سارکۆزی و گەندەڵی.. کوردستان و گەندەڵی
مەلا بەختیار
سارکۆزی، سەرۆك کۆماری پێشوتری فەرەنسا، لەسەر ئەوەی بەرتیلی داوە بە دادوەرێک لە مۆنتیکارلۆ، زانیاری دادگای بداتێ، سێ ساڵ زیندانی سزا درا.
چەند ساڵێك لەمەوبەریش، لە فەرەنسادا، وەزیری دارایی لەسەر ئەوەی کە لە پەرلەمان دەبێ، کچێکی دابمەزرێنێ، لە وەزارەت دەردەکرێ. ئەمەیە سەروەری یاسا.
وڵاتێك دەسەڵاتەکانی سەربەخۆی راستەقینەبن، ئیتر سەروەری یاسا گەورە و بچوك نازانێ. هەموان.. لەکاتی لێپێچینەوەدا یەکسانن. بەڵام..
لە کوردستاندا.. یاسا ماسییە بچوکەکان لەسەر دزینی جوتێك پێڵاوی کۆنەفرۆشیش دەگرێ. بەڵام گەندەڵە نەهەنگەکان تۆڕەکەش لە نەوتەوە بۆ جەوت دەپچڕێنن!!.
PM:12:31:03/03/2021
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی