شاسوار جیاوازه
لەتیف فاتیح فەرەج
هه‌ڵبه‌ت هه‌ركه‌سێك به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو فشار‌و توند‌و تیژی و تۆمه‌ته بگرێت و به‌رده‌وام بێت جیاوازه ، شاسوار له‌و رۆژه‌وه‌ی جوڵانه‌وه سیاسیه‌كه‌ی دروستكردووه له‌به‌رده‌م فشاری هه‌مه جۆردایه ، ئه‌وه جگه له ته‌قه‌لێكردن و گرتن و سوتاندنی كه‌ناڵه‌كه‌ی و هتد ، به‌ڵام ئه‌و هێشتا به‌رده‌وامه ، من له وكاته‌وه شاسوار له نزیكه‌وه ده‌ناسم كه له زانكۆ بوو ، ئه‌و كاته‌ش له رێی رۆژنامه‌و میدیاوه ده‌یویست له‌وانی تر جیاواز بێت ، كاتێكیش كه جوڵانه‌وه‌كه‌ی دروست كرد، پێش تر قسه‌ی له گه‌ڵ كردم ، وتی به نیازی شتێكی وام من له‌و دانیشتنه‌دا سێ كه‌سی ترم له گه‌ڵ خۆم بردبوو بۆ لای محه‌مه‌دعومه‌ر كاكه كه ئێستا خوێنكاری دكتۆرایه له میدیا له روسیا‌و ئیره‌ج حه‌مه شه‌ریف كه ده‌رچووی كیمیایه‌و رێزی كوڕم ، من ڕوون و ڕه‌وان وتم حزب دروست مه‌كه‌و خه‌ریكی بزنس و میدیا بیت ، كه هه‌ردوو كی ئه‌گه‌ر به پاكی بكرێت كارێكی زۆر چاكه‌و مایه‌ی ستایشه ، به‌ڵام ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر دروستكردنی جوڵانه‌وه‌كه ،دواتریش دروستكردنی لیستی پارله‌مان .
ئێستا دوای دوو ساڵ له ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ی بێئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ بكات و نه‌توانێ كۆنگره ببه‌ستێن ، كۆنگره‌ی به‌ستا ، هه‌ڵبه‌ت ئێستا له ناو سه‌دان حزبی عیراق و كوردستاندا شاسوار گه‌نجترین سه‌رۆكی حزبه كه حزبه‌كه‌ی له پارله‌مانی عیراق و كوردستان نوێنه‌ری هه‌یه ، هه‌رچه‌ند نوێنه‌ره‌كانی به‌غدا له‌به‌ر هه‌ر هۆو مه‌به‌ستێ بێت پشتیان تێكرد ، به‌راستی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌یاری و شكاندنه‌ی له رابردوودا به‌و پیاوه كرا ، له ئێستادا شایانی ئه‌وه‌یه پیرۆزبای لێبكرێت ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت یان نا له‌وانی تر ناچێت و جیاوازه .
من وه‌ك كه‌سێك كه بڕوام به جیاوازیه ، بڕوام به ده‌ستاو ده‌ستی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته ، بڕوام به گۆڕانكاری و جێهێشتنه له دڵه‌وه هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌خوازم و هیوادارم هێزه سیاسیه نوێیه گه‌نجانه‌كه‌ی ببێته فاكتی گه‌شه سه‌ندنی سیاسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی سیاسی له كوردستان و هۆیه‌كی قوڵكردنه‌وه‌و په‌ره پێدانی دیموكراتی بن ، هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا ره‌خنه‌و سه‌رنج و قسه‌ی جیاواز و دیدی جیاواز باس ناكه‌م ، كه ناكرێ له‌سه‌ر شاسوارو بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌مانبێت ، لێره‌دا ته‌نها له سه‌ر ئه‌و شێوازه سیاسیه قسه ده‌كه‌م كه شاسوارو جوڵانه‌وه‌و میدیاكه‌ی له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه ، بڕواشم وایه ئه‌ركی میدیاكاران و رۆشنبیران و نوسه‌رانه له سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن و قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ن .
بۆ ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و تانه‌و ناشرینی دانه‌پاڵه‌ش ئه‌وه‌نده به‌سه هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد ئێستا له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسیه‌وه دانیشتنی له گه‌ڵ ده‌كه‌ن و داوای هاوپه‌یمانه‌تی لێده‌كه‌ن ، له رابردووش‌دا تۆمه‌ت و تانه‌یان دایه پاڵ زۆر لایه‌ن و كه‌س و دواتریش له گه‌ڵیان دانیشتن .
من شاسوار عه‌بدولواحیدم به دڵه یان نا ، ئێستا هه‌یه‌و قورسایشی له‌زۆر حزبی به‌ته‌مه‌ن زیاتره ، حزب هه‌یه شاسوار له دایك نه‌بووه هه‌یه ، كه‌چی یه‌ك له ده‌ی شاسوار خه‌ڵكی له گه‌ڵ نیه .
هه‌ڵبه‌ت من ئێستاش بڕوام وایه شاسوار به‌س كاری بزنس و میدیا بكات به‌سه ، كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانیشی رۆڵی زۆریان له پێشخستنی میدیا و دیموكراسی هه‌بووه .
PM:02:27:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی