان لێكوژاندینهوهو ده‌رگایان لێ گرتین ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ده‌ستور هه‌با هه‌رێمى كوردستان له بار‌و دۆخێكى تردا ده‌بوو ، له خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراتیدا نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور زۆر ئاسانترو بێكێشه تر ده‌بێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ى حزبه‌كان بكه‌یته خاوه‌نى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور ، بۆ ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان له خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراتیدا ناوچه‌كان و به‌ڕێوه بهرایهتیهكان سه‌رنج و تێبینى و خاڵه‌كانیان ئاراسته‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ن ، لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور ، ئه‌وانیش له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاماده‌ى ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یخه‌نه راپرسیه‌وه ، له كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئاماده كراوى ده‌ستور هه‌یه ، بڕوام وایه كاره‌كه بۆ لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى رێكخستنه‌وه‌ى ده‌ستور زۆر ئاسان ده‌بێت و ده‌توانرێت به خێرایى تێپه‌ڕێنرێت و ده‌كرێت راپرسى له سه‌ر بكرێت ، ئه‌گه‌ر له راپرسیدا زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌نگیان پێدا ئه‌وده‌م وه‌ك ده‌ستورى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ده‌كرێت ، له رابردوودا به مه‌به‌ست كار بۆ ئه‌وه كراوه رێگرى بكرێت له گه‌یشتنه ئه‌نجام و راگه‌یاندنى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان .
هه‌ڵبه‌ت به‌و تێبینیهشهوه كه ده‌كرێ هه‌موو ناوچه‌كانى خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌ستورى لۆكاڵى خۆیان هه‌بێت و جگه له ده‌ستورى گشتى یان ده‌ستورى دایك .
له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراتیدا دیكتاتۆرى جێى نابێته‌وه :
خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى دیمو‌كراتى زه‌مینه‌ى له بار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه توله رانس ، پێكه‌وه هه‌ڵكردن و پێكه‌وه گونجان قوڵبێته‌وه ، ئه‌مانه‌ش رێگرێكى باشى به‌رده‌م دیكتاتۆریه‌ت و بڕیارى تاكه‌كه‌سین ، به باوه‌ڕى من له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م شێوازه مه‌یلى گشتخاوهنى و جۆرێك له خۆ سهپێنى دروست ده‌بێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ویستێكى له‌و جۆره‌ش نه‌بێت ، بۆیه ره‌نگه ئه‌م شێوازى به‌ڕێوه بردنه باشترین شێواز بێت بۆ هه‌رێمى كوردستا ن و ناوچه دابڕێنراوهكانیش كه تا ئێستا مه‌یلى نه‌ته‌وه‌گه‌رى كوێرانه‌و نه‌بینینى ئه‌وانى تر له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م گه‌شه كردنى ئه‌و ناوچانه‌دا .
كوردستان پێویسته خۆى بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر ئاماده بكات ، ئه‌و ململانێ دیرۆكى و ناجۆرهى له مه‌لایى و جه‌لالیه‌وه تا ئه‌مڕۆ درێژ بوه‌ته‌وه ، واى كردووه هیچ بوارێك بۆ ئه‌وه نه‌مێنێته‌وه كه لانى كه‌م ئه‌و لاپه‌ڕانه به ته‌واوه‌تى بسڕنه‌وه‌و دۆخێكى نوێ بئه‌فرێنن ، ئه‌وه‌ى له نیوه‌ى دووه‌مى شه‌سته‌كان مه‌لا مسته‌فاى بارزانى جه‌لال تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌دى پێخسته خانه‌ى جاشێتیهوه له دواى روداوه‌كانى 2017و ریفراندۆم و دواتر راكردنه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى هه‌مان ساڵ واكه‌وته‌وه كه تا ئێستاش مه‌سعود بارزانى به هه‌مان رێگه‌ى باوكی‌دا ترمهتى خیانه‌ت و جاشێتى بداته پاڵ كوڕ‌و برازاكانى تاڵه‌بانى ، كه ره‌نگه هه‌ردوو روداوه‌كه پێویستیان به خوێنده‌نه‌وه یه‌كى ئاوهزدارانهو بێلایه‌نانه هه‌بێت و مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌ى ده‌رهه‌ق به كاره‌كته‌ره‌كانى نێو روداوه‌كان هه‌ڵچنراون راست بن .
بۆ ئه‌وه‌ى له‌و دیرۆكه تاریك و نوته‌ك و پڕ كهندو له‌نده رزگارمان بێت ، پێویسته به دواى چاره‌سه‌رێكى دروست و باشه‌وه بین، چاره‌سه‌رێك بمانگه‌یه‌نێته ئاشتیهكى هه‌میشه‌یى ،به‌و مانایه‌ى ئیتر كوردستان جێگه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ شه‌ڕو شۆڵ و ئاژاوه و بگره جێگه‌یه‌ك بێت بۆ ئارامى و ته‌ناهى .
AM:10:33:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی