ئاسایش مه‌شێوێنن
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
سه‌یره حكومه‌تێك كه توانستی دابینكردنی ماف و موچه‌ی ڕه‌وای موچه‌خۆران و بودجه‌ی پڕۆژه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی نه‌ختینه‌و ڕه‌سیدی بانكه‌كان و ئیداره‌دانی بازاڕ‌و دابینكردنی نه‌وت و كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تریشی له‌ده‌ستداوه‌و، هه‌موو شتێكیشی له‌سه‌ر هاووڵاتیان گران و سه‌خت ودژوار كردووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته دێت و له‌بری چاره‌سه‌ر، به‌گژ داوای ڕه‌وای خه‌ڵك و مامۆستایان‌دا ده‌چێته‌وه، له بری سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قوربانیی حكومه‌ته‌كه‌یانن، دێن و قوربانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به قوربانی داواڕه‌واكانیان، خه‌باتی مه‌ده‌نیی به توندوتیژیی و گرتن و بردن و ترساندن و تۆقاندن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت، ده‌بوو ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌گژ مامۆستایان‌دا ده‌چنه‌وه، به‌گژ ئه‌وانه‌دا بچونایه‌ته‌وه كه ئه‌م وڵاته‌یان گه‌یاندۆته لێواره‌كانی مه‌رگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان ده‌پارێزن و خه‌ڵكیش ده‌كه‌نه ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆیان، خه‌ڵكێك كه قه‌ڵای شۆڕش و شورای پشت و سه‌نگه‌ری تێكۆشان و ڕابه‌ری سه‌رخستنی هه‌موو هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌بووه.
ڕێكخستنی شار و پاراستنی، له هه‌ر خه‌باتێكی مه‌ده‌نیی، ئه‌ركی خه‌ڵك و ده‌زگا ئیدارییه‌كان و پۆلیسه، نه‌ك هیچ ده‌زگایه‌كی تر، بۆیه ده‌خوازم به‌هه‌موومان ئاسایش شار‌و وڵات و ئارامیی هاووڵاتیان بپارێزین..
PM:03:03:01/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 4915
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی