چیرۆکی فیل و گوێدرێژ!!!
كاروخ خۆشناو
پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە ڕێکەوتی (۱۸۲۸/۱/۸) دامەزرا، لە ساڵی (۱۸۳۳) ئۆپۆزۆسیۆن بەگاڵتەجاڕیەوە سەرۆک (ئەندرۆ جاکسن)ی دیموکراتیان بە گوێدرێژ ناوزەد کرد، لەو ساڵەدا وێنەکێش و کاریکاتێرست (تۆماس ناست) وێنەی سەرۆکی ئەمریکای لەسەر جەستەی گوێدرێژێک کێشا، سەرۆک (جاکسن) لە جیاتی ئەوەی توڕە بێت، سودی لە وێنەی گوێدرێژەکە بینی و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا وەک ڕەمزی دیموکراتەکان بەکاریهێنا، لەوکاتەوە (وێنەی گوێدرێژ و ڕەنگی شین) بوونەتە دروشمی دیموکراتەکان.
بەڵام پارتی کۆماری لە ڕێکەوتی (۱۸٥٤/۳/۲۰) دامەزرا، هەمان وێنەکێش (تۆماس ناست) لە ساڵی (۱۸۷٤) لە کاریکاتێرێکدا وێنەی فیلی وەک ڕەمز بۆ کۆماریەکان بەکارهێنا، لەوکاتەوە (وێنەی فیل و ڕەنگی سور) بوونەتە دروشمی کۆماریەکان.
لە ئێستادا کێبڕکێ و ململانێی (فیل و گوێدرێژ) گەرمە، چونکە لە مانگی (۱۱)ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، هەردوو لایەن (دیموکراتەکان و کۆماریەکان) هەموو هەوڵێکی یاسایی و دەستوری دەخەنە گەڕ بۆ دژایەتیکردنی یەکتر و بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، بۆیە (گوێدرێژە دیموکراتەکان) لە هەوڵدان تەقڵە بە (فیلە تڕەمپ) لێبدەن، لەو چوارچێوەیەدا سێ شەممەی داهاتوو (۲۰۲۰/۱/۲۱) لە ئەنجومەنی پیران دادگایی (فیلە تڕەمپ) دەکەن، بەڵام بێ سوودە، چونکە دیموکراتەکان کەرکەدەن نین (زۆرینە نین لە ئەنجومەنی پیران) تاکو بتوانن تەقڵە بە (فیلە تڕەمپ) لێبدەن!!!
PM:08:21:17/01/2020
ئهم بابهته 4464
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی