لە‌ ڕووناكییەوە بۆ تاریكی.! 41-45

‌رزگار عه‌زیز - پۆڵا

سامناكترین، چرکە‌ساتەکانی ڕۆژانەی ژیانی زیندانیەک، ھە‌نگاوەکانی پاسە‌وانێکە٫ لەگەڵ دەنگی زیرە‌ كلیلە‌كانی دەستی، کە لە ناو بازنە‌یەکی  ئاسنیندایە، هەر ئەوەیه ئەو سیموفۆنیای ترسە دروست دە‌كات، کە ئامادەکەرو  پێشکەشکارەکەی، دە‌سە‌لاتی مە‌رگە‌.

هەموو جارێک لە‌دڵی خۆتدا دە‌ڵێیت، ئاخۆ ئەم جارە بۆ من ھاتبن؟ یاخود بۆ یە‌كێكی دیکە؟ ئە‌گە‌ر  دە‌رگای ژوورێكی دیکە بكە‌نە‌وە‌، ئەوە تۆ و ھە‌موو ئە‌وانە‌ی ژوورەکەت، کەلەچاوەڕوانی ئەو جەلادانەدان، بەجارێک ئارامی ڕوخساریان داگیر دەکات، بەڵام ئەگەر بێتو ھە‌نگاوە‌كانیان، لە‌ ژوورە‌كە‌ی تۆوە نزیك بێتە‌وە‌، لێدانی دڵی تۆو ھە‌موو ئەوانەی کەلەوێدان، بە‌رە‌و زیادبوون دە‌ڕوات، ئیتر تۆ گومانت لا نامێنێت و دڵنیایت، کە ئەوانە دێن بۆ ژوورەکەت، وە بۆچی دێن.

ئەو جارەیش هەرتۆ ئاسودە دەبیت، کە دێنە ژورەکەی تۆ، بەڵام تۆ نابەن، یەکێکی دیکە دەبەن.

ئیتر ئە‌مە‌ سروشتی مرۆڤە‌، من نازانم چی ناو بنێم، لەوانەیە تۆ بۆ خۆت بتوانی، ناوێکی  بۆ بدۆزیتەوە.

رۆژێك پێش نانی نیوە‌ڕۆ، جوڵە‌یەكی نائاسایی لە‌ ڕێرە‌وە‌كە‌دا درووست بوو، ئەوانەی لە‌ پە‌نجە‌رە‌ بچوکەكە‌ی ژوورەکەوە، کە دەکەوتە سە‌ر ڕێڕە‌وە‌كە‌، سە‌یریان دە‌كرد گووتیان، كۆمە‌ڵێک ئە‌فسە‌ر چوونە‌ یە‌كە‌م ژووری سە‌ر ڕێڕە‌وەكە‌، دووای ئە‌وەی لەوێ دەرچوون، چونە ژورێکی دیکەوە، کاتێک دەچوونە ھە‌ر ژوورێکەوە، ماوە‌یەکی باش دەمانەوە، دوابە‌دوای ئە‌وە‌ دەچوونە ژوورێكی دیکەوە، هەتا ئەوکاتەی گە‌یشتنە‌ ژوورە‌كە‌ی ئێمە‌.

بە‌لام لە‌و ماویە‌ی پێش گەیشتنیان بەژورەکەی ئێمە، ھە‌ریە‌كەمان شتێكمان دە‌گووت، زۆربە‌مان لەوبڕوایەدا بووین، کە ڕەنگە پشكنین بێت، بەڵام ھیچ كامێك لە‌و بۆچونانەمان، ڕاست دە‌رنە‌چوو.

كە‌ گەیشتنە ژوورەکەی ئێمە، ھە‌موومان بە‌ پێوە‌ وەستاین، بە‌بێ ئە‌وەی كە‌س پێمان بڵێت، نە‌قیب ماجد گوتی(سید المدیر جای یتفقد احوالكم)، جە‌نابی بە‌رێوبە‌ر ھاتووە‌، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە، ئاگاداری بارو دۆختان بێت.

عقیدخە‌لف گووتی(شلونكم شمحتاجین)؟، چۆنن چیتان پێوستە‌؟
زۆربە‌ی زیندانیەکان، زمانی عە‌رە‌بییان نەدەزانی، یاخود دەترسان لەوەی قسە‌بكە‌ن، من گووتم، استاذ ڕاستە‌ ئیمە‌ زیندانیین، بە‌لام لەهەمان کاتدا، ئێمە ھاووڵاتین، بە‌پێی یاسابێت ئێمە‌ بێ تاوانیین، تا ئەوکاتەی دادگایی دەکرێین، گووتم ئێمە‌ دوو داواكاریمان ھە‌یە‌، یەکەم: خواردنە‌كە‌مان خراپە‌ و كە‌مە‌، چون دە‌بێت ئێمە‌ تێر نە‌خۆین، لە‌ عێراقێك ھە‌ر ھە‌مووی خێرە‌، دووەم: ئێمە‌ پێوستیمان بە‌وە ھە‌یە‌، ئاگاداری ئەوە بین، چی دەگووزەرێ لەم وڵاتەی ئێمەدا، ئێمە پێوستیمان بە‌ رۆژنامە‌ و گۆڤارە‌.
ئە‌م قسانە‌ی من بە‌دڵی نە‌قیب ماجد نە‌بوو، گوتی چۆن خواردنە‌كە‌تان خراپە‌، چە‌ند زیندانییە‌كی دیکە گوتیان، خراپە‌ و بە‌شمان ناكات.
عقید خە‌لە‌ف گوتی(خە‌سە‌ ئلی یجوعكم)٫ داوەشێت ئە‌وەی برسیتان دە‌كات، (راح یجیلكم یومیا جرائد وئە‌خلیلكم اذاعه)، ھە‌موو رۆژێك رۆژنامە‌تان بۆ دێت و ئیزگە‌تان بۆ دائە‌نیم . 
دوای ئەو سەردانە، خواردنە‌كە‌مان زۆرتر و باشتر بوو، ھە‌موو رۆژێك رۆژنامە‌مان بۆ دە‌ھات، وەهەروەها نزیکی ژوورەکان بڵندگۆیان بۆ داناین، ڕۆژی چەند کاتژمێرێک گوێمان لە گۆرانی دەبوو.

ئەوانەی عەربییان دەزانی ڕۆژنامە‌كانیان دەخوێندەوە، دوایی جگەرە کێشەکان لەگەڵ تڵپە چادا، دەیانکرد بە سیغاری جگەرە.
ئێواریە‌ك هاتن و منیان برد، ئە‌فە‌سە‌رێك گووتی، من لە‌ ئاساشی گشتییە‌وە‌ ھاتووم، بۆچی تۆ نە‌تگووتوە‌ ‌ھاوسە‌رم ھە‌یە‌؟
منیش گوتم، ئێوە‌ نە‌تان پرسیوە‌، هەتا من وە‌ڵامتان بدە‌مە‌وە‌، گووتی باشە ئێستا لە‌ کوێیە‌؟ 
گووتم دوو ساڵ دە‌بێت، ئێمە‌ شە‌ڕمان بووە‌، پێكە‌وە‌ نین و نازانم لە‌ کوێ دەژی، کەمێکیان لێدام.

ئە‌مە‌ش ئەوە دەگەیەنێت کە، هێشتا ئەمانە بە‌دوای زانیاریدا دەگەڕێن، لە‌ ھە‌مان كاتدا، ھە‌واڵێكی خۆش بوو بۆ من، وە دڵنیا بووم کە رێزانی ھاوسە‌رم سە‌لامە‌تە‌، ئەبێت ئێستا مناڵە‌كە‌ی بووبێت، کەواتە ئێستا من باوكم، نازانم کە کچمان بووە یاخود كوڕ.
ئەوکاتەی كە‌ بڕیارمان دا مناڵ درووست بكە‌ین وا رێكە‌وتین کە، ئە‌گە‌ر كوربێت من ناوی بنێم، وە ئە‌گە‌ر گچ بێت ئە‌و ناوی بنێت.
راستە‌ من دە‌ستم لە‌ خۆم شتبوو، بە‌ڵام ھە‌رگیز بێ ئومید نە‌بووم.
ھێنانی رۆژنامە ‌وایكرد، ئاگاداری ڕووداوە‌كانی دە‌رە‌وە‌ بین، ئەو رۆژنامانەی کە دەهات(الثوره، الجمهوریە)بوو، هەردووکیان ڕۆژنامەی رژێم بوون.

ئێمە‌ شیكردە‌نە‌وەی خۆمانمان ھە‌بوو، بۆ ھە‌واڵ و بابە‌تە‌كان.
ڕۆژانە‌ ئە‌وانەی خوێندە‌واریان نە‌بوو، یاخود عە‌رەبییان نە‌دە‌زانی، لە‌ دە‌وری من كۆدە‌بونە‌وە‌، ڕۆژنامە‌كە‌م بۆ دە‌خوێندنە‌وە‌، دە‌بووە بابە‌تێك بۆ، شیكردنە‌وە‌ و قسە‌كردن.
لە‌گە‌ڵ ئە‌وەی من شیوعی بووم و نوێژم نەدەکرد، بە‌ڵام پە‌یوە‌ندیم باش بوو لە‌گە‌ڵ ئیسلامیە‌كاندا، یەکێک لەو زیندانییە‌ عە‌رەبە‌ وەھابییەی، زۆر چوو بووە، قوڵایی نوسین و کتێبەکانی(سید قوطب)ەوە، هەمیشە لەگەڵ من خەریک بوو، دەیگووت تۆ هەموو ڕەوشتت هی کەسێکی موسوڵمانە، تەنها نوێژ ناکەیت. 

لێرە‌وە، واتە لەئاسایشەوە، ئەوانەی کەتەمنیان لەژێر هەژدە ساڵەوە بوو، واتە لەژێر تەمەنی یاسایی بۆ سزادان، دەیانناردن بۆ لای پزیشكی تایبەتی خۆیان، بۆ ئە‌وەی پشكنینیان بۆ بکەن، وە بەپێی ئەو پشکنینانە، تەمەنیان بۆ زیاد بکرێت، بۆ سەروو هەژدە ساڵ، ئاخر بەپێی یاسای عێراقی، یەکێک سزای لەسێدارەدان وە هەروەها زیاتر لە پانزە ساڵ زیدانی بەسەردا ناسەپێنرێت، ئەگەر تەمەنی نەگەیشتبێتە هەژدە ساڵ.

حە‌مە‌سوور خەڵکی ڕانیە بوو، هەروەها لەسەر ئیسلامیەکان گیرابوو، یە‌كێك بوو لە‌وانەی کە، تەمەنی لەژێر تەمەنی یاساییدا بوو، بۆیە ناردیان بۆلای دکتۆر تا پشکنینی بۆبکات، بۆئەوەی تەمەنی بۆ زیاد بکەن.

جە‌لالیش خەڵکی ڕانیە بوو، وەهەروەها ئەویش ئیسلامی بوو، ماوەیەک جە‌لال بەشەو و ڕۆژ، کەلەپچەیان دەکرد، وەک سزایەکی زیاتر و بۆ ئەوەی زانیاری بدرکێنێ بە‌ڵام من دە‌ستێكی كە‌لە‌پچە‌كە‌یم بۆ دە‌كردە‌وە‌، بە‌رێگایەكی تایبەتی کە خۆم دە‌مزانی، كاتێك کە دە‌ھاتن بە‌رە‌و ژووركە‌مان، بۆم دادە‌خستە‌وە‌، رۆژی چە‌ند جارێك ئە‌م كارە‌م بۆ دەکرد، جارێك ھاتن و بردیان، لە‌وێ زۆر خە‌ریكی بوون، کەلەپچەکەیان بۆ نەکرابووەوە، جەلالیش بە خۆشی دەیگێڕایەوەو دەیگووت، خەریک بوو پێیان بڵێم، بنێرن بەدوای تۆدا بۆ ئەوەی کەلەپچەکە بکەیتەوە.

بەشی -٤٣-
سێ ڕۆژ دەبوو، زۆر ناساغ بووم، ژانە سەرێكی یەكجار بەهێزم هەبوو، بە تەواوەتی پەكی خستبووم، نانم بۆ نەدەخورا، چەند جارێك پاسەوانەكان ئاگادار كرانەوە، دەربارەی خراپی باری تەندروستیم، بەڵام ئەوان گوێیان پێ نەئەدا.

ئێواریەك كومەڵێك لە ھاوزیندانیەكانی ژوورەكەم، بەیەکەوە دەستیان كرد بەلێدانی دەرگاکە، پاسەوانێك ھاتە سەرەوە و بە توڕەییەوە گوتی، ها ئەوە چی بووە؟ بەکۆمەڵ گوتیان، وا خەریکە یەكێكمان دەمرێ، ئەویش گوتی(زین راح ئەروح ئەگول لسید الظابط)٫ باشە ئەوە دەڕۆم بە جەنابی ئەفسەر دەڵێم، ئەو ڕۆیشتە خوارەوە و دوای ماوەیەك ھاتەوە، داوای ناوەکەمی كرد، دوای ناو وەرگرتن، جارێكی دیکە، ڕۆیشتەوە خوارەوە و ھاتەوە سەروەوە، دەرگاکەی كردەوە و گوتی، بابێتە دەرەوە، گوتیان ناتوانێت بەپێوە بوەستێت، گوتی با یەكێك ھەڵی بگرێت، لەوکاتەدا بەرزان كە چەكداری تەوارئ بوو، یەكێک بوو لەوانەی کە لە كەیسەكەی، كامەرانە سووری ئامر مەفرەزەی تەواریدا بوو، كە لەسەر كوشتنی یەكێك لە، چەكدارەكانی خۆیان دەستگیر کرابوون، گەنجێكی قەڵەوی گورج وگۆل بوو، منی خستە سەر پشتی و بەکۆل بردمیە خوارەوە، لە حەوشە بچوكە سەرتەلبەندكراوەكەدا، پاڵیان خستم، لەوە كاتەدا مفەوز تاریق ھات، پرسی ئەوە چییە؟

گوتیان نەخۆشە و چاوڕێی ئۆتۆمبیل دەكەین بیبەین بۆ نەخۆشخانە، مفەوز تاریق لێم هاتە پێشەوەو، نوكە شەقێكی لێدام و گوتی(گوم منیوك تتمارەض)، ھەستە حیز خۆت نەخۆش دەكەیت؟ منیش لەوکاتەدا چۆن دەڵێن مردن بەپارە بوایە، لە تاو ئازاری سەرم دەم كڕی، سەرم كەمێك ھەڵبڕی وگوتم(ھو ھای ئەخلاق رجل امن)، ئەمەیە ڕەوشتی پیاوی ئاسایش؟

من ئەوەم گوت و ئەو ھاربوو، گووتی ئەو کێبڵەم  بوو بێنن، کێبڵیان ھێنا، دەستی كرد بە لێدام بە کێبڵەکە، منیش دەنگم لێوە نەدەهات، ھەستم بە ھیچیش نەدەکرد، وادیار بوو ئازاری چەند رۆژەی سەرم، ھەستی لە جەستەمدا نەھێشتبوو، وەك ئەوە وابوو دەرزی سڕبوونم لێدرابێت. بێدەنگیەکەی من تارقی ھارتر دەكرد، (ھەمیشە جەلادەكان لە ڕووی دەرونییەوە، بە ھاواری قوربانیەكانیان دڵخۆش دەبن، وە بە پێچەوانەوە، بێدەنگی قوربانیەكانیان، ھەستی شكستییان پێ دەبەخشێت). ھاتن گوتیان ئۆتۆمبیلەکە ئامادەیە، ویستیان ھەڵم بگرن و بمبەن بۆ دەرەوە، بۆ لای ئۆتۆمبیلەکە، گووتم من ناڕۆم، باشم، بەراستیش دوای ئەو کێبڵ كارییەی مفەوز تاریق، ئازار لە سەرمدا نەما، خۆم هەوڵمدا ھەستمە سەرپێ، دوای ئەوە بردیانمەوە بۆ ژوورەكەم، ھاوزیندانیانی ژوورەكەم گووتیان باش دیاریت، چارە سەریان كردی؟ منیش گوتم بەڵێ باشترین چارەسەر، ھێشتا زانستی پزیشكی پێی نەگەیشتووە، ئەویش، چارەسەرە بە کێبڵ، بەسەرھاتەكەم بۆ گێرانەوە، بوو بە پێكەنین و گاڵتەجاڕی.

لە ژوورەكەی تەنیشتمان دوو زیندانی تێدابوو، دایکێك و كوڕکەی، ئێستا لە بیرم نەماوە، بەتەواوەتی لە سەر چی گیرابوون، بەڵام گومانم نییە لەوەی کە، هۆکاری زیندانی کردنیان کاری سیاسی بووە، زیندانیەکانی ژوورەكەی بەرامبەریان، زیاتر قسەیان لەگەڵدا دەكردن، ڕاستە ئێمە ھەموومان زیندانی بووین، بەڵام پێدەچوو بارەكەی ئەوان لە هی ئێمە سەختر بووبێت، هەر بۆیە كاریگەری دەروونی لەسەر ھەمووان دروستکردبوو.

رۆژێك ھاتن و پشكنینی ژوورەكەیان كردین، ھیچیان نەدۆزییەوە، ئاخر ژوورەكە بێجگە لە بەتانی ھیچی دیکەی تیدا نەبوو، بۆیە پشكنینی ئاسان بوو.

چەند زیندانیەك پێوەیان دیار بوو كە بە مووكێش مووی روومەتیان دەرهێنا بوو، ئاخر لەم بارودۆخەشدا، زیندانی هەبوو بایەخی بە ڕووخساڕی خۆی دەدا، بەپێی توانا، پاسەوانەكان گوتیان دەبێت، ئەو مووكێشەمان بۆ ئاشكرا بكەن كە مووی دەم و چاوتان پێ لێکردۆتەوە، ئەگینا بەچی ئەم كارەتان ئەنجام داوە، لەراستیدا لە ژوورەكەدا، مووكێشێك و  پارچەیەك ئاوێنەی زۆر بچوكمان ھەبوو، نەمان دەزانی چۆن وەڵامیان بدەینەوە، باش بوو یەكێك لەزیندانیەكان گووتی، راستە ئێمە مووی روومەتمان دەرهێناوە، بەڵام بە مووکێش ئەم کارەمان نەکردووە، گوتیان ئەی بەچی؟ گووتی بەم دوو بست وپێنج فلسییە، ئەو دوو بست و پێنج فلسی دەرھێنا و خستییە سەریەك، بە پەنجەكانی خستییە سەر موویەكی دەمووچاوی و جوتی كرد و رایکێشا، مووەكەی دەرهێنا، نەك بەتەنها پاسەوانەكان، ئێمەیش سەرمان سوڕما، ئیتر بەمە رزگارمان بوو لە، داواكردنی مووكێش.

ئەو شەو و ڕۆژانەی کە، كەسیان لە ژوورەكەمان نەبردایە بۆ لێكوڵینەوە و ئەشكنجەدان، كاتی خۆشمان بۆ خۆمان دروست دەكرد، بە قسەی خۆش و یاری كلتوری، ھەندێک جار بەداوا كردنی گۆرانی لە دەنگ خۆشەكان، بێگومان كەسانێك ھەبوون، ئەمەیان پێ خۆش نەبوو، بەوان بوایە، ئێمە شەو رۆژ لە خوا پاڕانەوە زیاتر هیچی دیکەمان نەکردایە، بەڵام ھەمیشە مرۆڤ دەكەوێتە ژێر باری خواست و پێداوستییەكانی مرۆڤ بوونی خۆیەوە، ئەوە گرنگ نییە تۆ لە چ بارو و دوخێكدا دەژیت، ئەوەش باش بزانە زۆر کات  هەر ژیان و هیواکانیەتی، وا لە مرۆڤ دەکات سەركەوێت بەسەر ھەموو كوسپەكانیدا.

ئەو ڕۆژە یاخود ئەو شەوەی، زیندانییەكی تازەیان بھێنایە، ئەوە ئیتر دەبووە جێگای سەرنجی ھەمووان، لەسەر چی دەستگیر کراوە؟ چەند كەسن؟ خەڵکی کوێیە؟ دەنگ وباس چییە؟.

وەرزی زستان بەڕێوەیە، زۆربەمان ئەوانەی کە لە بەھار و ھاویندا دەستگیر کرابووین،  ھەستمان بەسەرما دەکرد، لەبەر ئەوەی جلی زستانەمان لەبەردا نەبوو، وەهەروەها جلەکانمان کۆن بوون و دڕابوون، بەڵام ئەوانەی لە زستاندا دەستگیر کرابوون، كەمێك باشتر بوون.

لێرە ھیچ ئامرازێكی گەرمكردنەوە نەبوو، كوڕێكی باڵا بەرز بە ناوی عەباس، خەڵكی گەرمیان بوو، لەسەر یەکێتی دەستگیر کرابوو، دەستی دوورومانی ھەبوو، كە زانی من بەو جلانەوە، بەرگەی سەرمای زستان ناگرم، خۆیشم نازانم چۆن و بەچی؟ لە پارچەیەك بەتانی، كە نەخشی  چوار گۆشەیی سوور و رەشی لەسەر بوو، ڕۆبێكی كورتی بۆ دروست كردم، زۆر جوان بوو لە بەرمدا، ھەركەسێک دەیبینی، نەی دەزانی کە لە ژووری زیندان دروستكراوە، بەبێ قەیجی(مقەس) ،بەراستی ئەم كارەی عەباس ھونەر بوو.
ئەو ڕۆبە یاخود ئەو پاڵتۆیەی زیندان کە م ناوم لێنابوو، لە ژووری مەرگیشدا پێم بوو، لەدواییدا ناردمەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام بەداخەوە نازانم چۆن فەوتا؟

بەشی -٤٤-
ماویەكی باش بوو، نەیان بردبووم بۆ لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدان، پاشان ئێواریەک، هاتن و بردیانم، سێ کەس دانیشتبوون چاوەڕێی من بوون، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا بکەن، هیچیانم نەدەناسی، خۆیشیان نەناساند، ڕاستەوخۆ کەوتنە لێکۆڵینەوە و پرسیار کردن، بەئاڕاستەی جیاوازدا، پرسیار لەسەر پرسیار، من فریای ووشەی نازانم نەدەکەوتم، پرسیارێکی دیکەیان ئاڕاستە دەکردم.
یەكێكیان ھەرەشەی دەكرد، ئەوی دیکە بەھێمنی، هەرچی سێهەم کەسیانە، جارێک لەگەڵ ئەم بوو، جارێكی دیکە لەگەڵ ئەوی دیکەیان، كار گەیشتە دەست و قاچ وەشاندن، واتە بەشەق و شەقازلە، نەخێر ئەمجارە ھەرسێكیان، بوون بە بەرەی زەبروزەنگ، کێبڵ و بۆكسین دەستی پێكرد، وەك ئەوە وایە بڵێیت، مەشق دەکەن لەسەر جەستەی لاوازی من، یەكێك لە كێشەكانی من ئەوە بوو کە، نەمدەتوانی ھاوار بكەم، لە دڵی خۆمدا دەمگووت، ئێوە لەسەرەتاوە نەتان توانی شتێكم پێ بدركێنن، ئێستا چۆن دەتوانن، ھەستم دەكرد کە ئەمە دوا ھەوڵیانە لەگەڵ مندا، جۆری ڵێکوڵنەوەکەو هەروەها پرسیارەكانیان، وایان پیشان دەدا، ئەوان ماندوو بوون، منیش جەستەم خۆش بوو بوو بە لێدان.

لەدوای لێکۆلینەوەو ئەشکەنجەدان، لە ڕێگای گەڕانەوەم بۆ ژوورەکەم، چاوم كەووت بە زینیندانیەك، کە ڕایان گرتبوو لای دیوارێکەوە، من ئەوم ناسییەوە، هەروەها ئەویش منی ناسییەوە، ئەویش ھەڵۆ، کوڕی كاكە حەمە، خزممان بوون، ماڵیشان لە سەرچنار بوو، ئەوەی من هەڵۆ بناسم، دەمزانی كاری بەسیاسەتەوە نەبوو، ئەو زیاتر ئارەزووی ھونەری ھەبوو، زۆرم پێ باش بوو کە یەكترمان بینی، ئاخر  بە بۆچونی من، ئەگەر ئەو ئازاد بکرێت، هیچ نەبێت بەماڵەوەمان دەڵێت، کە هێشتا من لەژیاندا ماوم، وە لە ئاسایشی سلێمانیم.

رۆژ بەرۆژ ژمارەی زیندانیەکان، لە ژوورەكاندا بەرەو زیادبوون دەڕوات، گوزرانمان لەجاران خراپتر بووە و جێگا تەسک بۆتەوە، ئەوە تەنها بۆ سەرمای زستان خراپ نەبوو، گەرم دەبوینەوە، ئەگینا لەهەموو ڕووەکانی دیکەوە باش نەبوو.
ژمارەیەكی زۆر لە رێكخستنەكانی یەكێتی لەو ماوەیەدا دەستگیر کرابوون، وا دیاربوو، لەبەر ئعترافاتی ھەندێكیان، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەیان لە زیاد بوندابوو.

سێ پێشمەرگەی یەكێتی دەستگیر کرابوون بە ناوەكانی(سەركەوت، روستم، فەخرەالدین)، بازاڕی هێنان و بردن بۆ لێكوڵینەوە و بۆ سەر ماڵان گەرم بوو، ژمارەیەك لە دەستگیرکراوە تازەکان، بەر ژوورەکەی ئێمە کەووتن. یەکێک لەوانەی هاتنە ژوورەکەی ئێمەوە، ماموستا جەمالە سوور(جمال عزیز)بوو، كە ماموستای زمانی ئینگلیزی بوو، ھەر زوو بووینە ئاشنای یەكتری.

مامۆستا جمال کەسێکی رۆشنبیری چەپ بوو، لە ڕووی فەلسەفییەوە، مادیانە بیری دەكردەوە، بۆ من  سەرچاوەیەكی باشی زانیاری دەربارەی، ڕووداوە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و جیھان بوو.

ئەو ماوەیەی من دستگیرکرام، سەردەمی پروسترۆیكابوو، كە گورباتشوف لە ساڵی ١٩٨٥وە، دەستی پێكرد بوو، بەڵام لەو کاتەدا، بارودوخەكە زۆر بە خراپی دەڕۆیشت بەڕێوە، ئەوە بوو دیواری بەرلین، لە نێوان  ھەردوو ئەلمانیای ڕۆژھەڵات و رۆژئاوا، لەمانگی نۆڤەمبەری١٩٨٩دا، ھەرەسی ھێنا، ئەمەش كاردانەوەی نەرێنی ھەبوو، لەسەر هەموو جوڵانەوەی چەپ، لەسەر ئاستی جیھان، بەڵام من لەو كەسانە نەبووم، کە لە موسكۆ باران بباریایە، لێرە چەتر ھەڵبدەم، من بڕوام بە خودی ماركسیەت، وە هەروەها بیری مروڤایەتی پێشكەتووخواز ھەبوو.

ڕاستە ئەوەی کە ڕوویدا، بۆ منیش ناخۆش بوو، بەڵام کاریگەری نەبوو لەسەر لەقكردنی بیرو و باوەڕم.

من و ماموستا جەمال، گفتوو گۆمان زۆر دەکرد، لەسەر ئەو بابەتانە، هەر لە سەرەتای، دەستگیر کردنیەوە، ئەوەی کە بەباشم دەزانی پێم دەگووت، بۆ ئەوەی سودی لێوەربگرێت بۆ کاتی لێکۆڵینەوە، بێجگە لەگفتوگۆی سیاسی هەروەھا دانیشتن زۆر خۆش بوو لەگەڵیدا، ئەو مرۆڤێكی ڕووخۆش بوو، وەهەروەها ئارەزووی نوكتەی هەبوو، ئەو ماوەیە ئەسپێ زۆر هەبوو، من خۆم شارەزایی باشم ھەبوو لە ئەسپێ دۆزینەوە و شێوەی لە ناو بردنی، دەمزانی لە چ شوێنێكدا گەڕا دادەنێت، ئاخر من لە پێشمەرگایەتیدا زستان نەبوو بێ ئەسپێ بم، یارمەتی  زۆر كەسم ئەدا لەم كارەدا، یەكێك لەوانە ماموستا جەمال بوو.

كوڕێكی گەنجی باڵا بەرزیان ھێنا، بەهێزی و جۆڵەو گورجو گۆڵی بێوە دیاربوو، ترس لە چاوەكانیدا نەبوو، ھەستت نەدەكرد، کە ئەو وا هەست بکات کە زینداندایە، وەك ئەوە وابوو، ھاتبێت بۆ دیوەخان، من پێشتر نەم دەناسی، خۆی ھات بۆ لام و خۆی پێناساندم، گووتی من خدرگۆمانیم، خەلكی چوار قوڕنەم، نەیشاردەوە كە شیوعییە، بەڵام   لای زیندانیەکانی دیکە، باسی شیوعی بوونی خۆی نەدەكرد، نازانم ئەو متمانەییەی کە بەمنی هەبوو لەکوێوە هێنابووی؟

باسی ئەوەی کرد کە، عەقید  خەلەف بەرێوبەری ئاسایشی سلێمانی، بانگی كردوە و چۆنی قسەی لەگەڵ كردوە، وەهەروەها جارێكی دیکە بانگی دەكاتەوە، چی بڵێت باشە؟ منیش ئەوەی بەباشم زانی بۆ خۆی و  دەوروپشتەکەی، پێم ڕاگەیاند کە، چی بڵێت و چی بکات. 

شەوی سەری ساڵی ١٩٨٩ لەسەر١٩٩٠بوو، راستە خەڵكی كوردستان، ئەوکاتە بایەخێکی ئەوتۆیان نەئەدا بە شەوی سەری ساڵ، وەک ئەوەی ئێستا دەیکەن، بەڵام کەسانێك ھەبوون ئاھەنگ و دانیشتنی خێزانی تایبەتییان دەگێرا بەو بۆنەیەوە، لەماڵی ئێمەدا لەم شەوەدا، باوكم ھەموومانی كۆدەكردەوە و لە دەوری مێزە نزمەكەی نان خواردنمان(مێزێكمان ھەبوو نزم بوو بە دانیشتنەوە نانمان لە سەر دەخوارد)، بە میوە و شیرینی و چەرەسات، دەیان ڕازاندەوە، باوكیشم بۆ خۆی بوتڵێك مەی دائەنا، بە قسەی خۆش و گۆرانی، ماڵئاواییمان لەساڵی کۆن و پێشوازیمان لە ساڵی تازە دەکرد، هەر لەبەر ئەوە بوو، سەری ساڵ لای من خێزانەکەمانی وەبیر دەهێنامەوە.

ئەوانەی دیکەش، ھەر یەکەو بە شێوەیەک شەوی خۆی بەڕێکرد.

ھەرچونێك بوو، توانیمان  کەش و ھەوایەك دروست بكەین، کە جیاواز بێت لە شەوەكانی پێشتر، بەئومیدی گوڕان و ئازادی لە ساڵی داھاتوودا.

بەشی -٤٥-
وەك پێشتر ئاماژەم پێکردبوو، ژوورێك ھەبوو تایبەت بوو بە زیندانیانی ژن، نازانم ژمارەیان چەند بوو، بەڵام گومانم نییە لەوەی کە، ژمارەیان زۆر نەبوو بەبەراورد بە پیاوان، ئەویش ھۆکاری كۆمەڵایەتی خۆی ھەبوو، بەڵام ئەبێت ئەو ڕاستیەش بڵێین کە، ھیچ كامێكمان هیچ کارێکمان پێ ئەنجام نەدەدرا، ئەگەر پشتیوانی و ھاوكاری ژن نەبوایە، هەندێک کارو چالاکیمان نەک تەنها ژنێک بەڵکو کۆمەڵێک ژنی لە پشتەوە بوو.

باروودۆخی ژنان، زۆر سەخت و گرانتر بوو بەبەراورد بە پیاوان، لە ھەموو ڕوویەكەوە، ئەگەر دەروونی بوو بێت،  یاخود جەستەیی.
ھەموو تاقیكردوەكان ئەو راستیە دەسەلمێنن کە، توانای خۆڕاگری ژن لە پیاو زیاترە، بەڵام راستییەكیش ھەیە کە لەڕووی جەستیی(بایولوجی و فیزیكی)وە، وە هەروەها سۆزداریەوە، جیاوازی ھەیە بەبەراورد بەپیاو، ئەم هۆکارانەیە وادەکات کە، بارودوخی زیندان سەختتر بێت بۆ ژن.

دەڵێن ھەر كەسێك لە شەر و زینداندا نەبووبێت، ناتوانێت توانای ھەڵسەنگاندنی تەواوەتی ھەبێت بۆ ئەو ڕوداوانەی لە شەڕو زینداندا دەگوزەرێن، راستە من لە شەردا بووم وەهەروەها زیندانیش، بەڵام  ناتوانم مافی تەواوەتی بدەم بە ژیان و گوزەرانی زیندانیە ژنەکان لە یادەوەریەکانمدا، لەبەر ئەوەی کە من ژن نیم، لەهەمان کاتدا، ناشكرێ هیچ ئاماژە نەدەم بە، خەبات و ئازایەتی و خۆڕاگری ئەوان.

لای ھەموان ئاشكرایە کە، سۆزو و پەرۆشی ئافرەت بۆ منداڵەکانی، زۆر زیاترە لەپیاو، لەبەر ئەوە دوری و دیارنەمانی باوکێک لەخێزانێکدا، هێنده کاریگەری نیه بەبەراورد بە دووری دایک، نەک بەتەنها لە زینداندا، بەڵکوو لەژیانی ئاسایشدا.

ھەندی لە ژنانەکان کە دەستگیر دەکران، دووگیان بوون و لە زینداندا منداڵیان دەبوو، ئەوکاتەی کە من لەئاسایشی سلێمانی زیندان بووم، باری ئاوامان هەبوو.

ھەندێک لە ژنان کە دەستگیر دەکران، كورپەلە یان مناڵی ساوایان بەبەرەوە بوو، لە ئاسایشی سلێمانی لەو جۆرەش  هەبوو.
ھەموومان دەزانیین کاتێک ژن سوری مانگانەی دەبێت، گۆڕانکاریە هوڕمونیەکان کاریگەری دەبێت لەسەر باری دەرونی ئەو ژنە، بێجگە لەوەی ئازاری هەیە، وەهەروەها پێویستی بە کەرەستەی تایبەتە بۆ ڕاگرتنی پاک و خاوێنی جەستەی .

ئەشكەجەدان بۆ جەستەی ژنان سەخترە وەک لە پیاو، لەڕووی دەرونیەوە، بەتەنها ڕوتكردنە كاریگەریەکی زۆر گەورەی ھەیە لەسەر ژنەکە، بەڵام بۆ پیاو، تاڕادەیەک ئاسانترە، ئاخر بەرامبەرەكەشی هەر پیاوە، ئەمە جگە لە دەست درێژی جەلادەكان، وەھەڕەشەی ئەتك کردن، بێجگە لەوەی شێواندنی جەستەی ئافرەت، زور زیاتر لەسەر ژن دەکەوێت، بەبراورد بە پیاو.

ژنان پێداوستی و تایبەتمەندی خۆیان ھەیە، كە بەهیچ جۆرێک  لە زینداندا دەست ناكەویت، بەپێچەوانەوە ھەموو شتێك لەزینداندا بۆ پیاو دروستکراوە، لە ئامێرو و ئامرازەكانی ئەشكەنجەدانەوە بیگرە، هەتا جێگاو شوێن و یاساكانی زیندان.

مەینەتی و ئازارەکانی ژنان بەتەنها لەزینداندا دەستپێناکات وە هەر لەوێش کۆتایی نایەت، سزاکانی کۆمەڵگاشی بەدوادا دێت، دوای ئازاد بوونیان، ئاخر لەو کلتورە پیاوسالایانەدا هەمیشە پیاوان دوای ئازاد بوونیان دەبنە قارەمان، ژنانیش دەبنە تاوانبار.

تاوانباری ژنەکە لەوەی کە، لەوانەیه ژنێک دەستدرێژی سێکسی کرابێتە سەری، بەهەرجۆرێک بێت، بیر لەوە ناکەنەوە کە نەک بەخواستی خۆی نەبووە، بگره بە زۆرەملێ و بەتەعەدا بووە، ئاخر ژنێکی ئەو کلتورە، بەقەولی خۆیان  دەبێت پاکژ بێت، نازانن ئێستایش ئەو لەو بارەشدا لەهەموو ئەوانە پاکژترە کە بەو جۆرە بیر لە ژنێکی قارەمان دەکەنەوە، هەموومان ئەوەمان بیستوە کە دەڵێن، ژن و سیاسەتیان نەگوتووە. 

من خۆم سەرسامم بە خۆڕاگری ژنان، ئەوان جێگای شانازین بۆ گەلەكەمان، دەست خۆشی بۆ ئەو خێزانانەی کە ئەم شێرە ژنانەیان پەروەرد كرددووە، وەهەروەها دەستخۆشیش بۆ ئەو پیاوانەی کە ھاوسەرگیریان لەگەڵ کردوون، بەمە تێڕوانینی گومەڵكایان گۆڕی و نەفرەتیان كرد لە بیری دواكەوتوو.

لە‌ڕووناكییە‌و بۆ تاریكی .! 39-41

PM:04:02:27/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی