بۆ نەوشیروان مستەفا ئێستا کاتی هاتنەوەتە

‌سەردار عەبدوڵڵا


برای بەڕێزم کاک نەوشیروان،  ڕێک ئێستا کاتی ئەوەیە کە جەنابت وەکو جاران (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ)، بگەڕێیتەوە و لەگەڵ هاوڕێکانت لە بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکی حزبە کوردستانیەکانی تر ڕابەرایەتی ئاشتەوایی نیشتمانی بکەیت.

بە سەنگ و قورسایی میژوییت دەتوانی لەگەڵ هاوڕێکانتا لە سەرۆکایەتی حزبەکانی دیکە و گۆڕان بەر بە کارەسات بگری..

ئەم شەڕە نەگریسە هەموو دەستکەوت خەونەکانی شەهیدەکانمان و میلەتەکەمان لە گۆڕ دەنی، بۆیە بە هەر نرخێک بووە دەبێ ڕابگیرێ و کار بۆ لانی کەمی ڕێککەوتنێکی کوردستانی گەورە بکرێ..

پیاوی ئازا دەتوانێ ڕابەرایەتی شەڕ بکات، کە لەمەیاندا هەرگیز درێغیت نەبووە، بەڵام لە پیاوی ئازا ئازاتریش هەیە، ئەوەیان ئەو کەسەیە کە دەتوانێ ئاگڕی نەگریسی شەڕ خامۆش بکات و ڕابەرایەتی ئاشتی و ئاشتەوایی بکات..

 ئێستا ڕێک کاتی هاتنەوەتە، من بم لە جێی جەنابت لە هەولێر دادەبەزم، هەر لەوێ لەگەڵ هاوڕێکانم لە گۆڕان و سەرۆکی حزبەکانی تر کۆدەبمەوە و دواتر سەرۆکایەتی وەفدێک دەکەم بۆ پیرمام و قەندیل... ئەم ڕۆژگارە دەرفەتی زێڕینی کوردە، ئەگەر فریای نەکەوین دەبێتە ماڵوێرانی بۆ هەمومان..
تکایە وەرەوە و ڕابەرایەتی ئاشتی بکە...




PM:10:20:03/03/2017

ئه‌م بابه‌ته 22260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی