چی لە پارتی چاوەڕێ دەکرێت؟

‌سلێمان عەبدوڵا یونس

داخوازی یەکێتی ھەتا ئەندازەی پەنجا بە پەنجاش ڕەوایە، بەڵام کاتێک یەکێتی ناتوانێت بەلۆژیک و میکانیزمی دیبلۆماسیەتێکی کاریگەر و دور لەوروژاندنی ناو میدیا و سیاسەتی پەرچەکردار، ئەو بابەتە بخاتەڕو، ئەوا ڕەوایەتی ئەو داوایە لای پارتی و ڕکابەرەکانی تریشی، ھەتا ئەندازەی ناڕەوایەتی، سفر دەبێتەوە.

ڕونە یەکێتی کێشەی دابەشکردنی پشک و بەرکەوتەکانی بەسەر جەمسەرە جیاوازەکانیدا ھەیە، ڕونیشە ئەم کێشەیە لەسەردەمی بێ مامجەلال-یدایە و لەوانەش ڕونتر ئەوەیە کە ھیچکام لە کاراکتەرەکانی ئێستاشی بەدیلی ئەو زاتە نین، بۆیە چاوەڕوانکراو نەبو، نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکی خراپدا، پەنا بۆ قسەی خراپ بەرێت.کەواتە چی لەپارتی چاوەڕێ دەکرێت؟

 پارتی، کە کاسەی پڕ، ئاشتی ناوماڵەكەی چەسپاندەوە، باشترە لەم وێستگە ئاڵۆزەدا، ھاریکاری یەکێتی بکات و بژاردەی خراپ و خراپتر تێپەڕێنێ و ڕەچاوی پێگە و بەرپرسیارێتی گەورەی بارزانی بکات و لەپێناو تەبایی ھەرێمەکە و بەفیڕۆنەدانی کاتی پێکھێنانی کابینەی نوێ و چاوەڕوانی خەڵکەکەدا، لەدەرەوەی لۆژیکی دانوستان و شایستەیی ھەڵبژاردن ناوی خودای لێبھێنن و بەتەنیشت خۆیانەوە باشترینیش بۆ یەکێتی ھەڵبژێرن.


AM:10:49:18/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی