قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ڕووی یاساوه
كامۆ خدر
وه‌ك هه‌موومان لامان ڕوون و ئاشكرایه جیهان و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی به دۆخێكی نا سه‌قامگیر تێدهپهڕێیت به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا
به ڕێگری كردن له بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێكارێكی گرتۆته به‌ر بۆیه ئه‌و ڕێكارانه له ڕووی یاسایی یه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو ،یاسا بۆ هه‌لومه‌رجێكی له‌م شێوه‌یه چه‌ند ده‌قێكی یاسایی ده‌ركردوه كه ده‌قه‌كانیان وه‌ك خۆی ده‌خه‌مه ڕوو
ده‌ستوری عێراق ساڵی ۲۰۰٥ مادده‌ی ٦۱ بڕگه‌ی نۆیه‌م
ٲ/ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر ڕاگرتنی جه‌نگ و باری له‌ناكاو به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایی داوایه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ب/حاڵه‌تی له‌ناكاو بۆ ماوه‌ی (۳۰)سی ڕۆژ ڕادهگهیهنرێیت و شایه‌نی درێژ كردنهوهدهبێت به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندانی له‌هه‌موو جارێكدا
ج/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی پێویستی پێدهدرێیت به جۆرێك تابتوانێت كار وباری وڵات بهڕێوهبهرێیت له‌كاتی ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و باری له‌ناكاو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به یاسا ڕێك ده‌خرێیت به جۆڕێك له‌گه‌ڵ ده‌ستور دژ به‌یه‌ك نه‌وه‌ستێته‌وه
د/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ڕێوشوێنانه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی حاڵه‌تی ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و باری له‌ناكاو گرتیوتیهبهر له ماوه‌ی (۱٥)پانزه ڕۆژ دا له به‌رواری كۆتای هاتنی
الدستور عراقی سنه ۲۰۰٥ مادده تاسعاً
أ ـ/الموافقه علی إعلان الحرب وحاله الگوارئ بأغلبیه الپلپین، بنا‌و علی گلبٍ مشترك من رئیس الجمهوریه ورئیس مجلس الوزراو.
ب ـ/ تعلن حاله الگوارئ لمده پلاپین یوماً قابله للتمدید وبموافقهٍ علیها فی كل مره.
ج ـ /یخول رئیس مجلس الوزراو الصلاحیات اللازمه التی تمكنه من إداره شۆون البلاد فی أپناو مده إعلان الحرب وحاله الگوارئ وتنڤم هژه الصلاحیات بقانون بما لا یتعارچ مع الدستور.
د ـ /یعرچ رئیس مجلس الوزراو علی مجلس النواب الإجراوات المتخژه والنتائج فی أپناو مده إعلان الحرب وحاله الگوارئ خلال خمسه عشر یوماً من انتهائها.
یاسایی ژماره (۱)ساڵی ۲۰۰٥ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/عێراق ماده‌یی ده‌یه‌م بڕگه‌ی (۹٫۸)
بڕگه‌ی ۸/جاڕدانی باری نائاسایی به پێی یاسا یه‌كی تایبه‌ت) كه ئه‌م یاسایه ده‌رنه‌كراوه)
بڕگه‌ی ۹/له‌كاتی پێویسته بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ناچاری و گفتوگۆی پرسگه‌لێكی دیاری كرا‌و كهكۆبونهوهكهی بۆ ده‌كرێیت و سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ده‌كات
قانون الصحه العامه رقم (89) لسنه 1981الماده 46
اولا – یجوز لوزیر الصحه او من یخوله ان یعلن ببیان یصدره ایه مدینه او ایا جز‌و منها منگقه موبۆه باحد الامراچ الخاچعه للوائح الصحیه الدولیه .
پانیا – للسلگات الحیه فی هژه الحاله اتخاژ جمیع الاجرا‌وات الكفیله بمنع انتشار المرچ ولها فی سبیل ژلك: –
أ – تقیید حركه تنقل المواگنین داخل المنگقه الموبۆه والدخول الیها او الخروج منها .
ب – غلق المحلات العامه كدور السینما والمقاهی والملاهی والمگاعم والفنادق والحمامات وای محل عام ێ‌خر خاچع للاجازه والرقابه الصحیه وكژلك المۆسسات التعلیمیه والمعامل والمشاریع ودوائر الدوله والقگاع الاشتراكی والمختلگ والخاص .
ج – من‌ع بیع الاغژیه والمشروبات والمرگبات والپلج ونقلها من منگقه الی اخری واتلاف الملوپ منها .
د – عزل ومراقبه ونقل الحیوانات والبچائع .
ماده 48
لوزیر الصحه اصدار تعلیمات بشان التدابیر الواجب اتخاژها لمكالفحه الامراچ الانتقالیه والمتوگنه التی تصیب الانسان او الانسان والحیوان معا او الحد من انتشار او من‌ع دخولها الی القگر حسب گبیعتها بالتعاون مع السلگات المختصه الاخری .
مادده/ 99/
اولا – كل من یخالف احكام هژا القانون او االانڤمه او التعلیمات او البیانات الصادره بموجبه یعاقب بغرامه لا تقل عن مائه دینار ولا تزید علی پلاپه الاف دینار او بالحبس مده لا تقل عن شهر واحد ولا تزید علی سنتین او بكلتا العقوبتین وعند ارتكابه عملا یخالف احكام هژا القانون مره اخری تكون العقوبه الحبس وتلغی اجازته الصحیه نهائیا .
پانیا – تتم احاله الموڤف المخالف لاحكام هژا القانون الی المحاكم دون اژن من الوزیر المختص
یاسای ته‌ندروستی گشتی ژماره ٨٩ ساڵی ١٩٨١ كه تا ئێستا له كوردستان به‌ركاره
ماده‌ی /٤٦/یه‌كه‌م/وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه ڕینمایی پێویست ده‌ربكات بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان بۆ ڕێگرتن له بڵاو بونه‌وه‌یان
ماده‌ی/٤٦ /دووه‌م/وه‌زیر ده‌توانێ ڕایبگه‌یه‌نیت شارێك یان به‌شێكی شارێك یان ناوچه‌یه‌كه په‌تا یان نه‌خۆشیه‌كی « كه ده‌چنه ژێر حوكمی لائیحه‌ی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی » تێدا بڵاو بۆته‌وه . له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌سه‌ڵات و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌وانن هه‌ر ڕێ‌و شوێنێك بگرنه به‌ر بۆ ڕێگرتن له بڵاو بونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌وانه
١-:- سنورداركردنی هاتوچۆكردنی هاوووڵاتیان
٢- داخستنی شوێنه گشتیه‌كان و قوتابخانه‌و زانكۆكان
٣- چاودێری كردنی هینان و بردنی كه‌ل و په‌ل و ئاژه‌ڵه‌كان
٤- ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر مه‌واد یان ئاژه‌ڵ یان یان ڕوهكیكدا بگرێ كه گومانی ئه‌وه‌ی لی ده‌كری ببیته هۆی توش بوون یان بڵاو بونه‌وه‌ی په‌تاكه
مادده/٤٨ /وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر هه‌ر هۆكاریكی گوستنهوهی خه‌ڵك یان داوا له هه‌ر كه‌سیك بكات به‌شدار بیت یان هه‌ر بینایه‌كی ڕه‌سمی ده‌ست به‌سه‌را بگرێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆمه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بۆ كۆنترۆڵ كردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكه ، به‌مه‌رجی قه‌ره‌بووی مادی كه‌سه‌كان و خاوه‌ن هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه بكرێته‌وه
مادده /99 / هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی یاساكه‌و نیزام و ڕێنماییه‌كان بكات سزا ده‌دریت به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ وبه غه‌رامه‌یه‌كیش . ئه‌گه‌ر دوباره‌ی كردوه‌و سزاكه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ پێنج ساڵ به‌ند
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئیستا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات جێگای ده‌ستخۆشی و ڕۆڵی زۆر باشیان هه‌یه له كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخه‌كه به‌ڵام یاسایی تر ده‌بوو كه له ڕێگای یاسا ئه‌م كارانه‌ی كردبایه به‌جۆڕێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوبانهوه وبڕیاریاندبا یه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه
۱/تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی شورایی هه‌رێم هیچ له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی په‌سه‌ند نه‌كردوه و له وه‌قائیعی كوردستان بڵاوی نهكردونهوه چونكه قه‌ده‌غه كردنی هاتو وچۆ ودرێژكردنهوهكهی به یاسایی نه‌كراوه به‌ڵام گه‌ر حاڵه‌تی له‌ناكاو ڕاگهینرابایه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وكات پاڵپشتی یاسایی زیاتر ده‌بوو
۲/ئه‌و پسولانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتو وچۆ غرامه‌ی سه‌رپێچی كارانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی پێده‌كات پسوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه وبۆیه هیچكات پسوله‌ی ئاگادار كردنه‌وه به سزا هه‌ژمار ناكرێیت و وه‌رگرتنی غرامهكه ته‌واو نایاساییه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پێویسته له بیرمان بێیت سه‌لامه‌تی گه‌ل له پێش ههموویاسایهكهوهیه
۳/دیاری كردنی ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ژیانیان له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یه و هیچ داهاتێكی تریان نی یه و كاته‌كه‌ی ته‌واو دیاری بكردایه و پێویستی به‌و هه‌موو ڕێنمایی و به‌یانه نه‌ده‌كرد.
مافپه‌روه‌ر /كامۆ خدر
PM:05:52:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی