نه‌وتی كه‌ركوك چی به‌سه‌ردێت؟
عارف قوربانی
به‌دیاریكراوی له رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی ساڵی رابردووی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه نه‌وتی كه‌ركوك به‌ستراوه به بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان – توركیاوه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هواڵ بڵاویان كرده‌وه به‌غدا داوای له هه‌رێم كردبوو كه رۆژانه رێگه به رۆیشتنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك بدرێت به بۆڕی هه‌رێمدا و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌غدا چاره‌نوسی پاره‌كه‌ی له رێگه كۆمپانیای سۆمۆ وه دیاریكرابوو. به‌ڵام دوای پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ردولا به رێككه‌وتنه‌كه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه كۆتایی به‌و به‌ڵێن نامه‌یه هات و هیچ لایه‌ك پابه‌ندێتی به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه نه‌ما و هه‌رێم بڕیاریدا سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، هه‌رچه‌نده ئامانج له‌م بڕیاره چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه تا ئێستا قه‌یرانه‌كه قوڵتر بووه‌ته‌وه و جارێ ئاماژه‌و موژده‌ی دڵخۆشكه‌ریش نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌وه‌ی له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایا چاره‌نوسی نادیاره، پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی كه‌ركوكه. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت (بای حه‌سه‌ن، هاڤانا) كه له كۆمه‌ڵه بیرێك پێك دێن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. به‌ڵام نازانرێت پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی چه‌نده‌و بۆ كوێ ده‌چێت وه ئه‌وه‌ش ده‌زانین هیچی لێ‌نادرێت به كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها پێش دوو ماگێك هه‌مووومان گوێبیسی لێدوانێكی ئاشتی هه‌ورامی بووین ووتی له مانگی ته‌موزه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ده‌فرۆشرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش نازانرێت پاره‌ی ئه‌مه‌یان چی به‌سه‌ر دێت.
له به‌دواداچوونێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ نه‌وتی كه‌ركوك، ئه‌و زانیاریانه دزه‌یانكردووه كه رۆژانه 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆڕی هه‌رێم – توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت.
لێدوانی به‌پرسانی كه‌ركوك ده‌بیستین دادوبێدادیانه كه به‌غدا پاره‌ی پترۆ دۆلار ناداته كه‌ركوك. وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا گلله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك نادرێته به‌غدا و ئیتر پاره‌ی پترۆ دۆلاری چی بنێرن. هه‌رێمی كوردستان دان به‌وه‌یا نانێت كه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی كه‌ركوك وه‌ربگرێت. له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌پرسین ئه‌وانیش ده‌ڵێن هیچ له باره‌یه‌وه نازانین.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو كه رۆژانه 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده ده‌كرێن، وه به‌پێی خه‌مڵاندنی نرخی نه‌وت له ئێستایا، لانی كه‌م مانگانه داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك 400 بۆ 500 ملیۆن دۆلار ده‌كات. خه‌ڵكی كه‌ركوك جگه له دوكه‌ڵه‌كه‌ی هیچی تریان لێده‌ست ناكه‌وێت، پرۆژه‌كانی پترۆ دۆلار راوه‌ستاون و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ش دامه‌زرابوون چه‌ندین مانگه موچه‌یان نه‌دراوه‌تێ.
ناكرێ به ده‌ردی سه‌رده‌می سه‌دام، خه‌ڵكی كه‌ركوك ته‌نها دووكه‌ڵ و ژینگه‌ی پیسی شاره‌كه‌یان به‌رئه‌نجامی سامانی نه‌وته‌كه‌یان بێت. ئه‌گه‌ر هه‌رێم پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت پێویسته زۆر زیاتر له رێژه‌ی پێویست پاره بداته كه‌ركوك، وه ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌یبات، پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته پێویستی به ووروژاندن و به‌دواداچوونی زیاتر هه‌یه، چونكه كه‌س ناچێته‌ژێر باری ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌رگرێت. ئه‌وه‌ی روونه‌و به به‌رچاوی دونیاوه ده‌ڕوات نه‌وتی كه‌ركوكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادیاره پاره‌ی نه‌وته‌كه‌یه. ئه‌ركی میدیا خه‌مخۆر و میدیاكاره په‌رۆشه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوكه چاره‌نوسی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی كه‌ركوك ساغ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌ركی خه‌ڵكی كه‌ركوكیشه له‌م بابه‌ته بێنه ده‌نگ و ئه‌و مافه زه‌وتكراوه‌یان له قوڕگه‌كان بێننه ده‌ره‌وه. چونكه ناكرێت مانگانه نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌وتی شارێك دیار نه‌بێت و كه‌سیش هیچی له باره‌وه نه‌ڵێت.
PM:02:19:28/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 4921
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی