له‌كۆی 24 كوده‌تا
سۆران عومه‌ر
له‌كۆی 24 كوده‌تا بۆچی ئه‌مجاره كوده‌تا به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان توانی دۆخی توركیا بهه‌ژێنێ؟
قسه‌كردن له‌و كودهتاو په‌شێویه‌ی له‌توركیا ڕوویداو وایكرد ئه‌ردۆگان ته‌نها لهسكایپهوه به‌موبایل ده‌نگی بگاته یه‌ك كه‌ناڵی وڵاته‌كه‌ی كه CNN turk بوو سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ق بوو، ئه‌وه‌شی پاراستی هاتنه سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵك و پشتیوانی ده‌زگای هه‌واڵگری "میت" و "پۆلیس" بوو، هه‌روه‌ها پشتیوانی نه‌كردنی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په بوو له‌و كوده‌تایه، هه‌ست به‌وه كرا سه‌رباز به‌ته‌نها بوون، سوپاش وه‌ك جاران نه‌ماوه له‌توركیا.
بۆیه هه‌ندێك كه پێیان وایه قسه‌كردن له‌م دۆخه پشتیوانیه له‌كوده‌تا ئه‌وه سۆزدارانه به‌رگریه له‌وه‌ی كه ته‌نها و ته‌نها داد‌و گه‌شه ده‌وترێ ئیسلامین، ئه‌گه‌ر نا ئیسلامی بوونی كافی نیه بۆ ئه‌وه‌ی تاكڕه‌وی نه‌كردبێ و پاشه‌كشه‌ی له زۆر بنه‌مای گرنگی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی نه‌كردبێ.
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌مه ده‌ستی ئیسرائیله، وانیه، هه‌فته‌ی پێشوو توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێكه‌وتنی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ڕوسیا په‌یوه‌ندیه‌كانی چاككرده‌وه.
توركیا له‌زه‌مه‌نی ئه‌ردۆگاندا كاری گه‌وره‌ی كرد به‌تابیه‌ت بۆ كورد، توركیای ڕزگاركرد له‌زۆر قۆناغی مه‌ترسیدار، كراونهوهی باشی دروست كرد، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا پاشه‌كشه‌ی كرد له‌زۆر پرسی ئازادی و دیموكراسی، وڵاتی به‌ره‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی برد، به‌جۆرێكی كرد كه داود ئۆغلۆی جه‌سته ڕاستی پشتی لێ بكات و واز بهێنێ، بۆیه له‌م كاته‌دا هه‌وڵی كوده‌تا به‌رامبه‌ری واده‌كات مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا دروست بكات، ئه‌گه‌ر نا له‌پێشوودا 24 هه‌وڵی كوده‌تا هه‌بووه به‌ڵام هیچی سه‌ری نه‌گرتووه :
- له‌گه‌ڵ كورد شه‌ڕی هه‌ڵبژارد و كوشتارگه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناوچه كوردیه‌كانی باكور ئه‌نجامدرا.
- له‌ناوخۆی توركیا چه‌ندین میدیای داخست و ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركرد.
- دۆسته‌كانی كهپشتیوانی گه‌وره‌ی بوون لهگولهنیهكان 4 هه‌زار ئه‌ندامی ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌ی كردن له‌توركیا له‌كاتێكدا له زیاتر له 150 ده‌وڵه‌تی دونیا خزمه‌ت ده‌كه‌ن .
- له‌سوریا جه‌بهه‌ی نوسره‌ی قاعیده‌و چه‌ند گروپێكی تری چه‌كداری پڕچه‌ك كرد كه‌دواتر شه‌ڕی كوردیان پێكرد.
- هه‌ڵبژاردنی 6ی حوزه‌یرانی 2015 ی قبوڵ نه‌كرد تا شه‌ڕی له‌ناوچه كوردیه‌كان دروست كرد‌و به‌خه‌ڵكی وت ئه‌بێ هه‌ر ئێمه زۆرینه بین و واشیكرد.
ئه‌مانه هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو سوپا كه‌سانێك بیر له كوده‌تا بكه‌نه‌وه‌و وا بكه‌ن ته‌واوی توركیا بهه‌ژێنێ.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كه كوده‌تا سه‌رناگرێ پێویسته ئه‌ردۆگان بهسیاستهكانیدا بچێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كوده‌تا وایكرد دۆخی توركیا خراپتر ببێ و ڕه‌وشی توركیا به‌ره‌و توندوتیژی ببات.
AM:11:01:16/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 4816
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی