كام هێز ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له شكاندنی داعش؟!
ئەحمەد زاویتەیی
به‌شداری له شه‌ری داعش، شه‌ڕێكی جیهانی بوو، هه‌موو كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌شداری شه‌ڕی ده‌كرد، چونكه داعش مه‌ترسی بوو له سه‌ر هه‌مووان، كه‌سیش به ته‌نیا داری مووسا نه بوو كه سه‌ركه‌وتن ته‌نیا به ئه‌و بوو بێت..
زۆر ناشرینه‌ش ئێستا پاش نه‌مانی داعش هه‌ر یه‌ك له لای خۆیه‌وه بلێت من نه‌بام داعش نه ده‌شكا!!
فڕۆكه هاوپه‌یمانی یه‌كان به تایبه‌تی ئه‌مریكا رۆلی سه‌رەكی یان هه‌بوو له شكاندنی داعش، ته‌نیا له ئه‌وانمان نه‌بیستووه بلێن داعش به ئێمه شكا!! ئێمه نه‌باین داعش نه ده‌شكا!!
- نازانم رۆلی قاسم سلێمانی چی‌بوو له شه‌ری داعش به‌تایبه‌ت له مه‌خمور به‌ڵام ده‌زانم نه به قاسم سلێمانی مه‌خمور رزگاربوو.. ونه به ئه‌ویش هه‌ولێر له مه‌ترسی داعش دووركه‌وت..
- پێشمه‌رگه‌ش له ئاخیری رۆلێكی باش هه‌بوو له كوبانێ به‌ڵام زۆر ناراسته بلێین پێشمه‌رگه نه‌با كوبانێ ڕزگار نه ده‌بوو.. ئه‌بێت رێز له قوربانی یه‌كانی خه‌لكی كوبانێ وگه‌ریلاكانی بگرین كه به‌رگری سه‌ره‌كی بوون له خۆراگری..
- راست نییه په‌كه‌كەش بڵێت ئێمه نه‌بواین شەنگال ڕزگار نه‌ده‌بوو ئه‌ی چی بلێین بۆ 600 شه‌هیدی پیشمه‌رگه ته‌نیا له شەنگال!!
دروود بۆ قوربانی یانی شه‌ری دژی داعش.. جێگای شه‌هیده‌كانی به‌هەشت بێت..
PM:02:30:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی