گەڕانەوەی کاک نەوشیروان
عه‌دنان عوسمان
ئه‌زانم به‌شێك له هاورێكانی پێیان باشتره جارێ نه‌گه‌ڕیته‌وه. دڵنیام ئه‌وه‌شیان هه‌م له دڵسۆزیه بۆ خودی ئه‌و، هه‌میش بۆگۆڕان.
بیانوه‌كانی ئه‌وان جیاجیایه، هه‌ندێكیان باری ته‌ندروستی ئه‌و له‌به‌رچاوده‌گرن و نایانه‌وێت كارێك بكه‌ن كه ته‌ندروستی خۆی فه‌رامۆش بكات، هه‌ندێكیش پێیان وایه كاك نه‌وشیروان پێویستی به‌وه هه‌یه له دوره‌وه وردتر و بێ فشاری ئه‌م و ئه‌و، له بارودۆخه‌كه وردبێته‌وه، چ ناوخۆی گۆڕان كه ئایا ئه‌م میكانیزمی كاركردنه چه‌ند گونجاوه‌و، چه‌ندی پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه له په‌یكه‌ره‌ی رێكخستنه‌كه‌دا، وه چ بۆ دۆخه گشتیه‌كه‌ی كوردستان كه پێویست به چ هه‌نگاوێك ده‌كات.
بۆ خۆم تێگه‌یشتنی ته‌واوم بۆ هه‌موو ئه‌و بیانوانه هه‌یه. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان تواناكانی خۆیان ده‌ربخه‌ن و ناكرێت هه‌موو لایه‌ك چاوی له ته‌نها كه‌سێك بێت. من ره‌خنه‌ی جدیم له‌م تێزه بێبنه‌مایه هه‌یه كه له هیچ قوژبنێكی دونیادا هاوشێوه‌ی نییه. حزب ده‌بێت ئالییه‌تی كاركردنی خۆی هه‌بێت، رابه‌رایه‌تی رۆڵی به‌رچاو له ئیداره‌دانی حزبه‌كه‌دا ده‌گێڕێت. بۆیه ئه‌مه تاقیگه نییه، بڕیاردان و هه‌نگاوی چاره‌نوسسازه.
به‌ڵام به دیوێكی تریشدا من و كۆمه‌لێك هاورێی تر بیانوی ترمان هه‌یه كه پێویست ده‌كا كاك نه‌وشیروان به زوترین كات بگه‌رێته‌وه كوردستان.
ئه‌زانم به‌رێزیان عه‌سای سحریان پێ نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی هه‌رێم . ئێستا خه‌ڵكانێكی زۆر له گۆڕان و ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان پێیان وایه به هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانێكی گه‌وره به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی گۆڕان و نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا دێت كه ئه‌مه دروست نییه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و قورساییه‌كی گه‌وره‌ی مێژویی و توانای به‌كارهێنانی كارتگه‌لێكی زۆری هه‌یه و، یاریكه‌رێكی سه‌رسه‌خت و قاڵبوی مه‌یدانه‌كه‌یه، به‌ڵام نابێت چاوه‌روانیه‌كان له ئاستێكی وادابن كه له توانای كه‌س و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیشدا نه‌بێت. خۆ گه‌ر هه‌ر ئه‌مه بۆ خۆی بیانویه‌كیتری نه‌هاتنه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان بێت له لایه‌ن ئه‌و هاورێیانه‌وه، ئه‌وا پێم وایه هه‌ر ئه‌مه‌ش بیانویه‌كی به‌هێزتره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرای، چونكه له ئه‌گه‌ری دژوارتربونی دۆخه‌كه‌دا، ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كان زۆرتر و زیاتر ده‌بێت و شتێك ده‌خه‌ینه سه‌رشانی كه له توانای هیچ مرۆڤێكدا نه‌بێت.
خاڵێكی تر كه به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه زۆر جار ده‌وترێت كاك نه‌وشیروان له كاته ناخۆشه‌كاندا هاورێكانی جێدێڵێت، ئێستاش ناو به ناو ئه‌م قسه‌یه ئه‌درێت به‌گوێماندا، كه له راستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی راستتره. نه‌وشیروان مسته‌فا زۆربه‌ی جاره‌كان له ساته‌وه‌خته دژواره‌كاندا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ لای هاورێكانی: له ٧٦ كه شۆڕشی نوێ ده‌ست پێ ئه‌كات له ده‌ره‌وه دێته‌وه و ساڵانێكی دورودرێژ وڵات و پێشمه‌رگه به‌جێناهێڵێت. له دوای ئه‌نفال و پێكهێنانه‌وه‌ی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كان، له راپه‌رینی ١٩٩١، له سه‌ره‌وه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆ كه له‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له ١٩٩٤دا، له كاتی روخانی رژێم و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور و پێكهێنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ....هتد. ئا له‌م بڕگه چاره‌نوسسازانه‌دا ده‌بینین خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای هاورێكانی و سه‌رپه‌رشتی هه‌نگاوه‌كانی كردوه. له ٢٠٠٥ به دواوه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته كه‌مترین جار كوردستان و هاورێیانی به‌جێهێشتوه ته‌نانه‌ت بۆ پشویه‌كی كورتیش.
له ئێستادا زۆر پێویسته كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌م له وڵات و هه‌م له‌گه‌ڵ هاورێیانی بێت. ئه‌م دۆخه چاوه‌رێی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی لێئه‌كرێت، پێویستی به كارامه‌یی و بڕیاری ده‌ستبه‌جێ و توانای بڕیاردان و هه‌نگاونان هه‌یه. به‌شی گرنگی ده‌زگاكانی گۆڕان له لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه دروست كراون و ئیداره دراون و كه‌سه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه، واته مه‌رجه‌عییه‌تێكی به‌رفراوانی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌وه هه‌یه. بونی خۆی له ئێستادا كارایی و گه‌رم و گوریه‌ك به‌و ده‌زگایانه ده‌به‌خشێت.
له هه‌موشی گرنگ تر مه‌وقعی ئێستای كاك نه‌وشیروانه. ئه‌و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، واته سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه. سه‌رۆكیش له كاتی قه‌یرانه‌كاندا هه‌میشه له نزیكی حزب و میلله‌ته‌كه‌یه‌تی، دواكه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، درزێك ده‌خاته نێو ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی ساڵانێك به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی دروستی كردوه.
دواجار كه خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستی زۆر باشه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه، ئیتر له هیچ رویه‌كه‌وه بیانویه‌ك بۆ نه‌هاتنه‌وه‌ی نامێنێت. هه‌ر بۆیه هه‌ق وایه هاورێكانی به ده‌نگی به‌رز پێێ بڵێن: ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیت باشه‌و پێویستت به هاوكاری پزیشكی نییه، ئه‌وا له به‌یانی زووتر نیه پێویست به گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرات ده‌كات. هه‌م میلله‌ته‌كه‌ت هه‌م هه‌وادارانت، هه‌م بزوتنه‌وه‌كه‌ت و هه‌میش هاورێكانت له سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه، پێویستیان به وجودی تۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌و له نزیكه‌وه هه‌نگاو بنێین و به‌رنامه‌ی تۆكمه بۆ ئاینده دیاری بكه‌ین.
PM:08:25:02/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 5924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی