مامۆستا به هادین نوری هێشتا ده‌سوتێ
لەتیف فاتیح فەرەج
1
ئه‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌رینی ته‌مه‌ن ، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ریكه پیری زه‌فه‌ری پێده‌بات ، هێشتا خه‌ون به ئازادی و یه‌كسانی و دادگه‌ریه‌وه ده‌بینێت ، دانیشتن له گه‌ڵیدا مانای خۆی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری بواری بدات ، تا ئێستاش ده‌كرێت زۆر باش لێوه‌ی فێر بین ، به ئومێده‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ده‌ڕوانێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه كه‌س نیه رێبه‌رایه‌تیان بكات ، من ره‌خنه‌ی خۆم له سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا پێووت ، ئه‌و تێبینیه‌كه‌ی منی به خاڵی به هێزی ئه‌وان زانی .
وتی پێرۆستریكاو گلاسنۆست هه‌نگاوی گه‌وره بوون بۆ ریفۆرمكردنهوهی سۆسیالیزم ، به‌ڵام نه‌یانهێشت ، ئه‌و پێشی وابوو گۆرباتشۆف پیاوێكی گه‌وره بوو ، به‌ڵام هێڵی ستالینستهكانی رووسیا رێگریان لێ‌كرد ، له سه‌ر شیعه‌ش وتی ئه‌وان به درێژای مێژوو قوربانی بوونه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتا سه‌ركه‌وتوو بن .
2
مامۆستابه هادین نوری ناوێكی دیاری نێو دنیای سیاسه‌تی عیراق و كوردستانه‌و ئه‌و زیاتر له 70 ساڵ خه‌باتی بێوچانی هه‌یه ، له پێناوی رزگاری چینی چه‌وساوه‌و گه‌لانی سته‌ملێكراو ، بۆ ماوه‌یه‌كی باشیش له ترۆپكی حزبی شیوعی عیراقی‌دا بووه ، پیاوێكی له سه‌رخۆو به سه‌رنج ، تا ته‌واو له مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ت نه‌گات و دیوی پشته‌وه‌ی پرسیاره‌كه نه‌خوێنێته‌وه وه‌ڵام ناداته‌وه ، دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی راو بۆچوونی تۆ ده‌كات ، دوای شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك به منی وت بۆ ڕای تۆم نه‌بیست له سه‌ر ئه‌و قسانه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ، ئه‌و به‌س سیاسیه‌كی قسه كه‌ر نیه ،ئه‌و به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه سیاسیه‌كی گوێگریشهو ده‌یه‌وێت راو سه‌رنجی بهرانبهرهكهیشی وه‌ربگرێت .
3
له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و خانه‌واده له كوردستان قسه‌ی كرد‌و وتی له بری ئه‌وه‌ی ئه‌م خێڵ و خانه‌وادانه له دنیای سیاسی ئێمه‌دا پاشه‌كشه بكه‌ن كه‌چی زیادیان كرد ، هه‌روه‌ها هێشتا ئومێدی به خۆڕێكخستنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ندی و زنجیره به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی چه‌پ و ئازادیخوازان هه‌یه‌و پێی وایه ده‌بێت ئه‌و ده‌سته‌و گروپه جیا جیایانه له هه‌موو شار‌و ناوچه‌یه‌ك دروست بن و دواتر زنجیره به‌ندی بكه‌ن، چێژێكی زۆرم له راو بۆچونه‌كانی وه‌رگرت ، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و ماندوێتی به عه‌ره‌بی و به كوردی ده‌نووسێت و له لاپه‌ڕه‌و واڵه‌كه‌ی خۆی په‌خشی ده‌كات .
4
ئه‌و له سهركهركوكیش باسی دیدو سه‌رنجی خۆی بۆ كردم ، ئه‌وه‌یان بابه‌تی نوسینێكی دیكه‌یه .
PM:01:44:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی