ئه‌ركی حزبی سیاسیی و كاری خێرخوازیی
ئەبوكاروان
ئەرکی حزبی سیاسیی نییە خواردن و خوارده‌مه‌نی دابەشبکات به‌سەر چەند خێزانێکی ھەژارو زەحمەتکیش و ده‌رامه‌ت سنورداردا. بەھاوکاریکردن و یارمەتیدانی چەند ماڵێک ھیچ لە کێشەکان ناگوڕێت، لە کاتیکدا لە ھەریمی کوردستان زیاتر لە ملیونێک و چوار سەد ھەزار موچە خۆری ھەیە و ئێستا مانگی چوارەو کەچی بەشێکی زۆری مووچە خۆران موچەی كۆتا مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، ئێ باشە چارەسەری ھەزاران ھاووڵاتی پێشەوەر و ئةوانةي کاری ڕۆژانە دەکەن و به‌و داهاته‌ى ڕۆژانه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌ژین و ئێستا لە ماڵەوە ئاخێنراون چیدەکەن و چێبکەن؟ به‌چی بژین؟
بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ژاری ده‌بێ سیسته‌مێك هه‌بێ، سیسته‌مێك كه به‌راسته‌قینه هه‌ژار لێی سودمه‌ند بێت، نه‌وه‌ك هاوكارییه‌ك كه زیاتر له موزایه‌ده و نمایش ده‌چێ.
بەڵێ ئەرکیی حزبی سیاسیی هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه به‌رنامه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى جێبێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها ئه‌ركی حزبی سیاسیی ھۆشیارکردنەوەی جەماوەرە و داکوکی کردنە لە مافە ڕەواکانییان، ئەرکی حزبه سیاسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بریتییه له‌پێشرەوایەتی جەماوەرە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دەسەڵاته کە ساڵانیکە دەستی لە قۆرگی ئەم گەلەدایە، ئاخر دەسەڵاتیک ھێشتا دەستی نەبردوە بۆ کەمترین توانای ماددی خۆیان و حزبەکانیان لە ژێر زەمینەکان و بانکەکانی دەرەوە دەربھێنن و تاوه‌كو کەمترین ھاوکاری خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئەم گەلە بکەن کەچی هه‌ندێ حزبی سیاسیى بەدەم داخوازییەکانی ئەم دەسەڵاتەوە بێن و کۆمەک کۆبکەنەوە.
ئاخر تائێستا کەناڵیکی ڕاگەیاندنیان لەو ژماره زۆره‌ى كه‌ناڵ ڕاگرتووه؟ تاوه‌كو کەمێ لەو بوجە زەبەلاحەیان كه‌مكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حزبی سیاسبی خیرو صدقه کۆبکاتەوە و دابەشی چەند خێزانێکی ھەژارو کەم درامەت بکات.
حزبی سیاسیی وا ھەیە دەیان خێزانی شەھید دەرگای بارەگای لێ‌گرتوون و سەرکردەکانییان نەک ئامادە نەبوونە ھاوکارییان بکەن، بەڵکو ئامادە نەبوونە بیانبینن کەچی ئیستا کەلوپەل و خۆراک کۆدەکەنەوە و گوایە ھاوکاری خەڵکی بێدرامەت دەکەن، دەزانن گەر بەو ڕووحیەتە لە ناوخۆی خۆدی ئەو حزبانە بەم شیوەییە کاریان بکردایە ئەوا ئەو جەیشە ئەندامه لەدەرەوەی حزب نەدەبوون!
بەڵی ئەرکی دەسەڵاتە، دەسەڵات نەک حزب کؤمەکی خه‌ڵك بكات، بەتایبەتی ھێشتا مانگیک تەواو نەبووە کە حکومەتی ھەریم لە قەیراندایە و داھاتی نەوت کەم بووەتەوە.
ئەی گەر بەردەوام بێت دەبێت چی بکات؟ ئەگەریش قەیرانەکان بەردەوام بێیت چی دەکات؟ پرسیارێکە و لای ئێمه وەڵامی ڕوونە بەڵام سەرەتاکەی کە بەبڕین و کەمکردنەوەی موچەخۆران دەست پێدەکات.
AM:11:51:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی