سەرکەوێ ئیرادەی کچ و کوڕە شەڕڤانەکان...

‌سۆران عومه‌ر

پێویستە بەدەنگێکی بەرزتر نەفرەت لەشەڕانگێزی تورکیاو دوڕویی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین

ڕۆژئاوا ئەزمونێکی نوێ و جیاوازی کوردە بۆ رێبەریەکی خۆسەری، لەمێژە داگیرکەران بەھەموو بونێکی ئەم میلەتە ناڕازی بوون و ھەموو وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی بح بەرژەوەندی خۆیان بەکاریانھێناوین، دواتر پشتیان بەرداوین.

ئەوەی ئێستە ڕودەدات لە ڕۆژئاوا گەمەیەکی دیکەی ڕوسیاو ئەمریکاو تورکیایە لەسەر خاک و خەڵکی کورد لە ڕۆژئاوا!

بەداخەوە ھیچ کات پەند وەرنەگیراوە لەمێژوومان کە بەردەوام تیکرار دەبێتەوە.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلی کورد لەڕۆژئاوا کە ھیچ پلان و پەلامارێک لەبەینی نەبردوە...

ئەوکاتەی چوینە کۆبانێ داعش یەک گەڕەک مابوو بیگرێ و کاولی بکات بۆیە پاش گەڕانەوەمان داوامان کرد چیمان پێ دەکرێ ئەبێ ئەمجامی بدەین دۆخی کۆبانێ زۆر خراپە، خۆشبەختانە پێشمەرگە رۆشت و کۆبانێ نەکەوت، ئومێدەکەم ئەمجارەش رۆژئاوا نەکەوێ و جڵەوی داگیرکاری تورکیا بکەن لەم پەلامارە نوێیەیدا.

نەفرەت لە دوڕویی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەفرەت لەشەڕانگێزی تورکیا، سەرکەوێ ئیرادەی کچ و کوڕە شەڕڤانەکان...


PM:09:06:09/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 2620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی