د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
كه تۆ ڕۆژێك قوتابی نه‌بووبی، له گه‌وره‌یی مامۆستا ناگه‌ی
"تۆ خۆت سه‌رچاوه‌ی بڕیاری"
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌و تاسه‌و ترپه‌و ناڵه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوو هیممه‌ت و هه‌ڵوێست و هیواو قوتابخانه‌و پۆل و پرۆگرام و قوتابیی و جانتاو جل و كتێب و ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م و بۆرد‌و ماجیك و ته‌باشیرو شۆسته‌و شه‌قام و بڕیارتانداین، ئه‌ی كانیی و چاوگ و كارێزو ئه‌ستێڵ و ڕووبار‌و زه‌ریای ژیان، ئه‌ی مامۆستا..
كه تۆ بڕیاری بایكۆتت دا، خۆت دات، چونكه خۆت سه‌رچاوه‌ی بڕیاری، به‌ڵام بوویت به نوێنه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر به ده‌ست ئاڵاكه‌تیان به‌رزنه‌كردبێته‌وه، به ده‌م باگیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ر په‌روه‌رده نه‌دا بێت، به‌ڵام به‌دڵ، سه‌ركزانه، شكاوانه له‌به‌رده‌م ویژانی خۆیاندا، له‌گه‌ڵتانن..
ئه‌گه‌ر له شوێنێك ترس چۆكی به جه‌سته‌ی زۆرێك دادابێت، به‌ڵام هۆشێكی زیندوو، دڵێكی پڕزام، له هه‌موو كوچه‌و كه‌نارو ماڵ و مزگه‌وت و كڵێسا‌و په‌رستگاو داموده‌زگاو قوتابخانه‌یه‌كدا، دوكان و بازاڕ‌و پڕۆژه‌یه‌كدا، بۆ مانه‌وه‌ی تۆ لێده‌دات، ئه‌ی مامۆستا..
كه‌س له تۆی مامۆستا باشتر بیرناكاته‌وه، تا بێت و بڕیار بۆ مامۆستا بدات، ئه‌وه مامۆستابوو فێری بیر‌و بیركردنه‌وه‌و بڕوا‌و باوه‌ڕو ڕوانین و ڕه‌خنه‌و بڕیاریكردین، مامۆستابوو دوێنێی گۆڕی به ئه‌مڕۆ، تاریكیی گۆڕی به ڕووناكیی، نه‌زانیی گۆڕی به زانیاری، ژێرده‌ستیی گۆڕی به‌سه‌ربه‌ستیی، كۆیلایه‌تیی گۆڕی به ئازادیی، فه‌و‌زای گۆڕی به ئارامیی، پاشاگه‌ردانیی به ئاسایش، وێرانه‌یی به ئاوه‌دانیی، ترس به‌بوێریی، ڕق به لێبورده‌یی، سته‌مكاریی به دادپه‌روه‌ریی، ئیتر مامۆستاكان كۆیله بۆ حوكمڕانان به‌رهه‌مناهێنن، به‌ڵكو هه‌موومان ده‌كه‌نه سه‌ركرده، سه‌ركرده‌گه‌لێكی جوامێر، كه خه‌می خه‌ڵك و خاكی هه‌بێت، ئه‌و بوو وه‌ك گۆران فه‌رمووی:
"ئه‌گه‌ر دوێنێ مامۆستاكان
يه‌ك سوڵتانيان پێ ئه‌گه‌يان
ئه‌مڕۆ ئه‌بێ مامۆستاى كورد
دانيشێ به ڕاوێژى ورد
رێگاى پێگه‌ياندن دانێ
بۆ مليۆنان نه‌ك سوڵتانێ"
ئه‌وه‌ی به‌دیل بۆ حوكمڕانان داده‌نێت، مامۆستاكانن، ئه‌وه‌ی زاناكان به كائینی ئیجابیی ناوی ده‌به‌ن، مامۆستاكانن، ئه‌وه‌ی ڕابه‌ره، پێشڕه‌وه، چرایه، ڕووناكیی ناو كۆمه‌ڵگایه، مامۆستایه..
مامۆستا ده‌رگای قوتابخانه‌ی دانه‌خستووه، ئه‌وه حكومه‌ته كه قوفڵی له زه‌ین و له بینین و له هه‌ست و نه‌ست و له هه‌وڵ و له هه‌نگاوو له ماڵ و له بازاڕ‌و له پڕۆژه‌و له بانك و له بیره‌نه‌وت و له باخچه‌و له قوتابخانه‌و له په‌یمانگاو له زانكۆوو له‌هه‌مووشت داوه، ژیانی وه‌ستاندووه‌و به‌ستویه‌تییه‌وه‌و گیرفان و خوان و ده‌ره‌تان و ژیانی لێزه‌وتكردووه‌و ده‌شفه‌رمووێت، بڕۆ، چ ڕۆشتنێك، ڕۆشتنێك بێ پێ، بێ هه‌نگاو، بێ ڕێ، بێ تووله‌ڕێ، بێ ئامانج؟؟
كه تۆ ڕۆژێك قوتابی نه‌بووبی له گه‌وره‌یی مامۆستا ناگه‌ی، كه تۆ هه‌میشه خۆت به قوتابی فێربوون نه‌زانی، نه‌زانانه ده‌ست بۆ هه‌موو شت ده‌به‌ی.. چاك خراپ و باش به‌دو ڕاست چه‌وت و سه‌ركه‌وتن ژێرده‌خه‌ی..بۆیه ئه‌وه‌ی بڕیارده‌دات، ته‌نها خودی مامۆستایه، ئه‌وه مامۆستایه دواجار دیاریده‌كات كه‌ی و بۆ؟ چۆن؟ له‌به‌رچی؟ به‌كام میكانیزم و پلان، بایكۆت ده‌كات و بایكۆت ده‌شكێنێت...
كه تۆ ڕۆژێك قوتابی نه‌بووبی، له گه‌وره‌یی مامۆستا ناگه‌ی
PM:02:24:14/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 5734
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی