په‌لامارده‌رانی كوردستان و، ئاڵاکەی تێك‌شكان
ئاریان فەرەج
روونبۆوه، ئه‌وه‌ی له سێ رۆژی رابردوودا له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، تێكشكێنرا، گه‌وره‌ترین و دژوارترین و فروانترین په‌لاماری داعش بوو، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه.
هاوشێوه‌ی وه‌رچه‌رخانی ئاراسته‌ی داعش به‌ره‌و كوردستان و یه‌كه‌م په‌لاماری پارساڵ، ئه‌مجاره‌ش، هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی باسوخواسی سه‌ربه‌خۆیی و چربوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا، فه‌رمان به داعش درا هه‌موو جه‌بهه‌كانی دیكه ساردكاته‌وه و هه‌رچی خۆكوژ و هێزی دانسقه‌ی په‌لامارده‌ر و چه‌كی قورس و وێرانكاریی هه‌یه، به‌ره‌و كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌رچه‌رخێنێ.
شه‌ڕی ئه‌مجاره، به هه‌موو پێوانه سه‌ربازییه‌كان، فراونترین و پڕچه‌كترین و ئاماده‌باشترین په‌لامار بوو تا ئێستا كرابێته سه‌ر كوردستان. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا مقاوه‌مه‌ت و خۆڕاگری و سه‌نگه‌رنشینی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بێ وێنه‌ترین بوو. راسته له به‌گژاچوونه‌وه و تێكشكاندنی ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه‌دا، گه‌له‌كه‌مان پۆلێك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵكه‌وتووی دلێر و قاره‌مانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام تێكشكاندنی په‌لاماری سه‌دان كیلومه‌تریی داعش، هه‌ر له جه‌بهه‌ی شنگال و چیای زه‌رتکه‌وه تا مه‌خمور و ڕۆژئاوای كه‌ركوك، داستان و نه‌به‌ردییه‌كی هێنده مه‌ردانه بوو كه دۆست و دوژمنی دڵنیاكرد، سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه پۆڵایینه و لێره به‌دواوه هه‌ر گره‌وێك له‌سه‌ر په‌لاماردانی كوردستان بکرێ گره‌وێكی دۆڕاو و بێ ئاكامه .
نه له رووی سه‌ربازییه‌وه هیچ سه‌ركه‌تنێك چاوه‌ڕوانیه‌تی و نه له رووی سیاسیشه‌وه ده‌توانێ كورد مسقاڵه زه‌رره‌یه‌ك له خواستی سه‌ربه‌خۆیی په‌شیمان بكاته‌وه.
ئه‌م داستانه، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی ئاڵا و سیمبولی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به وره‌ی به‌رز و پۆڵایینی كوردستانیانی دڵسۆز و پڕ حه‌ماسی میللی و پشتیوانییه‌كی كه‌موێنه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان، كه هانده‌ر و حه‌ماسه‌ت خوڵقێنی پێشمه‌رگه بوون، به پیرۆزییه‌كی گه‌وره گه‌یشت و ئه‌وانه‌ی په‌لاماری ئاڵای كوردستانیان دا، هه‌ر له داعشه‌وه تا خائین و به‌كرێگیراو و گومڕا و ره‌فتار جاشه‌كان کە دەیانویست ورەی پێشمەرگە دابەزێنن، ریسوایی و نابووتی و سه‌رشۆڕی به‌شیان بوو.
ئه‌م نه‌به‌ردییه، جارێكی دیكه سه‌لماندی كورد نابه‌زێ، كوردستان گۆڕستانی دوژمنانه، ئیتر هیچ ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رێك به‌ر به شه‌پۆلی مه‌زن و ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتووی سه‌ربه‌خۆییخوازی ئه‌م میلله‌ته قوربانیده‌ره ناگرێ. كاروانی به‌ره‌و خۆری ئه‌م نه‌ته‌وه دلێره به‌ڕێوه‌یه و ئه‌وه‌ی هاورێی ئه‌م كاروانه نه‌بێ، بێبه‌شه له سه‌رفرازی و شانازیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و، دواجاریش زبڵدان و په‌راوێزی مێژوو شوێنیه‌تی .
سڵاو له خۆڕاگری و مقاوه‌مه‌تی بێ وێنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ..
سڵاو له ده‌ست و بازوو و سه‌نگه‌ری پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌ی داعش به‌زێنی جاش تۆقێن.
دروود بۆ رۆحی ئاسووده‌ی شه‌هیدان و رێگای رۆشنیان پڕ رێبوار .
PM:01:02:20/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی