هێرشبه‌ره‌كانی پاریس ره‌فتاری ״گه‌له‌گورگ״یان هه‌بوو
خاليد سلێمان
شه‌وی ١٣/١١/٢٠١٥ له شه‌ش شوێنی جیاوازدا، پاریس ده‌كه‌وێته به‌ر گه‌وره‌ترین هێرشی تیرۆریستی. هۆڵی شانۆ‌و موزیك، رێستۆرانت، قاوه‌خانه‌و ستادیۆمی وه‌رزشی ئامانجی هێرشه‌كان بوون و هیچ ره‌مزێكی سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی، میدیا به‌رنه‌كه‌وتن. هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییه، كه هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له به‌لجیكاوه پلانه‌كه‌ی بۆ داڕێژراوه، له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كاندا كه زیاتر له ١٢٩ كه‌سی تیادا بووه قوربانی و ٣٥٠ كه‌س بریندار بوون، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌جوڵێن و له یه‌ك كاتدا له شوێنی جیاوازدا پاریس خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه رووی نه‌داوه
ئه‌م جۆره هێرشه له فه‌ره‌نسا بێوێنه‌یه‌و له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه رووی نه‌داوه، چونكه میكانیزمه‌كانی له‌و وڵاتانه‌وه هاتوون كه له‌شه‌ڕدان، وه‌ك ئه‌فغانستان. لوك ماتیۆ له‌ڕۆژنامه‌ی (لیبێراسیۆن) ژماره‌ی رۆژی ١٥/١١/٢٠١٥ ئاكتی خوێناویكردنی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌وه‌ی بۆمابی ساڵی ٢٠٠٨ به‌راورد ده‌كات كه تیایدا ١٧٠ كه‌س كوژران و ٣٠٠ كه‌س بریندار بوون. په‌لاماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند ئیسلامییه‌كی رادیكاڵی پاكستانییه‌وه ئه‌نجامدراو له‌پاكستانه‌وه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. ئه‌م به‌راوردكردنه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه تیرۆریستان وه‌ك ره‌فتاری تاكه گورگێك نییه په‌لامارێك بدات و تێقوچێنێت، به‌ڵكو وه‌ك گه‌له‌گورگ هێرش ده‌كه‌ن، پلانه‌كه به‌باشی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌شوێنێكه‌وه ده‌چنه شوێنێكی تر. ئه‌مه میكانیزمی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ساده نین و ئه‌زموونیان هه‌یه‌و پلانه‌كه‌یان رێكخراوه.
پلانی گڵۆباڵ، تایبه‌تمه‌ندی لۆكاڵ
تایبه‌تمه‌ندی لۆكاڵ له ناو گروپه ئاینییه رادیكاڵه‌كاندا، پێی ده‌وترێت هێڵی سێیه‌می تیرۆر‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پشت به ئه‌زموونی ئه‌بو موسعه‌ب سوری ده‌به‌ستێت كه ناوه راستییه‌كه‌ی (موسته‌فا نه‌سر)ه، له‌دایكبووی ساڵی (١٩٥٨)ه له‌شاری حه‌له‌ب. تیۆره‌كه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب سوری، پشت به ئۆتۆنۆمی (لامه‌ركه‌زی) رێكخراوه‌یی ده‌به‌ستێت و دیاریكردنی ئامانجی تایبه‌ت و دیاریكراو، به‌جۆرێك ئه‌نجامده‌رانی پلانه‌كه بتوانن له‌ئاستی لۆكاڵی خۆیاندا بڕیار بده‌ن و بجوڵێن. له‌هه‌موو كاتێكدا ئه‌مه پابه‌ند نه‌بوون به هێڵه گشتییه‌كانه‌وه ناگه‌یه‌نێت. لوك ماتیۆ له‌وتاره‌كه‌یدا پێیوایه په‌لاماردانی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ له به‌رواری ٧/١/٢٠١٤، هه‌روه‌ها په‌لاماردانی یه‌كێك له‌ئۆتێله‌كانی بۆمبای له هندستان ساڵی ٢٠٠٨ و خوێناویكردنی پاریس-یش له‌م رۆژانه‌دا ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌م گۆشه‌یه‌ی تیرۆره‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه، ساڵی ٢٠٠٥ ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) ئه‌بو موسعه‌ب سوری له‌پاكستان ده‌ستگیر ده‌كات و دواتر راده‌ستی موخابه‌راتی سوریای ده‌كات. هه‌ندێ زانیاری باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵی ٢٠١١ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری له «شۆڕشی» سوریا ده‌كات، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌بو موسعه‌ب سوری به‌رده‌دات و له‌وكاته‌وه بێناونیشانه.
تیرۆری ناوازه
له‌ناو ئه‌م هێڵی سێیه‌می تیرۆره‌دا، بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی فه‌رهاد خوسره‌و خاڤار، ناوی لێده‌نێت «ناوازه». ئه‌م ژانره‌ی تیرۆر زیاتر (كامیكاز) خۆكوژه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ندێكیان خۆكوژی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و یه‌كسه‌ر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتێنی خۆكوژییان به‌ستووه، تا دواچركه‌و دوا فیشه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌كۆتاییدا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه. ئه‌مه‌یان به‌لای خوسره‌و خاڤار-ه‌وه له‌هه‌ردوو په‌لاماری تیرۆریستی‌دا دژی شارلی ئێبدۆ، هه‌روه‌ها پاریسی خوێناویدا ره‌چاو ده‌كرێن كه تیایاندا تیرۆریستان تا دواهه‌ناسه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و تا بۆیان بكرێت «شه‌لم كوێرم ده‌ست ناپارێزم» ئه‌وه‌ی له ده‌ورو پشتیان ببینرێت ده‌یكوژن.
ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌م تیرۆری ناوازه‌و هه‌موو شێوازه‌كانی تری تیرۆره‌وه‌یه، به‌ڕای زۆربه‌ی توێژه‌رانی فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپییه‌وه، فراوانبوونی ژینگه‌یه‌كه كه له‌ڕێگه‌ی زیاتر له‌میكانیزمێكه‌وه رادیكاڵیزم به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌وانیش له‌ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی (ئه‌نته‌رنێت به‌تایبه‌تی) و مزگه‌وت و زیندان و هه‌روه‌ها خێزانی په‌رته‌وازه‌وه. ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ران باس له‌هه‌ندێ «گیرفانی هه‌ژاری» له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌شوێنێكی ده‌وروبه‌ری شارێكی وه‌ك پاریس-دا كه دانیشتووانێكی زۆری باكووری ئه‌فریقیا (تونس، مه‌غریب، جه‌زائیر)ی تیادا ده‌ژێت. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتونه‌ته ناو تۆڕی توندڕه‌وی و ژینگه‌ی تیرۆره‌وه، له‌ڕێگه‌ی باندی بچوكی لاكۆڵانه‌وه بووه‌و دوای ئه‌وه‌ش به‌مزگه‌وته‌كاندا تێپه‌ڕیون. به‌پێی زۆربه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه رۆژنامه‌وانیانه‌ی له‌ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسادا بڵاوده‌كرێنه‌وه، زیندان كه‌سه‌كانی زیاتر توندڕه‌و كردووه‌و هه‌ستی خۆ به‌قوربانیزانی لایان زیاتر كردووه، بۆیه وه‌ك یه‌كێك له‌ژینگه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی رادیكاڵیزم ته‌ماشا ده‌كرێت.
ئه‌مانه هه‌موو هۆكارو فاكته‌ری فراوانبوونی ئه‌و «یۆتۆبیا»یه‌ن كه ئیسلامی رادیكاڵی جیهادی دروستیكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ما كلاسیانه‌دا كه كه‌س نكوڵییان لێناكات، ده‌كرێت، باس له فه‌نتازیایه‌كیش بكرێت كه هێزێكی وه‌ك داعش كاری له‌سه‌ر ده‌كات ؛ وه‌ك دروستكردنی جیهانێكی بێسنور‌و جیاواز له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له دنیادا هه‌ن، سێكس، جوڵاندنی خه‌یاڵی گه‌نجان به‌ره‌و كۆیله‌داری و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها به‌سه‌ر قوربانیدا، لغاو نه‌كردنی دڵڕه‌قی، سه‌بی كردن و هتد...
جیاوازییه‌كانی تیرۆری كلاسیكی
یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كانی تیرۆری كلاسیكی كه «قاعیده» سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد له‌گه‌ڵ داعشدا ئه‌وه‌یه، مه‌سه‌له‌كانی «غه‌ریزه» ده‌كه‌وته دوای مردنه‌وه، داعش ئه‌مه‌ی سه‌ره‌و ژوور كرده‌وه‌و مردنی خسته دوای «غه‌ریز»ه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش سه‌بی كردن و كۆیلایه‌تی كردنی به‌ژنه‌وه كرده به‌شێك له كاری رۆژانه‌ی.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین، تیرۆری ناوازه ته‌نها له‌میكانیزمی كرده‌ی خۆكوژی و كوشتندا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌فیكرو ره‌فتاریشدا بنه‌مای بۆ دانرا. پراكتیزاندنی سێكس و موڵكایه‌تی به ژنی كه‌مینه غه‌یره موسڵمانه‌كان و بووژانه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی به‌شێكن له‌م تیرۆره ناوازه‌یه.
AM:10:49:22/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 2738
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی