پارتی شێروان شێروانی و ئه‌نفالچیه‌كان
لەتیف فاتیح فەرەج
له 27 ساڵی رابردودا پارتی یه‌ك تاوانباری كوشت و بڕی بارزانیه‌كانی ده‌سگیر نه‌كرد ، یه‌ك موسته‌شاری كوردی له سه‌ر ئه‌نفال نه‌دایه دادگا ، یه‌ك موسته‌شاری بانگنه‌كرد پێی بڵێت بۆچی به‌شداری پرۆسه‌ی ئه‌نفالت كرد ، بۆچی سه‌دان ژن و منداڵی كوردت دایه ده‌سته‌وه ، به‌ڵام له شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌دان گه‌نجی پارتی و یه‌كێتی بوونه قوربانی ، له سه‌ر جیاوازی بیر‌و ڕا ده‌یان كه‌س كوشت و بڕكران .
پارتی له سه‌ر راپه‌ڕینی شیلادزێ له بری داوای خوێنی شه‌هیده‌كان له توركیا بكات ، ده‌یان گه‌نجی ره‌شبگیر كرد ، ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ، له نێو زینداندا شێروان شێروانی كه نه‌موسته‌شار بووه ، نه‌ئه‌نفالچی ، نه‌بارزانی كوژ له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه رفێنراوه ، یانی له زیندانه‌كانی تر جیاكراوه‌ته‌وه ، بۆچی ئه‌وه‌یان دیار نیه .
به‌لای منه‌وه سه‌یر نیه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌و جۆره مامه‌ڵه له گه‌ڵ هاونیشتمانیه‌كانیدا بكات ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوودا هه‌رچی نه‌شیاوه كردوویانه ، له دیلكوشتن و سوتاندی مرۆڤه‌وه ، تا ده‌گاته كوشت و بڕی ناوچه‌یه‌ك وه‌ك لاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال ، نمونه‌ی گوندی كه‌له‌كچین .
قسه‌ی ئێستا له سه‌ر ئه‌وه‌نیه قسه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ شێروان شێروانی به‌و راده‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، یان بابه‌ته‌كه شتێكی تره‌و هه‌نگاوێكه بۆ هه‌تره‌ش بردن ، ناكرێت له لایه‌ك باسی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و دیموكراسی و لێبورده‌ی و دانوستان و دانیشتن بكرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه راوی ئازادیخوازان بكرێت .
ئاخر كه ره‌خنه ده‌گرین نه‌هه‌قمانه .
PM:05:02:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی