پارتی ناسوڵحێت..

‌رێبین عومەر ‎

ئەو شەرەی پارتی بەرپای کردوە لەسەر کەمینەکان نییە..!

بەڵکو کێشمەکێشە لەسەر زۆرینەی گەرەنتی کراو کە بە ئاشکرا بافڵ تاڵەبانی ئەو هاوکێشەیەی رەتکردەوە و دادگای فیدراڵیش کۆتایی هێنا بە یانزە کورسییەکەی کەمینەکان. یەکێتیی کورسی کەمینەکان بە یانزە کورسی گەرەنتی کراوی پارتی دەزانێت؛ لەگەڵ گەراندنەوەی نییە کە پارتی خەونی پێوەدەبینێت.

ئەوەش ناکۆکییەکەی قوڵکردۆتەوە؛ پارتی لەم گەرەدا ناسوڵحێت!؟

پارتی مەبەستییەتی هەڵبژاردن بەو دیزاینە بکرێت کە خۆی گەرەکییەتی، یاخود هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی دوورتر دوابخرێت.

بە پێچەوانەی ریفراندۆم، هەموو وڵاتانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی هاوار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن؛ کەچی پارتی رێگرەو رێکارەکانی گرتۆتەبەر بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن .

چوارجارە مەرسوم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەردەکرێت؛ بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکان وادەکەی دوادەخرێت.

 بۆ ئەم جارەش سەرۆکی هەرێم لەگەڵ دواکەوتنییەتی بۆ جاری پێنجەم .

ئەوەی دەردەکەوێت هیچ خەم لە پرۆسەی دیموکراسی ناخورێت و تەنها وەک تایتڵ دیموکراسی لە هەرێم بەکاردێت.

لەم نێوەندەدا بیر لەدەنگی زۆرینە ناکرێتەوە!

لە هەرێمدا هیچ بەدەست خەڵکەوە نییە؛ ئەوەی چوار پێنج ساڵێک ئەنجام دەدرێت هەڵبژاردنە.

 تاقە پرۆسەیە کەخەڵکی تێیدا بەشدارە؛ لەوە دەرچێت خەڵک بەدەسەڵات ناگات و دوورن لەیەک، لەئەگەری ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن خەرەندی گەورە لە پرۆسەی سیاسی دروست دەبێت و مەترسی گەورەش رووبەڕووی قەوارەی هەرێم دەبێتەوە. ئۆباڵی دروست بوونی مەترسی و تەنگەژەکان لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە کە دژە هەڵبژاردنە.


PM:11:38:02/05/2024

ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی