نه‌وشیروان مسته‌فاو كشت و كاڵ
لەتیف فاتیح فەرەج
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست نه‌ریمانی ده‌رهێنه‌ری شانۆیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فامان كرد ، زیاتر له دوو سه‌عات قسه‌كرا له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و بابه‌تی سیاسی‌دا ، قسه‌كان له سه‌ر زانكۆ‌و په‌یمانگاو زۆر‌و بۆری ئه‌و ناوه‌ندانه‌و پرسی كشت و كاڵ بوون ، ئه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئاخۆ خاكی سنوری سه‌نگاووهه‌مه‌وند و ئه‌و ناوچانه‌و به تایبه‌ت قه‌ره‌تامۆر یه‌ك و چه‌ند ده‌بڕێت و بۆ چی باشه .
دیار بوو نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر په‌رۆشی ئه‌وه بوو چۆن بتوانرێت گه‌شه به بواری كشت و كاڵ بدرێت و مرۆڤی كورد له مرۆڤێكی به‌رخۆرو ته‌مبه‌ڵه‌وه بكرێته مرۆڤێكی خۆ ژێن و ئه‌وی تر ژێن ، له راستیدا ئه‌گه‌ر هۆشیاری كشت و كاڵی هه‌بێت ده‌شته‌كانی كوردستانی باشور به كه‌ڵكی ئه‌وه دێن نه‌ك هه‌ر به‌شی كوردستان پێویستی دابین بكه‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌نارده كردنیش ده‌كات ، به‌ڵام دیاره به په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسی سه‌قه‌ت كار له سه‌ر تێكشكاندنی مرۆڤی كورد كراوه‌و له ساڵانی رابردودا به جۆرێك ئه‌و مرۆڤه لاره خوار كراوه كه هه‌ر چاوی له ده‌ستی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بێت و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی حزب بێت .
نه‌وشیروان مسته‌فا كاتێك باسی په‌ره پێدانی كشت و كاڵی ده‌كرد ، ئامانجی ئازادكردنی مرۆڤی كورد بوو له لاره خواری و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات ، له‌و ڕوه‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌و پیاوه پاڵنانی خه‌ڵكی بۆ ناو ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتنه پۆست و پله‌ی به لاوه گرنگ نه‌بووه ، هێنده‌ی به لایه‌وه گرنگ بوو مرۆڤی خۆ خاوه‌ن دروست بێت ، پێده‌چێت ئه‌و خه‌ون و ئاواته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئێستا به ده‌ردی ئه‌وانه‌ش نه‌خوات كه خۆیان به هه‌ڵگری په‌یامه‌كانی ئه‌و ده‌زانن.
ئێستا كه بیر له قسه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌مه‌وه‌و بیر له هه‌وڵه‌كانی به‌رێ بۆ خۆماڵی كردنی توتن له باشوری كوردستان ده‌كه‌مه‌وه كه كاتی خۆی هه‌وڵدراوه پایه‌كانی خۆ خاوه‌نی له سه‌ر بونیاد بنرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌بینم كه كاتی خۆی بۆچی سلێمانی و باشوری كوردستان لكێنراون به عیراقی عه‌ره‌بیه‌وه ، گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت خه‌ڵكی باشور له برسان ده‌كرن له به‌ر نه‌بوونی دانه‌وێڵه ، هه‌روه‌ها سه‌یری خه‌ونه‌كانی نه‌شیروان مسته‌فاش ده‌كه‌م له بواری ئاودێریدا ، تێده‌گه‌م ده‌بوو ئه‌و پیاوه هه‌رگیز اوڕی له سیاسه‌ت نه‌دایه‌ته‌وه ، ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت كه‌سێكی تر بوو ، سیاسه‌ت وه‌ك سادقی هیدایه‌ت ده‌ڵێت هۆیه‌كی سه‌ره‌كی به هه‌ڵه‌دا بردنه .
دواتر بیر‌و ڕاكانیشی له سه‌ر زۆری و بۆری زانكۆكان باس ده‌كه‌م .
PM:01:01:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی