به‌بڕیاری فه‌رمی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، 120 رۆژ وه‌ك رۆژی
جیهانی‌و نێوده‌وڵه‌تی بۆ بۆنه‌و رشته‌ی جیا جیا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا
دیاریكراون.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام دیاریكردنی دوو رۆژی جیهانی بوو
بۆ به‌رزراگرتنی یادی قوربانیانی جینۆسایدی گه‌لی جوله‌كه‌و گه‌لی توتسیی
روندا.
ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌رله‌سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنیدا‌و له په‌یماننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌پاراستنی مافی
هاووڵاتیان‌و گه‌لان به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه
كردۆته‌وه‌و مافی ژیان‌و ئازادی‌و دڵنیایی به‌هه‌موویان به‌خشیوه‌و
په‌یامی سه‌ره‌كی پاراستنی نه‌وه‌كان بووه له‌به‌ڵای جه‌نگ. بۆ
به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش چه‌ند رێكه‌وتننامه‌و بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی
ده‌ركردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی به‌ر
به‌جه‌نگ‌و پێشێلكارییه گه‌وره‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا
بگرێت.
سه‌رباری بڕیار‌و رێكه‌وتننامه گشتییه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ندین بڕیاری تایبه‌تیشی بۆرێزگرتن
له‌قوربانییانی گه‌لان ده‌ركردووه‌و رۆژی تایبه‌تی جیهانی‌و نێوده‌وڵه‌تی
بۆ دیاریكردوون.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2005ه‌وه، رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می
هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی به‌زیندوو راگرتنی یادی قوربانیانی
هۆلۆكۆستی گه‌لی جوله‌كه داناوه.
له‌ساڵی 2003شه‌وه رۆژی 7ی نیسانی هه‌موو ساڵێكی به‌رۆژی جیهانی بیركردنه‌وه له‌جینۆسایدی ساڵی 1994ی گه‌لی توتسیی دیاریكردووه.
له‌دوو توێی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بڕِیاره‌ی دیاریكردنی ئه‌و دوو رۆژه
جیهانییه كه بۆ رێزلێنان له‌قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌و دوو گه‌له‌دا
ده‌ركراون، داوا له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام‌و دامه‌زراوه‌كانی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و هه‌موو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كراوه به‌فه‌رمی‌و به‌شێوازی جیا جیا
یادی قوربانییانی ئه‌و كاره‌ساتانه بكه‌نه‌وه‌و رێزیان لێ بگرن.
راسته ئه‌و دوو گه‌له جینۆساید كراون‌و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و
دڕندانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانیان له‌ناوبران‌و مافی خۆیانه
له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه رۆژی جیهانییان بۆ دیاری بكرێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و دوو گه‌له، گه‌لی كوردستانیش دووچاری جه‌نگ‌و نه‌هامه‌تی‌و جینۆساید له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس بۆته‌وه.
له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایه‌كی عادیلانه له‌به‌غدا سه‌رانی
تاوانباری رژێمی به‌عس تاوانی جینۆسایدیان له‌چوار كه‌یسی جیاوازدا(
ئه‌نفال، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، بازانییه‌كان‌و كورده فه‌یلییه‌كان)
له‌دژی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ردا ساغ بۆوه‌و سزای قانونی‌یان به‌سه‌ردا
سه‌پێنرا.
له‌دوای بڕیاری دادگا، په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، بڕیاری جینۆسایدی دادگایان
به‌فه‌رمی ته‌سدیق كرد.ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی چه‌ند
وڵاتێكی ئه‌وروپیش بڕیاری جینۆسایدی گه‌لی كوردستانیان به‌ره‌سمی ناسی.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستیانه‌و بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئه‌و گه‌له‌ی
به‌درێژایی مێژوو قوربانی داوه‌و گه‌لێكی به‌جینۆسایدكراوه به‌پێی هه‌موو
پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌قه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه
خۆی به پارێزه‌ری گه‌لان ده‌زانێ، جینۆسادی گه‌لی كوردستان به‌ره‌سمی
بناسێت‌و رۆژێكی جیهانیش بۆ یادی به‌رز راگرتنی قوربانییه‌كانی دیاری بكات.
PM:11:53:14/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4110
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی