محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، ماڵئاوا
خاليد سلێمان
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، له ڕێگه‌ی وتاری ڕۆژنامه‌نوسی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعری و دیبه‌یتی فیكری و ڕه‌خنه‌ییه‌وه میوانی هه‌مو ماڵێك بو. تا ئێستا ئه‌و زنجیره وتاره‌م له یاده كه له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نازم حیكمه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بڵاوی كرده‌وه. وتاره‌كان به‌شێك بون له دیبه‌یتێك له‌گه‌ڵ مێژونوس كه‌مال مه‌زهه‌ر، كه ورده‌كارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هه‌ڵوێستی نازم حیكمه‌ت له‌سه‌ر كورد.
ساڵی ١٩٩٩ له ڕێگه‌ی دۆستێكه‌وه له باڵوێزی چین له دیمه‌شق، یه‌كه‌م كتێبه خۆمم به‌دیاری بۆ نارد، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ڕۆشنبیرو نوسه‌ری گه‌وره‌ی عیراقی كۆچكردو هادی عه‌له‌ی بو، كتێبه‌كه‌ش دیالۆگێكی دورو درێژ بو له‌گه‌ڵ خۆیدا كه (دار الطليعة) بڵاوی كرده‌وه. عه‌له‌وی پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، پێی وتم كه حه‌ز ئه‌كات كۆپییه‌ك له كتێبه‌كه بگاته ده‌ستی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كه دۆستی نزیكی یه‌كتری بون.
به‌یانیانێكی سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ٢٠٠٦، به‌ڕێككه‌وت له هه‌ولێر بینینم و ئه‌گه‌ر به بیرم مابێت هاوڕێی ئازیزم كاك ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ منی پێناساند. به گۆچانێكه‌وه جوڵه‌ی ئه‌كردو ته‌ندروستی زۆر باش نه‌بو. لێم پرسی ئه‌گه‌ر كۆتایی ١٩٩٩ كتێبێكی پێگه‌یشتبێت له‌سه‌ر هادی عه‌له‌وی، به‌ڕاستی بیرێكی تیژی هه‌بو، ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و كه‌سه‌شی له بیر بو كه كتێبه‌كه‌ی پێگه‌یاندبو. له‌و چاوپێكه‌تنه كورته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده باس كرا‌و، چه‌ند پرسیارێكی لێكردم ده‌رباره‌ی عه‌له‌وی پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوای بكات و ئیتر گه‌رما تینی هێنا. ناونیشانی خۆی له به‌غداو سلێمانی دامێ كه سه‌ردانی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه دوا سه‌فه‌رم بۆ كوردستان و تا ساڵی ٢٠٠٩ نه‌گه‌ڕامه‌وه.
نازانم چی ساڵێك بو، ٢٠١١، ٢٠١٢، كه له یه‌كجاری له سلێمانی جێگیربوم، له‌گه‌ڵ كاك ئاشتی تاڵه‌بانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانمان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبو، هه‌شتا ته‌ندروستی باش بو. دوای ئه‌وه جارێكی تر له‌گه‌ڵ كاك فه‌رهاد شاكه‌لی ئاشتی تاڵه‌بانی سه‌ردانمان كرد، به‌ڵام كاكه حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم له‌و جاره‌دا ته‌ندروستی باش نه‌بو، زۆر كێشی دابه‌زیبو، به‌چاوی خۆم بڕوام نه‌ئه‌كرد، هه‌مان ئه‌و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم-یه كه ساڵی ٢٠٠٦ بینیم.
ئه‌وه‌ی له‌م پیاوه‌دا بینینم و سه‌رنجی ڕاكێشام، بیر‌و یاده‌وه‌رییه‌كی تیژ بو، هه‌مو شتێكی به‌ورده كارییه‌وه بیر ئه‌كه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه ناله‌باره‌ی تیادا بو، ده‌رگای قسه‌و باسی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی ئه‌كرده‌وه.
AM:02:19:12/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3539
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی