قاسمی سوله‌یمانی و سلێمانی
لەتیف فاتیح فەرەج
من نازانم ئه‌وه‌ی له باره‌ی 100 ملیۆن دۆلاره‌كه‌وه وترا ، راسته یان نا ، ئه‌و 100 ملیۆنه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كێتی گوایه ئێران و قاسمی سوله‌یمانی ئاماده‌یانكردبوو ، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌رچوونی فواد حوسێن ، به‌ڵام ده‌زانم پارتی و ماڵباتی بارزانی زۆرزیاتر له یه‌كێتی و هه‌ر حزبێكی تر له ئێران و قاسمی سوله‌یمانیه‌وه نزیكن ، هه‌ر بۆیه كاتێ داعش له هه‌ولێر نزیك بوه‌وه قاسمی سوله‌یمانی فریای هه‌ولێر كه‌وت ، ئێرانیه‌كان ده‌یانجار ئه‌مه‌یان وتوه‌و پارتیش ناڕاسته‌وخۆ سوپاسی كردون .
سه‌ره ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌میشه ناوی قاسمی سوله‌یمانی گرێده‌درێت به سلێمانیه‌وه‌و وا نیشانده‌درێت كه سلێمانی سه‌فه‌ویه‌كان و ئاخونده‌كان و ئێران حوكمی ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت كاتێك كه به هێمنی ره‌خنه له‌و تۆمه‌تانه‌ش ده‌گیرێت له به‌رانبه‌ردا ره‌خنه‌گره‌كه‌ش ده‌خرێته نێوئه‌و بازنه‌یه‌وه ، له رابردودا زۆركه‌م كه‌س له‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنانه ده‌ربازیان بووه ، تۆمه‌ت دانه پاڵ و ناوزڕاندن لێره بووه به نه‌ریت و له حیزبه‌كانه‌وه تا رۆشنبیران ورۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵكانی ئاسایی كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن .
كێشه‌ی گرێدانی ناوی قاسمی سوله‌یمانی به سلێمانیه‌وه هه‌ر ئه‌وه نیه بڵێن یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی ئه‌م سنوره لاره خواری ئێرانن ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به كێشانی ئه‌م وێنه‌یه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی ئه‌وروپاش خۆڵبكرێته چاویان ، یان به‌و جۆره بڕوابێنن ، به باوه‌ڕی من ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه ، له كاتێكا نه‌په‌یوه‌ندیه‌كان و نه‌مێژوو ئه‌وه‌مان پێناڵێن .
به‌و جۆره نیشاندانی وێنه‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به زۆر شتی تره‌وه ، بۆ نمونه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا – ئێران و وێرانبوونی سلێمانی و تێكچوونی بار‌و دۆخی ئه‌م ناوچه‌یه ، راستی شه‌رمێك و ناشرینیه‌كی گه‌وره‌یه تۆ ئارزووبخوازی شارێكی گرنگ و بایه‌خداری دیرۆكیی خۆت ته‌فرو تونا بێت و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌میشه كار له سه‌ر گومان و وروژاندن و پڕ‌و پاگه‌نده بكه‌یت .
جارێ ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران ڕووده‌دات هێشتا ساغنه‌بوه‌ته‌وه‌و ره‌نگه له هه‌ركاتێكا تارمای شه‌ڕ دور بكه‌وێته‌وه ،تارمای شه‌ڕ به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی نزیكه ئه‌وه‌نده‌ش دووره ، یانی ئه‌گه‌ری ڕودان و ڕونه‌دانی ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كه ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل و كیسنجه‌رو خه‌ڵكانی زۆری تر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ، لێره‌دا گه‌وجیه‌كه ئه‌وه‌یه تۆ هیوا بخوازی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌یت كه مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه سلێمانیه ، له كاتێكا ئه‌گه‌ر سلێمانی تێكبچێت ،نه‌هه‌ولێرو نه‌هیچ شوێنێكی تری باشوری كوردستان پارێزراو نابێت .
PM:01:04:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی