لەڕووناكییەو بۆ تاریكی!. بەشی-76-80

‌رزگار عه‌زیز - پۆڵا

دوای نزیکەی كاتژمێرێك، ئوتۆمبیلەكە وەستا و ئێمەیان لە گۆڕەپانێکی بچوکدا داگرت، شەو بوو بەڵام تیشکە بەهێزەکەی  بلاچگتورەكان جێگاکەی  ڕووناک کردبووەوە، من پێم خۆش بوو، ھەتا ڕۆژ دەبێتەوە لەو جێگایەدا بمێنینەوە، ئاخر ھێشتا گەرمی ھەتاوی ھاوین، لەسەر چیمەنتوی حەوشەكە مابوو، كزەبایەک دەهات و  بۆنێكی زۆر خۆشی لەگەل خۆیدا دەهێنا، ھەرچەندە هیچ سەوزاوییەکمان لێوە دیار نەبوو، بەڵام ھەستت بە بۆنی چیمەنی هاوینی تازە ئاودراو دەکرد.

پاسەوانەكانی تەسفیرات، ئێمەیان دایە دەست پاسەوانەكانی زیندانەکە و ئەوان ڕۆیشتن، زیندانەکە ئەبو غرێب بوو، بەڵام كام بەشەی جارێ نازانین.

ئێمەیان لە یەكتری جوداکردەوە، منیان بردە ژورێكەوە کە زیندانییەكی دیکەی تێدابوو، ئەو تەنھا دەرپێیەكی لە پێدا بوو، سەری بە شێوەیەكی زۆر خراپ تاشرابوو، وەك ئەوەی بە گوێزانێكی کول تاشرابێت، ورگی و قوڵەكانی و ھەندێک شوێنی دیکەی سەرسنگی شەقار شەقار بوو، من لەسەرەتادا وامدەزانی لە ئەنجامی ئەشكەنجەداندا وای لێھاتوە، بەڵام دوایی تێگەیشتم کە وانییە.
دوای سڵاو زانیم کە، ئێرە یەكێكە لە ژوورەكانی سزادان(مەحجەر)، لە بەشی قورس(پقیله)ی ئەبو غرێب، ژورەكە یەكجار گەرم بوو، ھیج ھەوا گۆڕێیەکی تێدا نەبوو، تەنھا ئەوکاتانەی كە دەرگایان دەكردەوە هەوا دەهات.

كەوتمە گفتوگۆ لەگەڵ زینداییەكەی ژوورەکەم، لێی تێگەیشتم کە، ئەو سێ ساڵە لێرەیە، لەسەر دزی سزادراوە، وە هەروەها لە سەر فروشتنی حەب لە زینداندا، لەم مەحجەرەدایە، كاتێك پاسەوانەكان ویستویانە بێھێنن بۆ ئێرە، ئەو لە باری کەیف خۆشیدا بووە، لە ئەنجامی حەب خواردندا، خۆی بە گوێزان وای لە خۆی كردووە.
من ئەوکاتە بەتەواوەتی لە گێرانەوەكەی تێنەگەیشتم، وەك چۆن  ئێستای ئێوەی خوێنەر تێناگەن، بەڵام دوایی كە لەناو زیندانییەكانی بەشی قورسدا ژیام، بەباشی تێگەیشتم. 

باسەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:- 
لێرە زیندانییەکی زۆر هەیە ئالودە( مدمن)ی ئەو حەبانەن، کە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری پزیشكی بەکاردەهێنرا وەك، حەبە ئازار شكێنەكان، یان حەبە ھێوركەرەوەكان، یاخود ئەو حەبانەی کە بۆ نەخۆشیە دەرونیەکان  بەكاردەهێنرا، ئەمانە رۆژانە جارێك یاخود چەند جارێك بەكاری دەهێنرا، بەبەردەوامی لە ھەوڵی پەیداكردنی ئەو حەبانەدابوون، وە هەروەها ئامادە بوون ھەموو سەركێشێ و مەترسی و چوك دادانێک بكەن لە پێناوی بەدەستهێنانیدا، لەگەل ئەوەی کاتێک مرۆڤ ماوەیەک بەردەوام بێت لەسەر ئەم حەبانە، زیانی دەروونی و جەستەیی زۆری دەبێت، مرۆڤ والێدەکات ھەندێک ڕەفتار بنوێنێ، کە لە باری ئاساییدا نایكات.
بەشێك لەم حەبانە كەیف و خۆشیت پێدەبەخشێت، زیاد لەپێویست بروات بەخۆت دەبێت، وریایت زیاد دەكات، وزەت بەرزدەكاتەوە، ئارەزووی توندو تیژی جەستەییت زیاد دەکات، ئارەزووی خواردنت زۆر دەبێت، هەروەها لێدانی دڵت زیاد دەكات.
بەشێكی دیکە گێژو خەواڵوت دەكات و قەسكردنت تێكەڵاو ڕەفتارەکانت نەگونجاو دەبێت، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

ھەندێكی دیکە لە زیندانییەكان، پەنادەبەنە بەر، ھەڵمژینی سێكوتین، یان ئەو مادانەی بۆ لابردنی بۆیاخ وەک(تەنەر)، یاخود ئەو دەرمانانەی بۆ پاکژکردنەوەی ناوماڵ بە کاردەهێنرا، یاخود گازولین، بەڵام ئەمانە ھەر ھەمووی ژەھرن و  كاریگەری خراپیان لەسەر جەستەو مێشك دەبێت.

مامەڵەكردن بەو حەبانەوە، بووبوو بە بازرگانی، زۆر كەس لە دەرەوەی زیندان و ناوەوەی زیندان، وەهەروەها بە شێك لە پاسەوانەكانیشی تێوەگلابوون، ئەمەیش هۆکار بوو بۆ نەهامەتیەکی  زۆری ژیان و گوزران و باری  تەندروستی دەرونی و جەستەیی بۆ ئەوانەی بەكاری دێنن، لەهەمان کاتدا بۆ ئەوانەیش کە بەکاری ناھێنن، لەبەرئەوەی نائارامی و کێشەی زۆری لێدەکەوتەوە بۆ زیندانیەکانی دیکە.

سێ زاراوە بەكار دەهات، کە پەیوەندی بە بازرگانیکردنی حەبەوە هەبوو وەک(بەندرەچی)، ئەمە وشەیەکی کۆنە، بەو بازرگانانە گوتراوە کە بە کۆمەڵ(جملە) شتیان فرۆشتووە، لێرە بۆ ئەوكەسانە بوو کە سەرچاوەی حەبەکەن.

(فەلاح) ھەموومان دەزانین کە فەلاح واتە جوتیار، لێرە بەو كەسانە  دەوترا كە حەبەكانیان لە بەندرچی وەردەگرت.
(جوندی) سەرباز ئەو كەسانە بوون كە حەبەكانیان دابەش دەکرد.
دیاردەی بازرگانی بەحەب لە بەشی سزای  تایبەتی(سیاسی) نەبوو، بەڵام ئەمەش ئەوە  ناگەیەنیت كە لەوێ حەب خواردن نەبووبێت.
لێرە دیاردەیەكی دیکەش هەبوو ئەوەیش، بەكارھێنانی گوێزانی ڕیش تاشین، لە کاتی  شەڕكردن لەگەڵ یەكتریدا، یاخود بۆ بریندار کردنی جەستەی خۆیان. 
ھەندێک لە زیندانییەكان ھەمیشە گوێزانیان لە گیرفانەکانیاندا هەبوو، یاخود لە ناو دەمیاندا دەیانشاردەوە، کاتێک  پاسەوانەكان بێن و بیانبەن گوێزانەكەیان دەردەهێناو، بەگوێزانەکە دەکەوتنە جەستەی خۆیان و برینداریان دەکرد، بۆ ئەوەی خۆێنی لێ بێت و پاسەوانەكان فریای لێدانیان نەكەون، لەجییاتی ئەوە ناچار بن بیانگەیەننە لای برین پێچ.
ئەو زیندانییەی کە لە ژورەکەی من بوو، بەگوێزان وای لە جەستەی خۆی کردبوو، لەبەر ئەوە ورگی و قوڵەكانی و سنگی شەقشەق بوون.

لە ڕووناكییەوە بۆ تاریكی !.
بەشی -٧٧-
بۆ ماوەی دە رۆژ لەگەڵ كاكەی سەرتاشراودا بووم، دوای ئەوەی سزاكەی تەواو بوو بردیان، لەو ماوەیەدا کە بەیەکەوە بووین، زۆر لەیەکتری نزیك بوینەوە، بەراستی لە سەرەتادا من سڵم لێدەكردەوە، بەڵام دەرۆژ لە یەك ژووردا كەم نەبوو بۆ ئەوەی دڵی خۆیم بۆ بكاتەوە، بەوە نەبوو کە لەسەر دزی دەستگیر کرابوو، وە هەروەها حەب خۆر و حەب فرۆش بوو، ئەو لەناخدا مرۆڤێكی ساكارو دڵ پاك بوو، وەك ھەزاران قوربانی دیکەی دەستی(ھەژاری و كومەڵگاو پەروەردی خراپ و نەبونی ھۆشیاری خێزانی)، بەندیخانەش بەناو جێگای چاكسازی بوو، لە راستیدا ئەوێش، ویستگەیەکی دیکەی تێكشكان و وێرانكردنی مرۆڤەکان بوو، كەسانێك لێرە بوون چەند جارێك ئازاد کرابوون و دەستگیر کرابونەوە، تاوانیان دوبارە کردبووەوە، ھەندێك خوشكی خۆیان کوشتبوو، لەسەر ئەوەی خوشەویستییان كردووە، گوایە شەرفی پاكکردۆتەوە، کەچی خۆی لێرە، بێرەوشتی دەكات و شەرەفی خۆی ناپارێزێت.
ھەرچەندە توێژكاری كومەڵایەتی(باحپ اجتماعی)لێبوو، بەڵام ھیج ڕۆلێكی نەبوو، تەنھا ناوێك بوو.
دوای پانزە رۆژ لەو ژوورە، منیان برد بۆ قاوشێك، پێیان دەگوت (رەدھەی۳).
ئەو رەدھەیە دوو تەبەقە(قات)بوو، لە تەنیشتەوە حەوشەیەكی بچوكی ھەبوو، بەرۆژ دەرگای سەر حەوشەکەیان دەكردەوە، بۆ خواردن لێنان و جل شتن و هەڵخستنی، وەهەروەها هەندێک کاری دیکە.
هەرچەندە رەدھەكە جێگای شەست زیندانی بوو، بەڵام دووسەد زیندانی تێدابوو. زۆربەی زیندانییەكان لەسەر كوشتن و دزی سزادرابوون، ھەندێك لەسەر دەست پیسی(ئختلاس)، وە هەروەها كەسانێکی لێبوو، لەسەر دەستدرێژی سیكسی لەسەر كەسانی نزیكی خویان(محرمات) دەستگیر کرابوون.
لەم رەدھەیە ئەم ناوانە لەسەر سیاسەت سزا درابوون( كامەران، تاریق، بەختیار، عوسمان خەلكی سلێمانی بوون، عارەب و قادر خەڵكی ھەولێر بوون).
خۆی لە بنەڕەتتدا بەشی قورسی ئەبو غرێب، جێگای زیندانی سیاسی نەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی باروودۆخی بەشی سیاسی تەواو نەبوو، ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسیە کوردەکان دوای دەرچونی سزاکەیان، هێنابویانن بۆ بەشی قورس(پقیله)، وەهەروەها منیش وەک سزادان لەوێ بووم.
ئەو برادەرانەی ناویانم ھێنا، بەپێی توانایان یارمەتییان دەدام.
كوڕێكی گەنجی ئێزیدی بە ناوی خەیری، لەسەر دوژمنایەتی پیاوێكی كوشتبوو، ھەمیشە ئامادەبوو کە یارمەتیم بدات و زۆر ھۆگرم بوو بوو، كاك كامەران دەیگوت چ زوو كردت بە شیوعی، ئەگەر ھەڵامەتیش بوایه سێ رۆژی دەویست.
من لێرە ھیچ شتێكم نەبوو تەنھا سەرینێک و بەتانییەك نەبێ، وەهەروەها جێگاشم نەبوو بۆ نووستن، دوای كاتژمێری دەی شەو تا شەشی بەیانی، بۆم هەبوو بەتانییەکەم لەبەردەم دەرگای چونە دەرەوە ڕابخەم، بەهۆی شەرو ئاژاوەوە بە درێژایی شەو، چەند جارێک دەرگاکە دەكرایەوە، پاسەوانەكان دەھاتن و زیندانییان دەهێناو دەبرد، دەبوایە ھەموو جارێك من ھەڵستم، ئەگەر بەرۆژ ئەو برادەرانە یارەمەتییان نەدامایه، لەسەر جێگاكانیان پشویەک بدەم، ئەوا دەبوایه بەپێوە بوەستم.
باشترین دزو گیرفان بڕی عێراق لەوێ بوون، بەدەردی كورد دەڵێت كل لە چاو دەفڕێنن، دەکرا ھەموو شتێك بدزرێت، خواردن زۆر کەم و خراپیش بوو، بۆیە ئەگەر خواردنێکت درووست بکردایە، دەبوایه یان بەدیاریەوە بیت یاخود یەکێک دانێیت بە دیارییەوە، ئەگینا بە مەنجەڵەکەوە دەدزرا.
زیندانییەكان چەند گرووپێک بوون، بە پێی ناوچە یاخود پارێزگا، بەبەردەوامی لەسەر حەب فرۆشتن و گەنجی  جوان لە پێشبڕکێدا بوون.
ڕەگەزبازی دیاردەیەکی بڵاو بوو، تەنانەت كرێن و فروشتنی پێوە دەکرا، جاری وا هەبوو گەنجێكی جوان ھێشتا نەگەیشتبوە ئێرە، کڕدرابوو وەهەروەها فرۆشترا بوو، زۆربەی جار لەسەر ئەو مامەڵانە، شەڕ لە نێوان عەسەبەکانی زینداندا درووست دەبوو. زیندانییەك هەبوو ناوی عادل زڵێخە بوو، ھەرچەندە كوردی بەباشی نەدەزانی لەبەر ئەوەی لە بەغداد گەورە بووبوو، بەڵام خۆی بە كورد دەزانی، شەقاوەی بەندیخانەكە بوو، ھەر لەسەرەتاوە پێ گوتم، ھەركەسێك بێت بەلاتدا پێم بڵی، تۆ لەژێر پارێزگاری مندایت، لەراستیدا كەس لەزیندانییەكان، شەڕیان بە ئێمەی سیاسی نەدەفڕوشت، بگرە ڕێزشیان لێدەگرتین.
رێژەیەكی كەم لە زیندانی هەبوو ھەڵگری بڕوانامە بوون، ئەوانە بە هۆکاری جۆراوجور كەوتبوونە ناو زیندانەوە.
ھەندێک لە كەس وكاری زیندانیەكان، پیشەیان دزیکردن بوو، بۆیە کەسوکارەکانمان دەبوایە زۆر ئاگاداری خۆیان بن، کاتێک کە دەهاتن بۆ سەردانیمان، جارێک لە كاتی ھاتنە ژوورەوەی كەس وكارم لە قەڵەباڵەغیەکەدا، تاكی گوارەی گوێی تانیای خۆشكمیان فڕاند،  گوێشی بریندار بوو بوو.
لە بەشەكانی رەدھە و ھۆڵەكانی دیکە، ژمارەیەك زیندانی سیاسی لێبوو، بەڵام یەكتریمان نەدەبینی، گوایه جاران ھەموو زیندانیەكان لە گۆڕەپانە گەورەكەی بەندیخانە، تێكەڵاوی یەكتری دەبوون، بەڵام لەو کاتەدا دەرگاكان نەدەکرانەوە.

لە ڕووناكییەوە بۆ تاریكی !.
بەشی -٧٨-
مانگی حەوتی ١٩٩١، وتووێژ(مفاوەزات) هەبوو، لە نێوان بەرەی كوردستانی و رژێمی سەدام، ھەموو ھەواڵەكان بەو شێوەیە بوو کە، هەدوولا گەیشتونەتە ڕێكەوتن، تەنها لەسەر ئەوە ماون کە ڕێککەوتنەکە واژوو بکەن، بەڵام لە كۆتای مانگی ئابەوە، بێدەنگی لەسەر ئەم بابەتە درووست بوو، بێ ئەوەی ھیچ لایەک بە ئاشکرا کشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت، دەنگێكی وا ھەبوو کە، ئەمریكا فشاری خستووەتە سەر یەكێتی و پارتی كە ڕێكنەكەوون، چونكە ئەوان نیازی گورێنی سەدامیان هەیە، وە كاردەكەن بۆ لاوازكردنی، ئاخر ئەو  ڕێكکەوتنە سەدام بەھێز دەكات.
بێگومان ھەر ڕێکكەوتنێك هەبێت، ئەوە ئازادكردنی  زیندانییە سیاسییەكان مەرجێكە یاخود خاڵێکە لە ڕێكکەوتنەكە، بۆیە ئێمەیش ئومێدکمان هەبوو بۆ ئازادكردنمان.
ڕۆژانە چاودێری هەواڵەکان و  بابەتەكەمان دەكرد.
ڕەوشی زیندان لە خراپەوە بەرەو خراپتر
دەڕۆیشت، پولیس و پاسەوانەكان كە سەر بە وەزارەتی كارووباری كومەڵایەتی بوون، ھەر ھەموویان گۆردران بۆ  ئاسایش، مولازم عماد كە كاتی خۆی ئەفسەری سیاسی ئاسایش بوو، لە بەشی تایبەتی(خاسە)، بوو بە لێپرسراوی ئەمنی ئێرە، ئەو حەزی لە ڕوخساری من نەدەکرد، منیش بەهەمان شێوە.
لە نیسانی ١٩٩۱، لە بەشی تایبەتی ئەبو غرێب، ملازم عیماد سەید حوسین و سەید حەسن(ئەبو زەھرا‌و)، كە چاودێرو نوێنەرو مەرجەعی زوربەی زیندانیە شییعەكان بوون، بانگیان دەکەن و پێیان ڕادەگەیەنن کە، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەو کاتە(ئومێد مەدحەت موبارەک)، دێت بۆ بەسەرکردنەوەی زیندان و قسە بۆ زیندانییەکان دەکات، لەبەر ئەوە دەبێت ھەموو زیندانیەكان بڕۆنە ژوورەكانیان، بەڵام سەید حوسین وای بەباش زایبوو کە، زیندانییەکان لە گۆڕەپانی زینداکەدا کۆببنەوە و وەزیر لە سەربانەکەوە قسەیان بۆ بکات، كاتێك وەزیر لە  سەربانەوە قسەیان بۆ دەکات، زیندانییەكان دەیكەن بە هات و هاوار و سەلەوات لە پێغەمبەرو ئاللی بەیت، ئەو ڕەفتارە وەزیر تووڕە دەكات، داوا لە زیندانییەكان دەکات ، برۆنەوە ژوورەكانیان، بەڵام زیندانییەكان قسەی نەشیاوی پێ دەڵێن و چڕتی بۆ لێدەدەن و ناشچنە ژوورەوە، لەبەرئەوە ھێزێكی زۆر دەهێنن و جارێكی دیکە داوا لە زیندانییەكان دەكەن بڕۆنە ژوورەکانیان، كەس بەقسەیان ناکات، ھێزەكە دەست دەکات بە گولە بارانكردنی زیندانییەكان لە ناو گۆرەپانەكەدا، ئیتر ڕاكەڕاك درووست دەبێت، ژمارەیەكی زۆر لە زیندانییەكان دەكوژرێن و بریندار دەكرێن، ٧٣ زیندانیش دەگوازرێنەوە بۆ بەشی لە سێدارەدان(قاگع الاعدام)، وەهەروەها٣٥٠ زیندانی بۆ بەشی سوك(خەفیفە)، لەكوتاییدا بەشێك لەوانەی بەشی سێدارە دەھێننەوە، دوای ئەوەی  ژمارەیەکیان لەسێدارە دەدرێن، وە ژمارەیەك لە بریندارەكان، لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدەن، لەم ڕووداوەدا، زیاتر لە پەنجا زیندانی گیان لەدەست دەدات.
مانگی دەی ١٩٩١، ھەواڵی ئەوەم پێگەیشت كە، ھەموو زیندانییەكانی بەشی سیاسی بەندیخانەی بادوشیان گواستۆتەوە بۆ بەندیخانەی ئەبو غرێب، بۆ بەشی سوك(خەفیفە)، بەبێ ئەوەی پێش وەختە ئاگاداریان بكەنەوە، بە شێوەیەكی زۆر پەلە و خراب، بەپێجەوانەی گواستنەوەمان بۆ بادوش.
وەك چاوڕێ و پێشبینیمان دەكرد، لێبوردنێك دەرچوو، بەبێ ئەوەی ھیچ ڕێكەوتنێك ڕابگەیەنرێت، لە سەرەتای مانگی یەكی ١٩٩٢دا جێبەجێ كرا، ناوی ھەموو سزادراوە سیاسییەكانیان خۆیندەوە بە تەنھا ناوی من نەبێت.
ھاوڕێ ھیوا رەش كە لە پیشمەرگایەتییەوە یەكتریمان دەناسی، ئەوکاتە ئەویش لەو زیندانەی من بوو، بەڵام لە بەشێکی دیکە، ناوی ئەویشیان خوێندبوەوە، پێش ئەوەی بڕوات بۆ ئەو شوێنەی كۆیاندەكەنەوە، بۆ دڵنییابوون لە ناوەكانیان و قسەیان بۆ بكەن، ھات بۆ لای من، لە پشت شیشبەندی دەرگاكەوە، قسەی بۆ دەكردم و ھەوڵی ئەوەی دەدا کە دڵنەوایم بداتەوە، ئەو خەمباری خۆی بۆ دەربڕیم كە لێبوردنەکە منی نەگرتۆتەوە، زۆری پێ نەچوو جارێكی تر ھاتەوە، گوتی خەمت نەبێت بەجێت ناھێڵم ناوی منیشی تێدا نییە، ئینجا من دڵی ئەوم دەدایەوە، گوتم چی بوو؟ گوتی ناوەكانیان خوێندەوە و ناوی منی تێدا نەبوو، زۆری پێ نەچوو جارێكی دیکە ھاتەوە، گوتی ھاتوون بەدوامدا، ناوی منیشی تێدایە، منیش جارێکی دیکە پیرۆزبایم لێكردەوە، بەڵام ئەو زۆر غەمبار بوو بۆمن، من تەنھا سیاسی مامەوە لێرە.

لە ڕووناكییەوە بۆ تاریكی .!
بەشی -٧٩-
باوكم ھەموو جارێك بە ئێمەی دەگوت، ھەموو كارێك پێش ئەوەی دەستی پێبکەیت، وەک شێر وایه(گرانە)، بەڵام كە دەكەویتە ناو کارەکەوە ڕێوییە(ئاسانە)، ئەو لێبوردنەی کە پێشتر ئومێدم پێی ھەبوو، ئێستا بێ ئومید بووم لێی.
رژێم ھەر دوو سێ ساڵ جارێك لێبوردنێكی دەردەكرد، بە تایبەتی بۆ كورد، زۆر كەم بوون ئەوانەی کە، ماوەیەكی زۆر لە زینداندا دەمانەوە، ئەو زیندانییانەش بێ ئومێد بوون كە لێبوردن نەیگرتنەوە، ئەوانەی کە بە مادە یاساییەكانی تاوانی سیخوری سزادرابون، ھەرچەندە ئەوەی سیخوری تەواو بوایە لە سێدارە دەدرا، بەڵام ھەندێك كەس، گومان یاخود لێكدانەوەی سیخوریان بۆ دەكردن، بۆ نمونە ھەركەسێ سەر بە بەعسی سوریا بوایە بە سیخوریان دادەنا، لەبەر ئەوە نەتدەزانی کێ بەتەواوەتی سیخورە، لەگەل ئەوەشدا ئەوانەی بەو تاوانە سزا درابوون نەدەگەیشتنە سی زیندانی.
من بە مادەی ١٥۷ سزادرابووم، ئەم مادەیە ئەو كەسانەی دەگرتەوە كە، بەشدار بوون لە، شەڕی چەکداری دژی رژێم، ئەو کەسە لە مادەکەدا بە(مخرب) ناوی ھاتبوو، لەبەر ئەوە ھەر پێشمەرگەیەک دەستگیر بکرایە، بەو مادەیە سزا دەدرا.
لەھەر بڕیارێكی لیبوردندا، كومیتەیەكیان دروست دەكرد بۆ جێبەجێ كردنی، ئەو كومیتەیە بە پێی بڕگەكانی لێبوردنەكە كاریان دەكرد، لەگەڵ ڕێنماییەكانی لێبوردن، من نەمدەزانی بۆ ئەم لیبوردنە منی نەگرتەوە!! لەگەڵ ئەوەی لەخودی بڕگەكانی لیبوردنەكەدا، ھیچ ئاماژەیەك نەبوو بۆ ئەوەی مادەی ١٥٧ نەگرێتەوە، من بە تەنھا گومانی ئەوەم ھەبوو کە تێبینم لەسەر ھەبێت، وە لە دوایدا كە منیان بردەوە بۆ بەشی تایبەتی(خاسە)، بۆم دەركەوت کە ژمارەیەك لە زیندانیەكان وەك من بە لێبوردنەکە ئازاد نەكراون، لە داھاتودا باسیان دەكەم.
گومان لەوەدا نییە، کە بۆ من ناخۆش بوو کە ئازاد نەبووم بەو لیبوردنەی كە(٦٠٠٠)زیندانی سیاسی پێ ئازاد کرا، نیزیكەی(٤٥٠) زیندانی وەك من، بە مەرسومی كۆماری لە سزای سێدارەدانەوە دابەزیبوون.
وتەكەی باوكمم ھێنایەوە بیر خۆم، ھەر زوو خوم راھێنایەوە لەگەڵ باروودۆخەكەدا، بەخۆمم دەگوت، لەبیرت چوو كە لە ژووری مەرگدابووی(قاگع اعدام) تەنھا ئاواتت ئەوە بوو، بە دیداری كەس و كارت شاد بیت، پێش لەسێدارە دانت، یان گەییشتنی وەسیەت نامەکەت بە دەستیان، یاخود لە کاتی ئەشگەنجەداندا تەنها خواستت ئەوە بوو، بتوانیت خۆڕاگر بیت و ناوی كەس نەدركێنی، بەم بەراوەردكردنە هێزم دەدایەوە بەرخۆم، نەمدەھێشت خەمۆكی باڵی بەسەرمدا بكێشێت.
ئێواریەك كۆیان كردینەوە، ئەفسەرێكی ئاسایش ھات و گوتی، بەشەكانتان پاكکەنەوە، بەیانی کۆمیتەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان(UN)، سەردانی بەندیخانە دەكات، ئاگاتان لەخۆتان بێت، ھیچ شتێکی خراپ نەڵێن لە کاتی قسە کردندا، ئەوان چەند كاتژمێرێك لێرە دەبن و دەڕۆن، بەڵام ئێمە و ئێوە پێكەوە دەمینێنەوە، ئەوان فریاتان ناكەون، بەڵام ھەتا ئەتوانن باسی کەمی خواردن بكەن(ئەمەشیان لەبەر ئەوە بوو بڵێن، گەمارۆی ئابوری لەسەر عێراق، كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکەکە ھەیە، بۆ ئەوەی ئەوان، لە ڕاپورتەكەیاندا بینوسن).
بۆ بەیانییەكەی دەرگای ئەو گۆڕەپانە گەورەیەیان کردەوە، کە لەوکاتەی من لەوێم نەکراوەتەوە، وە دەرگایان لە زیندانییەکانی هەموو بەشەکان کردەوە، بۆ ئەوەی بچنە ناو گۆڕەپانەکەوە، من بەدرێژایی شەو بیرم لەوە دەكردەوە، چۆن چاوم بە كومێتەكەی ماڤی مروڤ بكەوێت، بڕیارم دابوو کە بە ھەر شێوەیەك بێت دەنگی خۆم بگەیەنمە لایان. 
لە گۆڕەپانەکەدا پیاسەم دەکرد، لە بڵندگۆی(مکبرە) زیندانەوە گوێم لە ناوی خۆم بوو، داوای دەكرد برۆم بەرەو بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەکە، وە هەروەها چەند پاسەوانێك، لە گۆرەپانەكەدا بەدوای مندا دەگەڕان، كاتێك منیان دۆزییەوە، لەگەڵ خۆیان بردیانم.

لە ڕووناكییەوە بۆ تاریكی .!
بەشی -٨٠-
پاسەوانەكان منیان برد بەرەو بەرێوبەرایەتی بەندیخانەکە، لە ڕێرەوەكەدا مولازم عیماد لەگەڵ دووانی دیکە چاوەڕێیان دەكردم، لە ڕێگا بۆچوونم وابوو کە، ڕەنگە من لە شوێنێك دابنێن بۆ ئەوەی چاوم بە لوجنەكەی مافی مروڤ نەكەوێت.
مولازم عیماد بەتەوقەكردن پێشوازی لیكردم و گوتی، ھا ڕزگار چۆنی؟ ئنشاءاللە باشی، ئەو بەردەوام بوو لە قسكردن و گوتی، جەماعەتی مافی مرۆڤ دەیانەوێت بتبینن، خۆت دەزانیت چی پێوستە بوترێ وەهەروەها چی نەوترێ، ئەمانە دژی وڵاتەكەمانن، پێوستە ھەموومان بەرگری لەوڵاتەكەمان بكەین، راستە تۆ زیندانیت، بەڵام ھەر ھاوڵاتیەکی عێراقیت، سەرۆك خودا بیپارێزێت دڵی گەورەیە، دوایی ئێمە راپورتێكی باشت لە سەر دەنوسین.
دوای ئەم قسانە منی برد بۆ ژوورەكەی خۆی، دوو پیاو و دوو ژن دانیشتبوون، یەكێك لە پییاوەكان پێوەی دیار بوو کە ئەوروپییە، یەكێك لە ژنەكانیش ئەسمەر بوو، لە رۆژھەڵاتی دەکرد، ئەوان ھەستانە سەر پێ و بەخێرهاتنی منیان کرد، مولازم عیماد بە زمانی عەربی بە ژنە ئەسمەرەكەی گوت، دەتوانن ئازادی خوتان وەرگرن و لێرە دانیشن، ژنەكە بە زمانی ئینگلیزی قسەكان مولازم عیمادی ورگێرا بۆ پیاوە ئەورووپیەكە، وادیار بوو ژنە ئەسمەرەکە وەرگێربێت، شێوازی زمانی عەربییەكەی لە فەلستینی یان ئوردونی دەچوو، دوای ئەوە پیاوە ئەورووپیەكەش قسەی بۆ وەرگێرەكە کرد، ئەویش بە مولازم عیمادی گوت، ئێمە پێمان باشە لەو شوێنە دانیشین كە پێ ئەڵێن شانۆ(مسرەح)، من ئەو پێشنیارەم زۆر پێباش بوو کە شوێنێكی دیکەیان ھەڵبژارد، چونكە ئەگەری تۆمارکردنی دەنگەکانمان هەبوو، ئەگەر لە ژوورەكەی مولازم عیماد دیدارەكەمان سازبکردایە.
ئیمەیان برد بۆ ھۆڵێك، لە نەخشەی بنەرەتی بەندیخانەکەدا، بۆ نمایشی شانۆگەری دیاریکرابوو، ھەموو بەشەكانی ئەبو غرێب لە ئەو جۆرە شانۆیەیان تێدا دروستكرابوو، بەڵام بۆ کاری دیکە بەكار دەهات، چەند ڕیزێک مەستەبەی دانیشتنی بە چمەنتۆ بۆ دروستكرابوو، ئێمە لەناوەندی ھوڵەكەدا و دوور لە دەرگاكان دانیشتین.
وادیار بوو ئەوان دڵنییابوون لەوەی كە من رزگارم، وە هەروەها زانیاریان هەبوو، تەنانەت لەسەر ڕووخساریشم، چونكە ھیچ پرسیارێكیان لێ نەكردم بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەكەم، لەدواییدا زانیم کە، پێش ئەوی بێن بۆ بەغداد، سەردانی كوردستانیان كردبوو، لەوێ چاویان بەو زیندانییانە كەوتبوو كە، بەڵێبوردن ئازاد كرابوون.
لە دوای پەلاماردانی کوێت، لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە و كشانەوەی لەوێ، بە دەیەھا بڕیار لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە دژی عێراق دەرچوو بوو، یەكێك لەوانە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بوو لەلایەن رژێمی عێراقەوە، ماوەیەکی زۆر بوو داوایان لە رژێم دەكرد، ڕێگا بە کۆمیتەكانی مافی مرۆڤ بدات، سەردانی عێراق بكات، بەڵام رژێم ڕێگای نەئەدا، لەم کاتەدا ڕژێم ناچاربوو رەزامەندی دەربڕێت، ئاخر بۆ ئەوەی ھەندێك لەو گەمارۆ ئابوریەی لەسەریەتی كەم بكرێتەوە، وە هەروەها دەوڵەتی كویت، ھەوڵێكی زۆری دەدا کە، لە ڕێگای ئەمریكاوە چارەنوسی(٦٠٩)، ھاوڵاتی كوێتی بزانێت کە، دوای دیلکردنیان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بێسەرو شوێن بوون.
ژنە ئەسمەرەكە گوتی، ئێمە كومێتەی مافی مرۆڤین سەربە(UN)، وە ئاماژەی بۆ پیاوە ئەوروپیەكە کردوو گوتی، ئەمیش  بەڕێز ماكسە، بڕیاردەری نێودەولەتی تایبەت بە مافی مرۆڤە(ماكس فاندر شتویل، کە پێش ئەم کارەی لە UN، وەزیری دەرەوەی ھولەندا بووە).
دەستیان كرد بە پرسیاركردن، پێش ئەوەی من وەڵامی پرسیارەكانیان بدەمەوە، گوتم لە باجەكانتاندا دیارە سەر بە(UN)نن، ھەرچەندە زۆر دڵنیانیم، بەڵام دەرفەتێكی وا ھاتووە، نامەوێت لەدەست خۆمی بدەم، بۆ ئەوەی راستییەكان و پێشێلكردنی رژێم بۆ مافی مرۆڤ بگاتە هەموو جیھان، ھەرچەندە من دڵنیام لەوەی، ئەم زانیاریانەی من ئەیدەم بە ئێوە، ئەگەر دەستگاكانی رژێم پێی بزانن، باجەکەی لەدەستدانی ژیانمە.
ئەوپرسیارانەی کە ماكس دەیكرد، لە ڕێگای ژنە وەرگێرەكەوە، من وەڵامم ئەدایەوە، ژنەكەی دیکە دەینوسی.
ماكس گوتی كە قسە دەكەیت، ھەوڵ بدە دەستەكانت نەجوڵێنت، نەوەكو كەسانێك ھەبێت چاودێریمان بكەن، وە شارەزاییان ھەبێت لە ڕێگای جولانەوەی دەستەكانت و لێوتەوە تێبگەن كە تۆ چی دەڵێیت.
ھەرچی پرسیارێكیان ھەبوو وەڵامم دانەوە، وە ھەرچی زانیارییەكم ھەبوو، وە بەگرنگم دەزانی، بەبێ ئەوەی ئەوان پرسیاربكەن، پێم ڕاگەیاندن.
پێش دەرۆژ زیندانییەكی بەشی قورس، كە كاری بۆیاخچێتی دەكرد، ھات بۆ لام، لە شیشبەندی دەرگای رەدھەكەمەوە، قسەی لەگەڵ كردم و نامەیەكی ھاوڕێ نەبەزی دامێ، كە لە بەشی سوك(خەفیفە)بوو، گوتی ببورە نەبەز پێش ئازاد بونی، ئەم نامەیەی بەدەستی من بۆ تۆ ناردووە، بەڵام نەمتوانی كاتی خۆی بیگەێنمە دەستت، لەبەر ئەوەی لە گیرفانی جلی كاركردنەکەمدا بوو، وە جلەكانم لە بەشی لە سێدارەدان(قاطع ئعدام) بەجێھشت بوو، ئێستا دەرفەتم بۆ ڕەخسا کە بییانھێنمەوە، گوتم چۆن ھێشتیان بروێت بۆ ئەوێ؟ گوتی ئێستا ئەوێیان چۆڵ كردووە، زیندانییەكانیان گواستۆتەوە بۆ شوێنێكی دیکە، ئێمەیان برد بۆ ئەوەی  بۆیاخی بكەین، وە خەڵکێکی  دیکە ئەو پلێتانەیان پێ  لابردن، کە پەنجەرەكانیان پێ داپوشی بوو، تەنانەت ر

لەڕووناكییەو بۆ تاریكی!.
بەشی-٧٦-

پێش دەرۆژ زیندانییەكی بەشی قورس، كە كاری بۆیاخچێتی دەكرد، ھات بۆ لام، لە شیشبەندی دەرگای رەدھەكەمەوە، قسەی لەگەڵ كردم و نامەیەكی ھاوڕێ نەبەزی دامێ، كە لە بەشی سوك(خەفیفە)بوو، گوتی ببورە نەبەز پێش ئازاد بونی، ئەم نامەیەی بەدەستی من بۆ تۆ ناردووە، بەڵام نەمتوانی كاتی خۆی بیگەێنمە دەستت، لەبەر ئەوەی لە گیرفانی جلی كاركردنەکەمدا بوو، وە جلەكانم لە بەشی لە سێدارەدان(قاطع ئعدام) بەجێھشت بوو، ئێستا دەرفەتم بۆ ڕەخسا کە بییانھێنمەوە، گوتم چۆن ھێشتیان بروێت بۆ ئەوێ؟ گوتی ئێستا ئەوێیان چۆڵ كردووە، زیندانییەكانیان گواستۆتەوە بۆ شوێنێكی دیکە، ئێمەیان برد بۆ ئەوەی  بۆیاخی بكەین، وە خەڵکێکی  دیکە ئەو پلێتانەیان پێ  لابردن، کە پەنجەرەكانیان پێ داپوشی بوو، تەنانەت رەنگی بۆیاخەكەشیم لێپرسی.
من ئەو زانیاریانەشم پێ گەیاندن، كە بەڕێكەوت دەستم كەوتبوو، گوتم ئەگەر بڕۆن بۆ بەشی لەسێدارەدان، كەس لەوێ نابینن، چونكە چۆڵكراوە و زیندانییەکانیان گواستۆتەوە و  شوێنەكەشیان تازە بویاخ كردۆتەوە و بەم ڕەنگە، پەنجەرەكانی بە پلێت داپوشرا بوو، ئێستا پلێتەكانیان لابردووە.
گوتیان راستە، ئێمە سەردانی ئەوێمان كردووە، بەو شێوەیە بوو كە تۆ باسی لێوە دەكەی، پرسیاریان لێکردم دەربارەی زیندانییەكی ئێزیدی بە ناوی خودێدا، من ھێچ زانیاریەکم لەسەر ئەو نەبوو، لەدواییدا زانیم کە خودێدا، نەخۆشی گورچیلەی ھەبووە و چارەسەرنەكردنی بووەتە ھۆی کۆچکردنی.
دیدارەكە كاتژمێرێك زیاتری خایاند، دوای تەواو بوونی، ھەستم بە ئارامییەكی زۆر دەكرد، وەكو بارێكم لە سەر پشت بوبێت و دایگرم، ھەرچەندە نازانم چ چارەنوسێک چاوەڕێم دەكات، لەگەڵ ئاسایشی زیندان.

ەنگی بۆیاخەكەشیم لێپرسی.

PM:02:24:02/03/2021

ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی