وهزارهتیێك بۆ داهێنانی هه‌ڵه
هه‌ورامان وریا قانع
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وهزارهتیێك بۆ داهێنانی هه‌ڵه‌ی زانستی‌و زمانه‌وانی
له ساڵی 2007وه، واته نۆ ساڵه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووچاری داهێنانی هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی بووه‌و ته‌ركی ناكات. نۆ ساڵه به‌شێك له كتێبه‌كانی خوێندن پڕن له هه‌ڵه‌ی جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ، كه‌چی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مێش میوانی نییه و خۆی ناكات به خاوه‌نی.
نۆ ساڵه برێك له ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌زاره‌ته، بریتییه له چایكردنی كتێبی سه‌قه‌ت و لێوان لێو له كه‌موكوڕی، بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاكردنیان بدات و راستیان بكاته‌وه. نۆ ساڵه هه‌ندێ زانیاری و زانست له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا خراونه‌ته به‌رده‌ستی قوتابی، هێند سه‌قه‌ت و ناڕاسته بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه باشه نه‌ك پرۆگرامی خوێندن.
كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه چه‌ندین جار له رۆژنامه‌كاندا ئه‌و هه‌ڵانه ده‌ستنیشان كراون و خراونه‌ته ڕوو، له ماڵپه‌ڕو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه باسكراون، كراون به كتێب و نوسخه‌ی دراوه‌ته په‌رله‌مان و نوسینگه‌ی وه‌زیری پێش‌و.
راسته‌خۆ به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كان و وه‌زیری ئێستای په‌روه‌رده به‌ڕیز دكتۆر پشتیوان سادق وتراوه‌و ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، هه‌ڵه زانستی و زمانه‌وانییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و ده‌ستكاری نه‌كراون و هه‌ڵه‌ی تازه‌یان خراوه‌ته‌سه‌ر. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌ر به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به ئاره‌زوو چاكیان ناكات و پێیخۆشه منداڵی كورد تا بینه‌قاقای نوقمی هه‌ڵه‌ی زانستی بێت و به‌و هه‌ڵانه گۆشیان بكات و فێری زمانێكی شه‌ق و شڕیان بكات، تا له‌وسه‌ره‌وه ده‌ست و پێ سپی ده‌رچن و له هه‌ڵه و زمانێكی كوردی سه‌قه‌ت و ناڕێك، هیچی دیكه فێرنه‌بن!
كتێبی زانست بۆ هه‌موانی پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی، كتێبی قوتابی، یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی تا ئیستا نۆ جار به تهغارێك هه‌ڵه‌ی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه چاپكراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیرێكی په‌روه‌رده له‌سه‌ری بێته وه‌ڵام و كۆتایی به‌و مه‌هزه‌له زانستییه بهێنێت كه ساڵانه به‌ناوی پرۆگرام و بابه‌تی مه‌عریفییه‌وه ده‌رخواردی قوتابی ده‌ده‌ن.
چه‌ندین لاپه‌ڕه له‌م كتێبه‌دا هه‌یه كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێبكرێنهوهو بدرێن به پاقله فرۆشێك، بكرێن به لووله‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه و كاغه‌زی چلوره، نه‌ك به‌ناوی زانست و زانیارییه‌وه بخرێنه به‌رده‌ستی ته‌له‌به.
بابه‌تی تێدایه ئه‌وه‌نده به زمانێكی خراپ نووسراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه باشه زهربێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێنیت و لاپه‌ڕه‌كانی، یه‌ك یه‌ك، له‌به‌رچاوی ته‌واوی میدیاكان بدڕێنیت یان ئاگری پێوه‌نێیت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بێته‌وه هۆش خۆی و چیتر ئه‌و كوفره زانستیانه ده باره نه‌كاته‌وه. له‌م كتێبه‌دا قهشمهرییهكی له راده‌به‌ده‌ر به زمانی كوردی كراوه‌و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌هێشتووه، كه رسته‌و په‌ره‌گرافه‌كان ده‌خوێنیته‌وه، گریانت بۆ زمانی كوردی دێت چ سوكایه‌تییه‌ك و بێرێزییهكی گه‌وره‌ی پیكراوه.
له كتێبی زانست بۆ هه‌موانی پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی، كتێبی قوتابی، چاپی 2015، واته له تازه‌ترین چاپی كتێبه‌كه‌دا، له لاپه‌ڕه 16 نووسراوه: (كاتێك تۆوه‌كه ده‌ست به ڕووان ده‌كات ڕه‌گی لێوه گه‌شه ده‌كات پاشان به‌رگه تۆ‌و ده‌كرێته‌وه و ڕووه‌كه بچووكه‌كه‌ی لێوه ده‌رده‌چێت واته نه‌مام. له نه‌مامه‌وه ڕه‌گ و قه‌د و گه‌ڵا گه‌شه ده‌كات و دریژ ده‌بێت. زۆری پێناچێت نه‌مامه‌كه له‌خاك دێته ده‌رێ و گه‌ڵای زیاتر دروست ده‌كات).
ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وێدا هاتووه هه‌ڵه‌یه و وه‌ك ده‌وترێ فڕی به‌سه‌ر زانسته‌وه نییه. ئه‌وه زیاتر له وڕێنه ده‌چێت تا زانست یان راستتر ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی كوفری زانستی. بۆچی؟ چونكه یه‌كه‌م: كاتێ تۆ‌و
گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له خاكه‌وه سه‌رده‌ردێنێ له كوردیدا پێی ده‌وترێ چه‌كه‌ره نه‌ك نه‌مام. چهكهرهو نه‌مام دوو قۆناغی جیاوازی گه‌شه‌كردنی رووه‌كه و نابێت و ناكرێ به‌و شێوه هه‌ڕه‌مه‌كی و نالۆژیكییه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكرێن.
دووه‌م ئاخر چۆن نه‌مام له ژێر زه‌وی گه‌ڵای كردووه! مه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده شاره‌زایی هه‌بێت، رووه‌كێك بچێنێت كه نهمامهكهی له ژێر زه‌وییه‌وه گه‌ڵای گرتبێت و كه هاته ده‌ره‌وه گه‌ڵای زیاتر بگرێت!!. سێیه‌م رووه‌ك له چهكهرهوه گه‌شه ده‌كات نه‌ك له نه‌مامه‌وه. واته ئه‌وه گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی چهكهرهیه وا ده‌كات رووه‌كه‌كه قه‌د و گه‌ڵای بۆ دروست ببێت نه‌ك نه‌مام. كاتێ رووه‌كێك ده‌بێت به نه‌مام، مانای وایه ماوه‌یه‌كی زۆره قه‌د و گه‌ڵای بۆ دروست بووه‌و ره‌گه‌كانی به خاكدا رۆچووه‌ته خواره‌وه. له كتێبه‌كه‌دا نۆجار وشه‌ی نه‌مام به‌كارهاتووه‌و هه‌ر نۆ جاره‌كه هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت هه‌مویان بكرێن به چه‌كه‌ره.
كاره‌ساتی ئه‌م مه‌هزه‌له زانستییه كه چه‌ندین ساڵه دووباره ده‌بێته‌وه، كاتێ گه‌وره‌ترو بێماناتر ده‌بێت كه بۆ پیشاندانی نه‌مام، تۆوی كوله‌كه به نموونه ده‌هێنێته‌وه! ئیدی له‌بیریان چووه كوله‌كه هه‌رگیز نابێت به نه‌مام و به‌رهه‌مێكی وه‌رزیی ته‌مه‌ن كورته و كوله‌كه (ته‌رز)ی هه‌یه و به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌خشێت. بۆ نه‌گبه‌تی قوتابی ئه‌م پۆله، له لاپه‌ڕه 12-ی كتێبه‌كه‌دا دیسانه‌وه بۆ پیشاندانی نه‌مام، رووه‌كی گه‌نمه‌شامی به نموونه هێنراوه‌ته‌وه. له كتێبی زانستی پۆلی دووه‌می بنه‌ڕتی، هه‌مان هه‌ڵه به زه‌قتر دووباره كراوه‌ته‌وه‌و بۆ پیشاندانی نه‌مام، تۆوی لۆبیا به‌نموونه هێنراوه‌ته‌وه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یا ئه‌وه‌تا له مانای نه‌مام تێناگات و نازانێ چییه و حاڵینابێت چ رووه‌كێك ده‌بێت به نه‌مام و چ رووه‌كێك نابێت به نه‌مام، یا ئه‌وه‌تا هه‌ر به هه‌وه‌س ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه ده‌كات به پرۆگرام و له لوبنان به پاره‌ی خه‌یاڵی چاپی ده‌كات و بۆمان ده‌هێنێته‌وه.
هه‌ر له لاپه‌ڕ 12 نووسراوه: (فێری جۆره‌كانی ڕووه‌ك ده‌بێت). ئه‌م ده‌بێت-ه ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌یه كه ئه‌و سه‌ری دیار نییه. بۆچی؟ چونكه ده‌بێت بۆ كه‌سی سێیه‌می تاكه كه له‌وێ نییه و غائیبه. به‌ڵام سه‌رجه‌می كتێبه‌كه به جێناوی كه‌سی دووه‌می تاك نووسراوه كه قوتابی ناو پۆلهكهیه و له‌وێیه، واته ده‌بێت هه‌ڵه‌یه و ده‌بیت راسته. ئه‌و حاڵته چه‌ندجارێك دووباره بووه‌ته‌وه.
له لاپه‌ڕه 22 بۆ لاپه‌ڕه 37 چه‌ندینجار نووسراوه: (جیاكه‌ره‌وه‌ی مه‌مكداره‌كان، جیاكه‌ره‌وه‌ی باڵنده‌كان، جیاكه‌ره‌وه‌ی وشكاوه‌كی.. هتد)، له‌وێدا زاراوه‌ی جیاكه‌ره‌وه هه‌ڵه‌یه و جوانتر و راستتر وایه بنووسرێت تایبه‌تمه‌ندی شیرده‌ره‌كان و تایبه‌تمه‌ندی باڵنده‌كان، تایبه‌تمه‌ندی وشكاوه‌كییه‌كان، نه‌ك جیاكه‌ره‌وه‌ی.
له لاپه‌ڕه 28 نوسراوه: (بۆق هێلكه‌كانیان له ئاودا داده‌نێن)، ئه‌م رسته‌یه له‌رووی رێزمانه‌وه هه‌ڵه‌یه، ده‌بوا
ئاوا بنووسرێت: بۆق هێلكه‌كانی له ئاودا داده‌نێت یان بۆقه‌كان هێلكه‌كانیان له ئاودا داده‌نێن. ئه‌و جۆره هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌نده زۆره سه‌دانجار دووباره بووه‌ته‌وه‌و رێزمانی كتێبه‌كه‌ی داڕزاندووهو هیچ نرخ و به‌هایه‌كی بۆ مه‌سه‌له‌ی تاك و كۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌ڵه‌كانی له‌م شێوه‌یه بێشومارن و له ژماردن نایه‌ن، به ده‌گمه‌ن لاپه‌ڕیه‌ك ده‌دۆزیته‌وه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی تیانه‌بێت. ئه‌م هه‌ڵانه پێمان ده‌ڵێن تێكدانی بنه‌ماكانی زمانی كوردی لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چه‌ند ئاسانه و چه‌ند ئاساییه لایان.
له‌سه‌رتاسه‌ری كتێبه‌كه‌دا وشه‌ی (لێدهكۆڵیتهوه) به چه‌ندین شێوه‌ی سه‌قه‌ت نووسراوه، هه‌ر جاره و به جۆرێك نووسراوه: لێده‌كۆڵێته‌وه، لێدهكۆلیتهوه، لێدهكۆڵیهوه، لێدهكولیهوه، ده‌كۆڵیته‌وه. زۆر بێمانایه دوای نۆ ساڵ له چاپكردنی كتێبێكی خوێندن، نه‌توانی ئه‌و وشه‌یه یه‌كبخه‌یت و به‌یه‌ك شێوه بینووسیته‌وه. ئه‌مه ته‌نها ئاماژه‌یه بۆ گوێنه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ت و هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نییه.
له لاپه‌ڕه 40 بۆ لاپه‌ڕه 60، پێویست ده‌كات سه‌رله‌نوێ ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و كوردییه بكه‌یته‌وه كه ئه‌و بیست لاپه‌ڕه‌یه‌ی پێنوسراوه‌ته‌وه! واته ئه‌و زمانه كوردییه‌ی له‌و بیست لاپه‌ڕه‌یه‌دا به‌كارهاتووه، هێند خراپ و پڕ كه‌موكوڕی زمانه‌وانی و رێزمانییه، ده‌بێ جارێكی دیكه بكرێته‌وه به كوردی. له راستیدا سه‌رله‌به‌ری كتێبه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كوردییه‌كه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی كوردی بكرێته‌وه.
نموونه‌ی هه‌ندێ له‌و رسته خواروخێچانه:
*كهورێشك و جورجه‌كان
*ئه‌و ڕووه‌كانه ده‌وه‌نی بڵاوه‌بوو ده‌گرێته خۆی كه بڕێكی كه‌م له گیایی له نێوانیاندا هه‌یه.
*قوڕی ره‌نگ زه‌رد له‌سه‌ر سینییه‌كه درێژ ده‌كه‌م وه به ئه‌ستوری 2 سم كه لێواره‌كانی لار ده‌كه‌م.
*قوڕه‌كه‌ی دیكه به‌شێوه‌ی چین چین ڕیزبكهوه له‌سه‌ر چینی ژێره‌وه‌یدا قاوه‌ی كراوه.
*ساردی هه‌وا زیاد ده‌بێ له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌مان له شاخه‌كاندا.
*له‌به‌شه‌كانی ژێره‌وه‌ی چیاكانی هه‌رێم، دارستانه‌كان درێژ ده‌بن وه داری به‌ڕووی ئاسایی باوه له ناویدا.
*چۆن بڕی ڕێژگهكان ده‌گۆڕێن له نێوان ناوچه‌كانی ژینگه‌ی شاخاویدا؟
دواجار ده‌كرا ئه‌م نووسینه زۆر له‌وه زیاتربێت كه لێره‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێ ئه‌مه نموونه‌یه‌كی كه‌می ده‌ریایه‌ك له هه‌ڵه‌یه كه نۆ ساڵه قوتابی پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی، به ناچاری ده‌بێ له‌به‌ری بكات و بیكاته كۆڵی و رۆژانه بیهێنێت و بیباته‌وه.
له كۆتاییدا شه‌رمه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دوای نۆ ساڵ له دانانی كتێبێك، ئه‌وه حاڵی بێت. شوره‌ییه ئه‌وه كتێبی پرۆگرامی خوێندن بێت. جێگای داخه دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه له چاپكردنی ئه‌م كتێبه، كه‌چی هێشتا پڕه له وڕێنه‌ی زمانه‌وانی و زانستی.
PM:12:17:29/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 2345
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی