ئه‌مریكا و (( موقه‌ده‌س ))
خەڵات عومەر
ساڵی 1989 وله‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێی عه‌ره‌بم دا گه‌شتێكمان كرد بۆ شاری ((سامه‌ڕا)) . له‌وگه‌شته مدا بۆسامه‌ڕا ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خسا به‌مه‌زاره پیرۆزه‌كانی شیعه‌دا بگه‌ڕێم و ، به‌سه‌ر ((مه لویه‌ی سامه‌ڕا))دا هه‌ڵبزنێم.
مه‌زاری گرنگ كه له‌وه‌و پێش من دیبووم ،جگه له ((كاك ئه‌حمه‌دی شێخ )) له سلێمانی و پیاوچاكانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له هه‌ورامان و سلێمانی ، ((غه‌وزی گه‌یلانی )) وئیمام ((موسای كازم )) ی به‌غدا و، مه‌زاری ((ئیمامی عه‌لی)) و ئه‌وانه‌ی تربوون له ((نه‌جه‌ف )) و ((كه‌ربه‌لا)) و((كوفه)).
دواتر له زۆروڵاتی تر چومه‌ته سه‌رمه‌زاری پیاوچاوك و ((موقه‌ده‌س )) . ئه‌گه‌رڕۆژێكیش هاتمه سه‌رباسكردنی بیره‌وه‌ریه‌كانم باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌م كه‌چۆن له‌هه‌رزه‌كاری وهه‌ڕه‌تی گه‌نجیم دا، ده‌ستی سێ پیاوچاكی گه‌وره‌ی كوردم ماچكردووه ،كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له ((شێخ موحه‌مه‌دی خاڵ و، شێخ عوسمانی دووڕوه‌ی بیاره‌و، مه‌لاعه‌بدو لكه‌ریمی موده‌ریس)) بووه . وای له‌م به‌خته كه ده‌ستی ئه‌وانه‌م ماچكردووه !
هاوڕی عه‌ره‌به شیعه‌كانم كه‌ده‌چووینه مه‌زاره‌كانه‌وه ، حاڵیان لیده‌هات وزیكروته‌هلیله‌ی خۆیان ده‌كردو ده‌پاڕانه‌وه . من ده‌مزانی لێره له‌سامه‌ڕا پیاوچاك هه‌ن ،ئه‌وان بۆیه واحاڵیان لێهاتووه .
دوایی پاش زه‌مانێك زانیم ئه‌م مه‌زارانه گۆڕی ((عه‌لی ئه‌لهادی وحه‌سه‌ن ئه‌لعه‌سكه‌ری)) لێیه و، ئه‌وانیش ئیمامی ده‌هه‌م ویانزه‌هه‌می شیعه‌ن و، هه مووانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ((ئیمامی مه‌هدی )) كه فریادره‌سه، لێره‌وه بێته‌وه ده‌رێ ودونیا له‌جه‌وروسته‌م ڕزگاربكات .
جگه‌له‌وانیش مه‌زاری خاتوو((حكیمه)) ی خۆشكی ئیمام هادی و،خاتوو((نیرگز)) ی دایكی ئیمامی مه‌هدیش هه‌رله‌سامه‌ڕایه .ئه‌وسا من نه‌م ده‌زانی ئه‌م مه‌زارانه بۆشیعه چ گرنگیه‌كی هه‌یه .
ده‌ردی گه‌وه‌وره‌ی ئه‌م دونیایه نه‌زانیه ،ده‌ردنیه له‌م ده‌رده گه‌وره‌تر ، ئێستا كه واده‌زانم شت ده‌زانم ، بۆم ده‌ركه‌وتوه كه‌هیچ نازانم !
كابرایه‌ك كه سه‌ره‌وكاری مه‌زراره‌كه‌ی ده‌كرد و ئێمه پێی ده‌ڵێین ((زیوان)) ، وشیعه شتێكی تری ناوده‌نێن ، كه‌زانی من كورد م بردمیه په‌نایه‌كه‌وه ووتی ؛
ئه‌م بێ ئه قڵانه وا ده‌زانن ((ئیمامامی مه‌هدی ))له م سه‌ردابه‌وه دێته ده‌رێ و،ده‌بێته ((فریاد ڕه‌س )) وڕزگاریان ده‌كات . ئه‌زانم تۆ كوردی و گاڵته‌ت به‌مه‌دێت ، منیش وه‌ك تۆگاڵته‌م پێدێت و،به‌ڵام ئێمه پاره‌یان لێ ده‌ستێنین وهه‌قی شتی ترمان نیه !
ئێمه لای ده‌وڵه‌ت له سه‌ركه‌یسی كوردایه‌تی تۆمه‌تباربووین و پاشه‌ڵمان پیس بوو، بۆیه له‌ماڵه‌وه فێركرابووین هیچ نه ڵێین وڕازونیا ز لای كه‌س باس نه‌كه‌ین ، به‌ڵام له‌وساته‌دا ده‌مویست به كامی دڵ وبه ده‌نگی به رز به‌و پیاوه بڵێم ، نه‌خێر له‌مه‌دا من له‌گه‌ڵتانیم . وه‌كو زۆرجاری تر كه ده بێت شتێك بڵێم ونایڵێم ، چاپه‌ندم وخستمه‌وه ناو قوڵایی دڵم .
نازانم ئه‌و كابرایه بۆ وای وت، به‌ڵام من به‌ئێستاشه‌وه قسه‌كه‌یم به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت .
ئێستا و ئه‌گه‌ر ببینمه‌وه ده‌ڵێم ، ئه‌و هاوڕێیانه‌م كه‌یفی خۆیانه چ بیروباوه‌ڕێكیان هه‌یه . من ڕێز له‌هه‌موو بیروباوه‌رێك ده‌گرم ، به‌تایبه‌تیش رێز له‌وانه ناگرم ، كه‌هیچ بیروباوه‌ڕیان نیه .
چه‌ند جاری تر ووتومه ، مرۆڤ باوه‌ڕی به((هیچ)) بێت ، باشتره له‌وه‌ی هه‌رهیچ بیروباوه‌ڕی نه‌بێت !
ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه باسكرد تابڵێم زۆرێك له شیعه‌ی ئێراق وئێران ، بیروباوه‌ڕیان دوانزه ئیمامیه و ، شتی زۆر هه‌یه كۆیان ده‌كاته‌وه .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت چیرۆكێك بگێڕمه‌وه .
ڕۆژی 13ی ئازاری 2019 ((ڕۆحانی)) سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ،سه‌ردانی ((نه‌جه‌ف)) ی كردوو سه‌ید ((عه‌لی ئه‌لسیستانی)) بینی . ئه‌مه‌یه‌كه‌م جاربوو سه‌ید به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی ببینێت .
ساڵی 2013 ((ئه‌حمه‌د مه‌حمودی نه‌جاد)) كه ئه‌و ده‌مه سه‌رۆكی ئێران بوو ، هات بۆئێراق و، كول وكافربوو سه‌ید ((ئه‌لسیستانی )) ببینێت ، به‌ڵام نه‌یتوانی بیبینێت !
سه‌ردار حاجی ((قاسم سوله‌یمانی )) ویستی ((سه‌ید)) ببینێت ونه‌یتوانی بیبینێت !
((ڕوحانی )) سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ، سه ید ((ئه‌لسیستانی)) بینی ، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ڕوبارێك له خوێن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا هه‌یه !
خه‌ڵك ده‌ڵێن ((سه‌ید)) سیاسه‌ت ناكات ، به‌ڵام ئه‌م دیداره‌ی سه‌ید ((ئه‌لسیستانی)) له‌لایه‌ن ((مه‌قامی ڕه هبه‌ری)) ی ئێران و ((خامه‌نه‌ئی)) یه‌وه ، به په‌یامێك وه‌رگیرا كه ((ئه‌لسیساتانی)) له سه ردینی خۆیه‌تی ودژی ((ویلایه‌تی فقی)) ه ، و لایه‌نگری گوتاری چاكسازی خوازی ((ڕوحانی )) یه .
ده‌نگوباسی باش هه‌رباشه ، به‌ڵام هه‌مووشت هه‌رباش نیه ، سه‌ید عه‌لی ئه‌لسیستانی دژی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قیی)) ه ، به ڵام دژی شیعه‌ی سیاسی نیه !
دژی ئه‌وه‌نیه شیعه له ئێراق دا سه‌ردارو سه‌روه‌ربن .
ساڵی 2003 كه ئه‌مریكاییه‌كان ئێراقیان داگیركرد‌و ((سه‌ید)) دژی ئه‌مه‌نه بوو ،خه‌ڵكیشی هان ده‌دا بۆئه‌وه‌ی به ره‌نگاری نه‌كه‌ن ، وتبووی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاییه‌كان ڕاست بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد له ئێراق دا ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌وا ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه‌و نابێت له ده‌ستی بده‌ین ، چونكه بێگومان حوكمی ئێراق ده‌كه‌وێته ده‌ستی شیعه !
له‌ڕاستی دا ئه‌مه له‌لایه‌ن (( سه‌ید)) ه‌وه هه‌ڵوێستێكی پراگماتی بوو .
له‌وسه‌روبه‌نده‌دا زۆر له ئه مریكایه‌كان كه‌وتبوونه سه‌رهه‌وای (( درۆكه ی ئینگلیز)) كه گوایه ئێراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووه . هه شبوون ده‌یانووت ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێراق په‌رت بكات .
توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكای ناوی ((كارۆلین مرجی سایغ)) ه ،كتێبێكی دانا‌و ((سه‌ید)) ی به ((ئایه‌توڵایی نیشتمانپه‌روه‌ر)) ناودێركردبوو ،كه گوایه ئه‌م جوامێره بۆته له‌مپه‌ر له‌به‌رامبه‌رئه‌وه‌دا كه ناهێڵێت ئێراق هه‌ڵبوه‌شێت و، دژی بێخه‌یاڵی ئه‌و ئه‌مریكاییانه‌یه كه ده‌خوازن ئێراق دابه‌ش بكه‌ن !
له‌ڕاستیشدا ((پۆل بریمه‌ر)) له‌م گه‌وجانه‌بوو ،كه‌هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو !
جارێكیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ((فوئاد مه‌عسوم)) كه دواتربووه سه‌رۆك كۆماری ئێراق له سه‌ر ئه‌وه به گیروگازهاتم . ئه‌و پێی وابوو له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئێراق ده‌بێت گه‌لێكی یه‌كگرتوو و، حیزبی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی نا مێنێت ، منیش ئه‌مه‌م به خه‌ون وخه‌یاڵ ده‌زانی .
دوای ئه‌وه نیوه‌ڕۆیه‌ك میوانی سه‌رۆك ((مامجه‌لال)) بووم ، گفتوگۆكه‌ی خۆم و به‌ڕیز ((فوئاد مه‌عسوم)) م بۆ گێڕایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش گفتوگۆمان كر د كه ((مام)) وتبووی (( ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه))، وتی :
له‌ڕاستی دا ده‌وڵه‌تی ئێراق خه‌ونی شاعیرانه یه .
ئه‌مریكایه‌كان هه‌رله‌ساڵی 2003 وه ئێراقیان ته‌سلیمی شیعه‌كرد و قسه‌یه‌كی ((ئه‌لسیستانی )) یان به هیچ نه‌ده‌گۆڕیوه .هه‌رئه‌وانیش بوون كه قه‌ریحه‌ی سیاسی ((سه‌ید)) یان و روژاندووه.
له‌مه‌و به‌ر وتم سه‌ید ((عه‌لی ئه‌لسیستانی )) كه‌خۆی به‌نه‌سه‌ب ئێرانیه ، كوڕێكی خۆی به‌ناوی ((موحه‌مه‌د ڕه‌زاشا)) وه ناوناوه (له‌ڕاستیشدا بابپیری هه‌رئه‌م ناوه‌ی هه‌یه ) . ئێستا ((سه‌ید)) سه‌روسه‌ودای نیه وتاقه‌تی نه‌ماوه، زۆربه‌ی كاروباره‌كانی موحه‌مه‌د ڕزا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات .
له‌مێژه قسه‌یه‌كی به‌توێكڵ له ناو حه‌زه‌كانی نه‌جه‌ف و قوم داده‌كرێت و ده‌ڵێن ((فرزند مرجع ،نیم مرجع)). واته ؛ كوڕی مه‌رجه‌ع ،نیوه‌ی مه‌رجه‌عه. موحه‌مه‌د ڕزای كوڕی سه‌ید له‌نیوه ش زیاتره و، زۆربه‌ی كاروباری سیاسی ئێراق ئه‌وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ده‌ستیش به ئاوداناكات، ئه‌گه‌ر پرسوڕا له‌گه‌ڵ سه‌ید ((جه‌واد ئه‌لشه‌هرستانی)) دانه‌كات ،كه جگه له‌وه‌ی هاوژینی خوشكه‌كه‌یه‌تی ،نوێنه‌ری سه‌ید ئه‌لسیستانیشه له‌شاری ((قوم)).
((ڕوحانی)) سه‌رۆك كۆماری ئێران ،له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌جه‌فی دا ،جگه له ((ئه‌لسیستانی)) هه‌موو مه‌رجه‌عه‌كانی تری نه‌جه‌فیشی بینی و، دوای ئه‌وه‌ش زیاره‌تی ئه‌وماڵه‌ی كرد كه كاتی خۆی ((ئیمام خومه‌ینی )) تیایدا ژیاوه .له‌وێ دووكه‌س له‌پێشوازی دابوون .
یه‌كه‌میان ؛
((عه‌لی ئه‌كبه‌ر موحته‌شمی پور)) بوو كه باڵوێزی پێشوتری ئێران بووه له دیمه‌شق و، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ((حزب لله)) ی لوبنانی و، له‌نه‌جه‌ف به‌رپرسی ئۆفیسێكه كه پروپاگانده بۆ چوونه‌كانی ئیمام خومه‌ینی ده‌كات .
دووه‌میان؛
((عه‌لی خومه‌ینی)) بوو كه كچه‌زای ئیمام خومه‌ینیه‌و ،دایكی كچی خوشكی ((موسی سه‌در)) ه و، كچه‌زای ((عه‌لی ئه‌لسیستانی)) ش هاوژینیه‌تی . جابزانه ئێمه تووشی چی بووین ؟!
ئه‌مانه‌م له‌به‌ر دووخاڵ باسكرد:
یه‌كه‌م : بۆئه‌وه‌ی بڵێم بڕیاری سیاسی له ئێراقدا چه‌ند ئاڵۆزه و له‌ناو چتۆرێكی په‌یوه‌ندی جاڵجاڵۆكه یی نێوان شیعه‌ی ئێراقی وئێرانی دایه .
دووه‌م : بۆئه‌وه‌ی بڵێم سه‌ره‌ڕای هه رجیاوازیه‌ك له‌نێوان شیعه‌ی عه‌ره‌بی و فارسیی دا و، سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی نێوان حه‌وزه‌كانی ((قوم)) و((نه‌جه‌ف )) ، به‌ڵام له‌ڕوی سیاسیه‌وه شیعه‌ی ئێران و ئێراق كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نابێت ده‌سه‌ڵات له ئێراقدا له‌ده‌ستی شیعه‌دا نه‌بێت .
شیعه‌كان ئه‌وه ده‌زانن ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه كه ئێراقی له سه‌رسینیه‌كی زێڕین پێشكه‌شی شیعه‌كردوه و ،ده‌شزانن ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه وله‌به ختانیانه‌و نابێت بیدۆڕێنن .
ستراتیجی ئه‌مریكای له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئێراق دا هه‌ڵه‌بوو ، چونكه ئه‌وڕاستیه‌ی له‌به‌رچاونه‌گرتبوو كه ئێراقی یه‌كگرتوو خه‌ونی شاعیرانه یه !
بابزانین له‌مه‌ودوا چۆن ده‌بێت ؟!
AM:12:21:08/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی