یه‌كێتى و گۆڕان... نزیكى یان دوورى
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و له‌دایكبوونى له هه‌ناوى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا تا به‌مڕۆ ده‌گات هه‌میشه ئه‌م دوو حزبه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى به‌رده‌وامدا بووه، به جۆرێك یان ته‌واو له‌یه‌ك دوور بوونه و یانیش ته‌واو له یه‌ك نزیك بوونه.
شاراوه نییه كه بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌م دوو حزبه تێكه‌ڵه‌یه‌كى جیانهكراوهیهو ئه‌سته‌مه بتوانرێ به وردى له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بینین له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م دوو حزبه ئه‌وه‌نده‌ى یارییان به‌ده‌نگى یه‌كتر كردووه نه‌یانتوانیوه نیو ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگى لایه‌نه‌كانى تر بكه‌ن.
با واز له ململانێ بێنین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو، به‌ڵكو تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر په‌یوه‌ندى و نزیكى گۆڕان و یه‌كێتى له‌م دواییه‌دا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخى كوردستان.
ئاشكرایه و ناشاردرێته‌وه كه له هه‌ندێ كات و ساتدا به تایبه‌تى له په‌رله‌مان ده‌توانرا نزیكى ئه‌م دوولایه‌نه زۆر شت به قازانجى ئه‌م میلله‌ته بچه‌سپێنرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا، كه دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لى خۆی هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌و په‌ته‌كه به‌لاى خۆیدا رایده‌كێشێ و خه‌تاكه ده‌خاته ملى ئه‌وى تر.
پرسی ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ى و پێشكه‌شكردنى پرۆژه له‌لایه‌ن (یه‌كێتى و گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، و هاوسۆزبوونى هه‌ندێ براده‌رى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ گۆڕان تا ئاستى ده‌ستبه‌ردابوون له‌وه‌ى كه سیسته‌مى په‌رله‌مانى تێزى یه‌كێتییه‌و دۆزینه‌وه‌ى هاوبه‌شی وه‌ك گۆڕان بۆی، زۆر له هاوكێشه‌كانى ئاوه‌ژوو كرده‌وه، به‌راده‌یه‌ك كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان دهكراو په‌یوه‌ندى و سه‌ردانه‌كانى نێوانیان وه‌ك كوره گه‌رم بوو، زۆر كه‌س خه‌ونى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بنیات بنێن، به تایبه‌ت بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌ردوولا ئومێدی زۆریان به‌م نزیكبوونه‌وه‌یه هه‌بوو.
جه‌وله‌یه‌كى تر‌ى دانووستانه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستى پێكرده‌وه‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى و پارتى و راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵی KNN و وه‌ڵامه‌كه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى و وتاره یه‌ك له‌دواى یهكهكاى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان دژی یه‌كێتى خه‌ریكه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى تێكده‌دات و وه‌ك جاران به‌ره‌و شه‌ڕی راگه‌یاندن ده‌ڕۆنه‌وه.
ئه‌وه‌ى زۆر لاى من سه‌یره‌و ده‌مه‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌ڵوێستى هه‌ندێ براده‌رى گۆڕان و ئۆرگانه میدیاییهكهیانه، به‌جۆرێك هه‌ر كاتێك هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانى یه‌كێتى له گۆڕانه‌وه نزیك بێ ئه‌وا یه‌كێتى له به‌ره‌ى گه‌له‌و هه‌ر هه‌نگاوێكى تر‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه رێك یه‌كێتى ده‌خاته به‌ره‌ى دز و گه‌نده‌ڵكاران و مافیاكانى كوردستان.
گه‌ره‌كمه بپرسم و عه‌وداڵی وهڵامهكهشم، ئه‌رێ هیچ یه‌كێكتان رۆژێك بینیوتانه له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى و گۆڕان (به‌تایبه‌تى ئه‌و كاتانه‌ى به‌یه‌كه‌وه ده‌یانوت ئێكه‌تى نه‌ماوه) راگه‌یاندنى یه‌كێتى راپۆرتێكى بێ بنه‌ما بكات و گۆڕان به‌وه تۆمهتباربكا كه چۆته به‌ره‌ى دز و گه‌نده‌ڵكاران یان دژی خواستى ئه‌و میلله‌ته‌یه؟ ئه‌ى گۆڕان بۆ وا ده‌كا؟ ده‌بێ براده‌رانى گۆڕان لێیان تێك چووبێ یان نه‌زانن كه یه‌كێتى حزبێكى جیایه له‌وان و هه‌رگیز نابێ نه وه‌ك ئه‌وان و نه وه‌ك پارتى بیر بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌ى براده‌رانى گۆڕان و تاوانباركردنى یه‌كێتى به زۆر شت، ئه‌وه‌ى سه‌یره راگه‌یاندنى یه‌كێتى و كادیرانى یه‌كێتین كه زۆر بێ ده‌نگن و نایه‌نه وه‌ڵام یان ده‌توانم بڵێم راگه‌یاندنى یه‌كێتى نه‌یتوانیوه وه‌ك راگه‌یاندنى گۆڕان به‌هێز و كاریگه‌ر بێ، كه بێگومان ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌و دواجار به زه‌ره‌رى یه‌كێتى كۆتایی دێ.
ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه له كۆتاییدا بیڵێم ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن تا ئێستاش جه‌لالى و مه‌لایی ماوه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه، به بڕواى من هه‌رگیز یه‌كێتى و گۆڕان ناتوانن ببنه‌وه به یه‌ك هێز و یه‌ك بیروبۆچوونیان هه‌بێ له باره‌ى بابهتهكان، بۆیه نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولایان له‌یه‌كتر به ئامانجى به‌كارهێنانى ئه‌وى تر بووه له دژی نه‌یاره‌كه‌ى، به تایبه‌تیش براده‌رانى گۆڕان ویستیان به پارتى بڵێن كه ئێمه‌و یه‌كێتى به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین زۆر شت بكه‌ین و ئێوه دووربخه‌ینه‌وه له شته‌كان، (له راستیدا ئه‌گه‌ر راشكاوانه یه‌ك مه‌به‌ست و ئامانجیان هه‌بووایه ده‌یانتوانى زۆر شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه واده‌رنه‌چوو).
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌وانه‌ى تا دوێنێ خه‌ونى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى بنیاتنابوو، ئه‌مڕۆ خه‌ونه‌كه‌یان نه‌زۆك بوو، چونكه هه‌ر ئه‌و گۆڕانه بوو له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ت ته‌نها حه‌زى له‌و وه‌زاره‌تانه بوو كه لاى یه‌كێتى بوون و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆشیان هه‌ر له دژی یه‌كێتى بهكاردههێناو ئه‌مڕۆش كه له‌گه‌ڵ پارتى لێیان قه‌وماوه‌و په‌یوه‌ندییان تێك چووه، ده‌یانه‌وێ یه‌كێتى به‌كاربێنن و گه‌ر یه‌كێتیش نه‌چێته ژێرباریان ئه‌وا دزو مافیا‌و خیانه‌تكارن، بێ ئاگا له‌وه‌ى هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ى لێ ده‌كا له‌گه‌ڵ پارتى، كاتى خۆی ئه‌وان له‌وێ له‌گه‌ڵ پارتى پێكڤه ده‌یانگوت ئێكه‌تى نه‌ماوه.
PM:06:35:18/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 1583
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی