خۆزگە داعش سەردەکەوت!

‌سەردار عەبدوڵڵا


تاکە شەڕێک کە ئاواتەخواز بوم داعش تێیدا سەرکەوێ، شەڕی (باب) و تێکشکاندنی پیلانی تورکیا بو...ئەم تێگەیشتن و هەڵوێستەم لە ئەنجامی رقەوە نیە بەرامبەر بە تورکیا، هاوکاتیش وابزانم پێویست ناکا بڵێم لەبەر خاتری داعشیش نیە.. پێگەی ستراتیژی شاری (باب) یەکجار بایەخدارە هەربۆیە (٥-٦) مانگ لەمەوبەر هاوارم کرد: "به‌ره‌و باب بڕۆن

نابێ به‌هیچ جۆرێک قبوڵ بکرێ باب به‌بێ کورد رزگار بکرێ، ئێستا ئه‌وه‌ کلیلی هاوکێشه‌کانه‌...".

ئێستاش.. ئەگەر پیلانی دابڕاندنی پارچەکانی رۆژئاوا لە لایەن تورکیاوە کە بە گرتنی (باب) لە لایەن هێزی غەیرە کوردەوە دێتەدی سەربگرێ.. ئەوا کێشەیەکی گەورەمان بۆ دروست دەبێ.. خۆ ئەگەر داعش بتوانێ لەوێدا تێکیان بشکێنێ و شارەکە دوبارە کۆنترۆڵ بکاتەوە، ئەوا پێویست دەکات کورد ئەولەویەتی یەکەمی بکاتە گرتنەوەی ئەو شارە.. لەوێشەوە ئیدی سەرلەبەری هاوکێشەکە لەسەر ئەرز دەگۆڕێ.. 

ئیدی ئەمەیە حاڵی سیاسەت تەنها لای ساویلکەکان رەش و سپی لە تێگەیشتن و مامەڵەدا هەیە، سیاقی وا هەڵدەکەوێ، کە سەرکەوتنی سەرسەختترین دوژمنت خزمەت بە بەرژەوەندیەکانت دەکات..


AM:11:18:25/02/2017

ئه‌م بابه‌ته 7936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی