یه‌كێتی خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كه یان پاڵپشت و هاوبه‌ش؟
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
له‌دوایین
دیداری رۆژنامه‌وانیدا شالاَو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتی"پرۆژه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی
پرۆژه‌ی یه‌كێتییه‌و لایه‌نه‌كانی تر پاڵپشت و پشتیوانن". ئه‌م قسه‌یه
زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌كرێ به وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، كه ئایا
راسته یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆچی به‌شی
هه‌ره‌زۆری كادیران و په‌رله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسی و سهركردایهتبش وا به‌روونی باسی ناكه‌ن؟!
به
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو په‌یوه‌ست
به سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی له كوردستاندا،
ده‌بێ مرۆڤ سه‌یری رێككه‌وتننامه‌ی نێوان (ی.ن.ك) و (پ. د. ك) بكات كه
له 29/5/2013 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی واژوویان كردووه‌و تێیدا له
به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانیدا ئه‌وه چه‌سپاوه كه
ئیتر له كوردستان سیسته‌م په‌رله‌مانی ده‌بێ .
جگه له‌وه له‌كاتی
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و له پاڵ بوونی چه‌ندین دروشم بۆ
هه‌ڵبژارنه‌كان یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ( ی .ن .ك) هه‌وڵدان و
كاركردن بوو بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانی، ئه‌ی كه‌وایه
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه بۆ ئێستا (ی.ن.ك) ده‌ستبه‌رداری ئه‌م
بابه‌ته بووه و قبوڵیه‌تی له‌گه‌ڵ (3) لایه‌نه‌كه‌ی تر پڕۆژه‌ی
هاوبه‌شی هه‌بێ؟ یانیش یه‌كێتی ده‌یه‌وێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی
ئه‌و لایه‌نانه به‌كاربێنێ؟
زۆر راشكاوانه به‌ڵێ پێش هه‌موو لاینه‌كان
سیسته‌می په‌رله‌مانی تێزی (ی.ن.ك) بوو، هه‌وڵی بۆ داوه‌و قوربانیشی بۆ
دا، بهلاَم به‌داخه‌وه له‌دوای 23ی حوزه‌یران به‌بێ هیچ هۆیه‌ك
(ی.ن.ك) له بری پاڵپشت هاوبه‌شی بۆ خۆی په‌یدا كرد‌و چووه ناو یارییه‌ك
كه له ئه‌سڵدا خۆی یاریزانی سه‌ره‌كی و خاوه‌نی یاریگاكه‌ش بوو،
ده‌شیتوانی وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی یارییه‌كه بباته‌وه، بهلاَم
نه‌یكرد، به بڕوای م هۆكاری ئه‌مه‌ش بریتییه له‌و خالاَنهی
خواره‌وه:
یه‌كه‌م: نه‌بوونی مه‌ركه‌زی بڕیار له‌ناو یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی نه‌بوون له‌سه‌ر بابهتهكان و هه‌وڵدان بۆی.
دووه‌م:
هاوسۆزبوونی به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و
په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ گۆران، كه ئه‌م هاوسۆز بوونه زۆرجار ئه‌وانی
وه‌ك به‌شێك له گۆڕان نیشان ده‌داو خه‌ریك بوو وا قسه‌یان ده‌كرد كه وه‌ك
یه‌كێتی پاڵپشت و پشتیوانی گۆڕانن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی، بێ ئاگا
له‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌سڵی پرۆژه‌كه یه‌كێتی خۆیه‌تی و له كاتی خۆیدا
هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بوون دژایه‌تی پرۆژه‌كه‌یان دهكردو له‌دوای
هه‌ڵبژاردنیش ته‌نها ئیشیان به‌و پۆستانه بوو كه پێشتر لای یه‌كێتی
بوو.
سێیه‌م: ململانێی ناوخۆیی یه‌كێتی، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار
ململانێكان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه باڵێك سه‌ركه‌وتنی باڵه‌كه‌ی
تری به‌لاوه شكستی خۆی بوو، باشترین نموونه له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی
29ی حوزه‌یران واژووی كۆسره‌ت ره‌سولی له‌سه‌ره‌و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه
سه‌ربكه‌وێ به‌مانای به‌هێزبوونی ئه‌و دێ، بۆیه با ده‌ست له
پرۆژه‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵگرین و پاڵپشتی پرۆژه‌ی تر بكه‌ین باشتره
له‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی ترمان سه‌ركه‌وێ به‌سه‌رماندا.
چواره‌م:
په‌رته‌وازه‌یی و كاریگه‌رنه‌بوونی میدیای یه‌كێتی به‌هۆكاری سه‌ره‌كی
ئه‌م بابه‌ته داده‌نرێ، كه ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لی خۆی هه‌یه‌و به پله‌ی
یه‌كه‌م ئه‌وانه به‌رپرسن لێی كه سه‌رپه‌رشتی ئۆرگانه میدیاییه‌كان
ده‌كه‌ن و نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست به‌رنامه بۆ ئه‌م بابه‌ته دابنێن،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه میدیای یه‌كێتی له پاشه‌كشه‌یه‌كی یه‌كجار
گه‌وره‌دایه‌و كاریگه‌ری جارانی نه‌ماوه (له ئاینده‌دا به‌وردی قسه
له‌سه‌ر دۆخی میدیایی یه‌كێتی ده‌كه‌م).
پێنجه‌م: فراكسیۆنی یه‌كێتی
له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی زوو پرۆژه‌یان پێشكه‌ش كرد بۆ
ئه‌م بابه‌ته، بهلاَم ده‌بوو زووتر و وردتر بجه‌نگانایه بۆ ئه‌وه‌ی
پرۆژه‌كه‌یان بكرێته بنه‌ما بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له
سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد
هۆكارگهلن بۆ ئه‌وه‌ی له پرسی سیسته‌می په‌رله‌مانی یه‌كێتی له
خاوه‌ن ماڵه‌وه ببێته میوانێكی سه‌رپێیی، بۆیه پێویسته بپرسین ده‌بێ
یه‌كێتی چی بكا؟
بێگومان له‌مڕۆ به‌دواوه پێویسته سه‌رجه‌م كادیران و
راگه‌یاندكاران و په‌رله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به راشكاوی و وه‌كو شالاَوی عه‌لی عه‌سكه‌ری
بڵێن و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه پرۆژه و تێزی سیسته‌می
په‌رله‌مانی هی یه‌كێتییه‌و لایه‌نه‌كانی تر پاڵپشتمانن، ناكرێ به
هاوسۆزی و بۆ زویرنهكردنی لایه‌نی تر ده‌ست له كارێكی پیرۆز و
مێژوویی خۆت هه‌ڵبگریت بیكه‌یته قوربانی، له كاتێكدا یه‌كێتی له
رابردوودا قوربانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته داوه.
هه‌روه‌ك به
پێویستی ده‌زانم یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا
بڕیارێكی مه‌ركه‌زی بدا‌و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حزب رابسپێرێَ به‌وه‌ی
كه سیسته‌می په‌رله‌مانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور تێزی یه‌كێتییه‌و
ئه‌وه‌شی له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا به یه‌كێتی و هێز و سه‌نگ و
قوڕسایی یه‌كێتی ده‌كرێ به لایه‌نه‌كانی تر ناكرێ.
PM:10:07:03/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 3111
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی