له باره‌ى گرانبوونى هێلكه
سەرتیپ وەیسی
بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاو روونتر بن له باره‌ى گرانبوونى هێلكه
بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە ئەمڕۆ مژاری گه‌رمى میدیا و سۆشیال میدیا بو، به‌ڵام كەس نەی پرسی بۆ بەرز بۆتەوە ؟ كەس بە دواداچوونی وردی لەسەر نەكرد. باشه ماوه‌ى ساڵێكە هاورده‌كردنى هێلكە قەدەغەكراوە، بۆ لەم كاتەدا ئەم بابەتە زه‌ق كرایه‌وه؟! كۆمەڵیك بازرگان لەرێگەی بەكار هێنانی پەرلەمانتار و میدیا فشار بۆ وێرانكردنی ژێرخانی ئەم وڵاتە ده‌كه‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانم 12 پڕۆژەی هێلكە له ئێستادا هەیە، به تواناى به‌رهه‌مهێنانى زیاتر له دوو ملیۆن هێلكه له رۆژێكدا، سەرمایەی هەر پڕۆژەیەك ده‌یان ملیۆن دۆلارە، سێ پڕۆژەی ستراتیژیی دیكه هێلكه لە ئێستادا له پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ى گه‌رمیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، ئەمەش وادەكات به ته‌واوى خود دابینكاری تەواو لە هێلكە دروست ببێت. دواتریش هێلكە پێداویستی لاوەكییە هەر خێزانێك ئەگەر مانگانە یەك تەبەقە هێلكە بخوات مانگانە ( 500 ) دینار زیانی بەردەكەوێت و ده‌شتوانێت هه‌ر نه‌یخوات.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵى میدیایى گه‌وره‌م بینى خاوەنی پڕۆژەی هێلكەی تروكانی بانگهێشت كردبوو قسە لەسەر هێلكەی خواردن ده‌كرد؟!!
لێره‌وه چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێك له‌باره‌ى ئه‌و پرسه ده‌خه‌مه‌ڕوو :
* ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه باس له گرانبوونى هێلكه ده‌كه‌ن به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو راست نییه، چونكه ماوه‌ى چه‌ندین مانگه نرخى یه‌ك كارتۆن "هێلكه‌ى سپى" به 44 هه‌زار دینار بوو له ئێستادا بۆته 48 هه‌زار دینار؛ واته بۆ هه‌ر ته‌به‌قه‌یه‌ك هێلكه ته‌نها 350 دینار زیادی كردووه، به‌ڵام لێره و له‌وێ ئه‌زمه دروست ده‌كرێت و به ئاره‌زووى خۆیان خه‌ڵكانێك نرخى هێلكه به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به به ویژدان و چاودێرى حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
زیادبوونى نرخى هێلكه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه :
1. له هه‌رێمى كوردستان 12 پڕۆژه‌ى هێلكه هه‌یه و سێ پڕۆژه‌ش له دروستكردان، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێك له‌و پڕۆژانه به‌هۆى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزا، مریشكى هێلكه كه‌ره‌كانیان له ناوچوون، به‌ڵام له به‌یانیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و خاوه‌ن پڕۆژانه، ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به به‌رنامه دانان بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى هێلكه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا.
2. به‌شێك له بازرگانه چاوچنۆكه‌كان ( به‌هاوكارى كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسى حكومى) له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ بڵێن قه‌یرانى هێلكه هه‌یه و بۆئه‌وه‌ى رێگه به هاورده‌كردنى هێلكه بدرێت، له كاتێكدا حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2019ه‌وه هاورده‌كردنى هێلكه‌یان قه‌ده‌غه‌كردوه، بۆ پاراستى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه !
3. هه‌رێمى كوردستان نزیكه له خود دابینكارى له مه‌سه‌له‌ى هێلكه، به‌ڵام هۆكارێكى دیكه‌ى زیادبوونى نرخه‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه، كه له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵكى زیاتر ئاره‌زوو له خواردنى "هیڵكه‌ى سپی" ده‌كه‌ن ، بۆیه به‌شێك له "هێلكه‌ى سوور" ده‌چێته ناوه‌ڕاست و خوارووى به‌غدا و ئه‌وان زیاتر حه‌زى پێده‌كه‌ن.
لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى داواى هاورده‌كردنى هێلكه له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له جۆره‌كان یان كه‌وتوونه‌ته داوى بازرگان و سه‌رمایه‌داران، یاخود ده‌یانه‌وێ زه‌ِربه له به‌رهه‌مى ناوخۆى بده‌ن، چونكه ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان ( 12 ) پڕۆژه‌ى هێلكه هه‌یه، هه‌ر رێگا پێدانێك به هاورده‌كردن ده‌بێته هۆكارى زه‌ره‌رى ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌و خاوه‌ن پڕۆژانه.
ئه‌وه‌ى به ته‌واوى شاره‌زا بێت له پڕۆژه‌ى هێلكه، باش ئه‌وه ده‌زانێت؛ دروستكردنى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى مریشكى "هێلكه كه‌ر" موجازه‌فه و ریسكه ، چونكه دروستكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستى به ده‌یان ملیۆن دۆلاره، هه‌موو بازرگان و سه‌رمایه‌دارێك خۆى له‌و جۆره پڕۆژانه نادات. له ئێستاشدا سێ پڕۆژه له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان دروست ده‌كرێت، به به‌رهه‌مى ملیۆنان هێلكه له رۆژێكدا ، یانى چى هێلكه له ده‌ره‌وه هاوورده‌كرد بكرێت و زیان به‌و پڕۆژانه بگه‌یه‌نرێت ؟
هێله‌كه ژه‌مێكى سه‌ره‌كى خواردن نییه، بۆیه هاووڵاتیان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر هێلكه به‌كاربهێنن، چونكه ئه‌و پڕۆژانه‌ى له ئێستادا هه‌یه له پێداویستى هه‌رێم هێلكه زۆر زیاتره، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى مریشكى "هیڵكه كه‌ر" نرخه‌كه‌ی زیاد كردووه، به‌ڵام له‌م نزیكانه ئه‌و نرخه‌یه ئۆتۆماتیكى دێته خواره‌وه.
هاورده‌كردنى هێلكه له ده‌ره‌وه، هه‌م زیان به به‌رهه‌مى ناوخۆى ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆكارى داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه، له هه‌مانكاتیشدا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه ئه‌و هێلكه‌یه‌ى له ده‌ره‌وه دێت له‌ڕووى ته‌ندروستیه‌وه كێشه‌ى نه‌بێت.
PM:11:56:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی