موقته‌دا سه‌در ڕاست ناکات!
عادل باخه‌وان
ئه‌مڕۆ
موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا، که له پاشکۆدا دامناوه، باس له‌وه‌ده‌کات که ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌کرادیان زۆر خۆشده‌وێت"ڕێگایان نه‌داوه لێیان جیاببنه‌وه و ده‌ڵێت ڕه‌فزکردنی جیابونه‌وه لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه بۆ ئێوه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بوو که ڕویدا. تۆ ئه‌گه‌ر کوردستانیه‌کانت خۆشده‌ویست بۆ له کاتی ڕیفراندۆمدا نه‌هاتیت بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا کۆببیته‌وه و پێیانبڵێیت ئێمه ئێوه‌مان خۆشده‌وێت تکایه لێمان جیامه‌بنه‌وه ؟ تۆ نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ت نه‌کرد، به‌ڵکو میلیشیاکانی خۆتت خسته خزمه‌تی ئێران و تورکیا و له‌گه‌ڵ ملیلیشیاکانی دیکه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا، نه‌ک هه‌ر ده‌ستان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت که ده‌ستور ناویناون " ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان"، به‌ڵکو سوکایه‌تی دنیاتان به‌و مرۆڤانه کرد که خۆیان وه‌ک کوردستانی پێناسه‌ده‌که‌ن و کۆی سامبۆله‌کانی کوردستانیبونتان له‌و ناوچانه سڕیه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، ئێوه خوێنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌تان ڕشت، ئاسمان و زه‌ویتان له کوردستان داخست. له تورکیا و ئێران پاڕانه‌وه تا ئه‌وانیش بێنه پێشه‌وه و پێکه‌وه ئه‌نفالیزه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه.
نه‌خێر کاکه موقته‌دا، تۆ چیرۆکه‌که ده‌شێوێنیت، تۆ له‌ڕێگای ئاگر و ئاسنه‌وه، کوردستانیه‌کانت ناچارکرد له عێراقدا بمێننه‌وه، نه‌ک له ڕێگا خۆشه‌ویستیه‌وه. بێگومان که ده‌ڵێم تۆ، مه‌به‌ستم سیستمی سیاسی ناوچه‌که و جیهانیه، نه‌ک تۆ وه‌ک خود، چونکه تۆ وه‌ک خود هه‌رگیز نه‌تده‌توانی کارێکی له‌و شێوه‌یه بکه‌یت، گه‌ر ڕێکه‌وتنی واشنتۆن و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ی نه‌بوایه.
کاکه موقته‌دا، ئه‌م قسه عاتیفیانه‌ت ڕه‌نگه کارایی به‌سه‌ر ده‌روێشه‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لاوه دابنێن، به‌ڵام هیچ له‌و واقیعه ناگۆڕێت که 92 له 100ی "ئه‌کرادی عێراق"وتیان : نه‌خێر بۆ ژیان له گه‌ڵ تۆدا، به‌ڵام تۆیه‌ک که تا ئێستا فێرنه‌بووی بڵێی "کرد العراق" و له‌سه‌ر وه‌زنی "ئه‌عراب" ده‌ڵێیت "ئه‌کراد"، هه‌ر له ناونیشانی تویته‌که‌ته‌وه ده‌رتخست که چۆن ستراکتۆری عه‌قڵیت، به‌بێ ویستی خۆشت بێت، له‌نێو حیقدێکی ڕه‌ش به‌رامبه‌ر کوردستانیبووندا بیناکراوه !
PM:10:19:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4079
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی